تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڕێگایەكی تر بۆ گەڕانەوەی ئەم ژوورەی لێی دەركرای لە Paltalk!

هۆژان كۆیی

هۆژان كۆیی

بڵاوکراوەتەوە

2003/11/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

بڕۆ C: /Paltalk لەوێ paltalk ڕێمۆڤ بكە واتە Uninstall Paltalk.
دوای بڕۆ start بنووسە regedit لەوێ بچۆ edit ئەوجا find داگرە یاخوود CTRL+F داگرە پەنجەرەكی بچووكت لۆ دەكرێتەوە لە بۆشایەكە بنووسە paltalk كاتێك ماپی paltalk ت دۆزیەوە ڕەشی كەوە ئەوەی ناوی paltalk بوو ڕەشی كەوە.

ئینجا دوای IP بگۆڕە گەر Modem هەیە هەر كاتێك تۆ connect ئەكەی ip ئەگۆڕێت، ئەگەڕ cabel بێت بڕۆ start دوای بچۆ system دوای Hardware لە دوای device Manager ئینجا Networking Adapter لەوێ 2 جار كلیك لەسەر ئەو network card بكە كە ئیشی پێ دەكەی دوای Advance ئینجا Network Address لە دوای Value ئەم ژمارەیە بنووسە 00032FFFTC08 دووبارە كۆبڵی internet بكە ئەم جارە ئەو 3 ژمارەی كۆتای بگۆڕە واتە C08 ئینجا دوای ك-پ بكوژێنەوەو دایگرسێنەوە دیسان paltalk دابەزێنەوە بەڵام ئەم جارە بە هەمان ناو مەچۆوە مەبەستم ئەو ناوە نا كە پێی دەركرای بە ناوێكی تر بچۆ.

سڵاو
دەست خۆش، ڕۆژێك لە هاوڕێیەكم گوێ لێبوو وتی "باشترین ڕێگە ئەوەیە كە دەرنەكرێیت" .

:-)
كاتێكی خۆش

كاك Linux سەرچاوم هەر بژیت...

ئەم هەنگاوانەت لە لای 24 سەعاتی پێ بچیت ئەدی گەر شتی قورسترت پێ برێم ئەوان بە چەندی تەواو دەكەی.

كاك مەچكۆ خەڵك هەیە بۆ ماوەی 365 ڕۆژ دەركراوە لە paltalk ئێ خۆ قابیلە ساڵێك بوستێت؟

وەڵاهی منیش بیرم دێت كاك عەلی :)

گوایه دوای 24 سەعات دەتوانی بچیتەوه هەمان ژوور كه لێی دەركراوی. ئەو هەموو كارەی كاك هۆژان نووسیویەتی ئەنجامدانی بۆ من زیاتر له 24 سەعات دەخایەنێ، تازه ئەگەر به درووستیش بتوانم بیكەم.
دوو ڕێگای باشتر شك دەبەم:
1- هەوڵ بده دەر نەكرێی!
2- ئەگەر دەركرای، دوای 24 سەعات وەرەوه ژوورێ، له ڕاستیدا دوای 16 سەعات، ئەگەر 8 سەعات خەوتبیت!