تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Outlook express

farman

Farman

بڵاوکراوەتەوە

2003/10/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

ئەم كاتەو هەموو كاتێكتان باش:
كاتێك دەمەوێت پرۆگرامی Outlook بەكاربێنم، ناتوانم هیچ مایلێك بنێرم. دەنووسرێت ( سێرڤەرەكە پشتگیری ئەو شێوازانەی ‌‌‌HTTP ناكات )
جا منیش شكم بۆ ئەوە دەچێت كە هەڵەیەكم لەسەرەتادا كردبێت. بۆیە زۆر سوپاستان دەكەم گەر هەنگاو بە هەنگاو پێم بلێن..
دووبارە سوپاس.

برای بچوكتان
فەرمان

كاكە تۆ بۆ چی سێرڤێرێك ئەینێریت ؟؟

كاكه داستان من بۆ (hotmail , yahoo) دەنێرم.

كاك فه رمان ئازیز ئێره بخوێنه ره وه
http://www.kurdit.net/prem.it/default.asp?id=4&ACT=5&content=9&mnu=4

زۆر سوپاس كاك Salah ئەو لینكەی بەڕێزتم خوێندەوە بەڵام وەڵامی بۆ من تێدا نەبوو :(
هەڵبەتە لەسەرەتاوە كە Outlook دەست بە بەكار هێنانی دەكرێت دەبێت سێرڤەر دیاری بكرێ بۆی.
بەڵام لای من دەنوسرێ سێرڤەرەكەی بەحساب من نووسیومە هەڵەیە،جا من لە چ شوێنێكەوە ب‌توانم بچمەوە سەر چاك كردنەوەی سێرڤەرەكە؟

سوپاس بۆ هاوكاریتان

كاكه فەرمان چۆنی

برام ئەگەر ویندۆی XP ت هەیه هەر شتێكت توش بێت و نەزانی چی بكەی ئەوا
SYSTEM RESTORE بكه.

هیوادارم چارەسەر بێ.

سوپاس كاك شێرزاد بۆ وەڵامدانەوەت، بەڵام بەخوا وابزانم ئەوەیان ناكرێ‌ (Restore) چونكه ئەوه من ماوەی 1 ساڵه ئەم كارەم كردووە.
(مەبەستم : ماوەی ساڵێك دەبێت كه بۆ یەكەمجار Outlook م بەكار هێناوە) وە بۆ ماوەی 1ساڵ ناتوانم restore بكەم.
پێم وابی هەڵەكە ئەوەیە كە من servar ەكەم بەهەڵە نووسیوه ‌و هیچیتر. ئەگەر هەڵەشم ئەوه بۆیە پرسیارم كردووە چونكە من زۆر شارەزای نیم..

سوپاس هیوادارم هیلاكتان نەكەم.
برای بچوكتان
فەرمان

چۆنی كاكه فەرمان

كاكه گیان كار نیه خوا نەیكا به بزن (ئەمه بۆ پێكەنین)

كاكه گیان outlook express ەكەی خۆت بسڕەوه و CD ی ویندۆزەكەت بكه ناو سی دی ڕومەكەوه و Install optional Windows components هەڵبژێره و ئەو چوارگۆشەی بەر دەمی outlook express هەڵبژێره و دەست به next بنێ و ئیتر خێری لێ بینی.

هیوادارم سەركەوتو بیت

دەم خۆش كاك شێرزاد
زۆر سوپاس وەڵا خۆ بیرم لەوە نەكردبووەوە. ئەبێ وابكەم.
دووبارە زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان..