گرفت لە رۆژژمێری کوردی
من سایتێکی پهپ نیوک'م داناوە کە کۆدی زمانەکەی لە فارسیەوە کردومەتە کوردی بەڵام لە رۆژژمێر گرفتم هەیە ئەگەر کەسێک هەبێت یارمەتیم بدات سوپاسی دەکەم ...
ئەمەش لینکی سایتەکەمە :
http://www.sherwan.net
بەڕێزم هەر چەند بە ئیمەیل وەڵامی تۆی ئازیزم داوەتەوە لە سایتی (زکورد)ەوە، بەڵام ئێستە کە جارێکی تر سەیری ماڵپەڕەکەم کرد بینیم هێشتا ڕێکەوتەکەت هەر بە ساڵی ئێرانی دەر چووە. نەوەک ئیمەیلەکەت نەبینیبێت، ئەوا جارێکی تر لێرە دەینووسمەوە:
ساڵی کوردی (1321) ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە، بۆ ئەوەی ساڵێکی ئێرانی، بۆ نموونه، ساڵی (1384)ی ئێرانی بکەیتە کوردی، ئاوا دەکەی:
1384 + 1321 = 2705 ی کوردی.
ـــــــــــــــــ
بەڵام داوایەکی ترم لە بەڕێزت ئەوەیە کە وشەی (بەروار) کە لە جیاتیی (date) دات ناوە، بسڕیتەوە و لە بری ئەوە وشەی (ڕێکەوت) بنووسی. چونکوو (بەرواری) تەنها ناوی ناوچەیەکە لە کوردستان و بە هەڵە لە باتیی وشەی (تاریخ، مورخە، date) خزاوەتە ناو زمانی کوردییەوە.
هەر بژی و سەرکەوتوو بیت!
دەستەکانت خۆش
یەک تێ بینی بچوک ، ئەگەر بتوانیت تێکست بکەیت بە یونی کورد وە قەبارەکەی یەک پلە زیاد بکە.
دیسانەوە دەست خۆش
بێجگه له تێبینیەکانی ئەو دوو بەڕێزه هاوڕێیەم، منیش پێم وایه، ئەگەر "فەرهەنگ"یش به لیستی لقەکان زیاد بکرێ، هیچ زەرەری نیه و من و کاک دیاکۆش دەتوانین فەرهەنگی ناو و گوڵنامەی خۆمان به لینکەکان زیاد بکەین. فۆنتەکەشت هەم چووکە و هەمیش ڕەشه، میوان دەبێ زۆر تێیڕامێنێ تاکوو بۆی دەخوێندرێتەوه. گەورە و کاڵتری بکه. سەرکەوتوو بی.