control panel
سڵاو
كاتێك دەمەوێت لە ستارتەوه كۆنترۆل پانێل بكەمەوه ئەم نامەیەم بۆ دەردەچێت
explorer .exe has generated errors and will be closed by windows
you will need to restart the program.
an error log isbeing created
كاتێك OK دەكەم كۆنترۆل پانێل دادەخرێت
بەكورتی ناتوانم بچمه ناو كۆنترۆل پانێلەوە!!
سوپاس بۆ یارمەتی
كاتێكی خۆش
ئەی باشه error.log چی تیا نووسراوه؟
ئەم كێشەیه باسكراوه و چارەی هەیه.
پرسیار:
ئایا SP3 كەی ئینستۆڵ كرد؟ ئەم كێشەیه پەیوەندی هەیه بەوەوه. ئەتوانیت پێمان بڵێت كەی وای لێهات؛ واته پاش چی؟
پێویسته Windows 2000 Service Pack 3 دووباره ئینستۆڵ بكەیتەوه.
كاك ئارام،
كێشەی تۆ نابێت تەنها لەگەڵ كۆنترۆڵ پەناڵدا بێت؛ كێشەی تۆ لەگەڵ Windos Explorer دایه كه كۆنترۆڵ پانڵ بەكاری دێنێت. تكایه له ستارتەوه بزانه ئەتوانیت Windows Expolorer بكەیتەوه؟ مەبەستم Internet Expolorer نیه بەڵكو Windows Expolorer .
كاك ارام گیان ئەتوانیت بچیت بۆ سیستەم ڕیستۆر لەوێدا ئەتوانیت پیسیەكات وەكو ئەو ڕۆژه لێبكەیتەوه كه كۆمپیوتەرەكات تیایدا باش بوه
بەڵام win2000 ??????? چۆن بیگێڕێتەوە.
كاك ئارام،
دوا پەیامم بۆ جەنابت بەم شێوەیه كۆتایی پێئەهێنم. له چەند شوێنێكدا ئەو كێشەیەم خۆێندۆتەوه و ئەتوانیت ئەمانەی خوارەوه بەجێ بێنیت:
1) سكانێكی ویندۆزەكەت بەم شێوەیه بكه. سیدی ویندۆزەكەت بخەناو درایڤ و له Start->Run بنووسه sfc /scannow و مۆڵەت بده بەم سكانه تا تەواو ئەبێت و پاشان ڕییستارتێك بكه و بزانه ئێسته چۆنه كۆنترۆڵ پاناڵ.
2) به Adaware سكانێكی گشتی كۆمپیوتەرەكەت بكه و هەمووی بسڕەوه؛ ئەم ڕێگەیه بەكارهاتووه بۆ ئههو كێشەیه و سەركەوتوو بووه، گوایه هەندێك له سپایوێیەر ئەبێته هۆی ئەو كێشەیه. ئەتوانیت لێره http://www.lavasoftusa.com/ دای بەزێنیت.
سەركەوتوو بیت.