تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Google و پیتەکوردیەکان

farman

Farman

بڵاوکراوەتەوە

2004/06/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

سڵاوتان لێبێت بەڕێزان‌!
ئایا لای ئێوەش لە Google پیتەکوریەکان (گ،ڤ،ژ،ێ....) بە چوارگۆشەیی دەردەکەون یان هەرلای من وایە؟
تێبینی:
فۆنتی کوردیم لە لاپەڕەی سەرەتای ماڵپەڕ (فۆنت داگرە) داگرتووە و لە کوردستان پۆستیش هەروەها فۆنتم داگرتووە.

لای منیش وایه

لای من عەیبی نیە.

گوگل فۆنتی ئاریاڵ بەکاردێنێت، تاکوو پیتەکان بە جوانی دەرکەون فۆنتی ئاریال Arial تازە بکەنەوە.

سەرکەوتووبن

ئەوانەی Windows 2000 بەکار دە‌هێنن Service Pack 4 دابەزێنن.
بە نسبەت Windows XP تەنها Winodws Update-ی دەوێت.

http://www.microsoft.com/windows2000/downloads/servicepacks/sp4/

ئەوەی XP بڕۆنە ئەم ئەدرێسە.
http://windowsupdate.microsoft.com/

هۆژەی برام من سەردانی مایکرۆسۆفت دەکەم بۆ updaet کردن بەڵام بەخوا ئەو شوێنە تا کلیکی کەی کلیک دەکرێ نەم توانی fonty arial نوێ بکەمەوە و بیدۆ زمەوە ئەگەر یارمەتیم بدەی تا بیدۆزمەوە من زمانی نەرویجی کار پێ دەکەم
لەگەڵ ڕێزم

ئەو بەڕێزانەی ئەو کێشەیەیان هەیە با بزانین
کام OS باکار دێنن؟؟؟؟؟

من ویندۆزی xp کار پێدەکەم
OS =؟؟؟

http://www.google.com/search?q=free+arial+font&ie=UTF-8&hl=ku&btnG=Google+%D9%84%DB%8E%E2%80%8C%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%DA%95%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C

هۆژه گیان سوپاس بۆ دانانی ئەو لینکه چاوەکەمیت..

بەخوا نازانم کامیان دانێم بۆ ئەوەی لەو چوار گۆشانه ڕزگارم بێت و تووشی هەڵه نەبم بەخوا برا ئەڵێم لێی گەڕێم من خۆم کێشەی فۆنتم هەبوو پێشتر تاهێنامه تایم گێژی کردم ئێستا هەموی تەواوه تەنها ئەم گۆگڵه نەبێت و لەفلاش و xara به کوردی و عەرەبی دەنووسم و چ کیشه م نیه و لەهیچ سایتێک مشکیله م ئەوەیه CD ویندۆزم نیه و لە هاردیسکدایه :::
بۆ یه بەڕاستی خۆم نایەم لەکێشەی فۆنت و حەوسەڵەیم نیه

زۆر سوپاس دەست خۆش

سڵاوتان لێبێت ، بەڕێزان لای منیش هەمان کێشەهەیە و WIN XP ئیش پێدەکەم و له شوێنەکانی تر کێشەی وام نیە .

ئەرێ بەشی هەواڵەکان دەخوێننەوە؟

ئەی چۆن بەڕێز بەردەقانی ئەمڕۆ نووسراوە کە ئەو کێشەیە ئەچێتە بەشی داگرتن دەستان خۆشبێت هەربژین سەرکەوتووبن بەڕێزم

ئەی چۆن نایخوێنینەوە

بەڵام ووتمان بزانین زووتر عەلی ناکەین عەیاتم

تکایە لێرە دایگرن، کاتم نییە بە باشی تاقی بکەمەوەو حەفتەیەک لێرە نابم. دوای دامەزراندن پێویستی بە دووبارە هەڵگیرساندنەوە هەیە.
ئەگەر بێ کێشە کاریکرد، دەیخەینە بەشی داگرتن،
http://www.kurditgroup.org/downloads/KurdishGoogleFont.exe

دەستتان خۆش،
بەرد

زۆر سوپاس کاک بەردەقانی !!‌
ئێستا عەیبی نیە !!‌زۆر بەباشی پیتە کوردیەکان دەخوێنمەوە !!‌

دەست خۆش ئێستا بێکێشەیە بەڕێز کاک بەردەقانی