کێشەیەک و پرسیار
برادەران ماندوونەبن. کاتێ کۆمپیتەرەکەم دادەگیرسێنم ، پەنجەرەیەکی لاکێشەی بەدەردەکەوێت . تێیدا نووسراوە کە monitor.exe ونەو لە کۆمپتەرەکەدا نادۆزرئتەوە. کاتێک کلیکی ئۆکەی دەکەم لادەچی و کارکردنم ئاسایی دەڕوا.. نازانم چی زانیاریەکتان لەم بارەیەوە هەیە و چارەسەری چییە
پێ ئه چێت ڤایرۆسی Trojan.KKiller لێی دابێت ،برۆ له لینکی http://securityresponse.symantec.com/avcenter/venc/data/trojan.kkiller.html
له وێوه چاره سه ریکه .
کاک نەوزاد "monitor.exe" بەدوو شێوە هەن،
یەکێکیان: بەکوردییەکەی تەنها خزمەتێکی سیستمه که بۆ مەبەستی کۆمونیکاتسیۆن لەگەڵ سێرڤەردا کار دەکات. تۆ هیچ پێویستییەکت بەم خزمەته نییه و بیکوژێنەرەوه هیچ زەرەرت لێ نادات.
دووەمیان: "monitor.exe" لەگەڵ Counter یان Timer دا هەن بزانه داتبەزاندووه و ئەوەیانه ئێستا بەگەڕ نەکەوتووه.
بڕۆرە بەشی گەڕان له کۆمپیوتەرەکەتدا لەوێ بنوسه monitor.exe بگەڕێ. کە دۆزرایەوه بیکوژێنەرەوه و کۆمپیوتەرەکەت سەرلەنوێ داگیرسێنەرەوه کێشەت نابێ بمێنێ.
سەرکەوتوو بیت.
کاک نەوزاد ئەم monitor.exe ه لەوانەیه" لە پشتەوه" هەر چالاک بێت بەڵام بەو شێوەیەیه کە جەنابت دەیبینیت ئێستا هەوڵ دەدەین بەشێوەیەکی تر ناچالاکی بکەین یاخوت ئەو پەیامه نەهێڵین بمێنێت.
بڕۆ Start ئینجا Run لێره بنووسه msconfig پاشان Enter داگره.
ئێستا Systemkonfigurationsprogramm دەکرێتەوه لێره لەسەر Autostart کرتەبکه پاشان لەخوارەوه بەدوای monitor.exe دا بگەڕێ کە دۆزیتەوه سەحێکی لەسەره لایبە لەسەری و سیستێم سەرلەنوێ داگیرسێنەرەوه.
ئەگەر لێرەدا بووبێت ئەوا ئەو پەیامەنایەتەوەو فەوت دەکات و تۆش بیری لێ مەکەرەوه هیچ کێشەیەکت بۆ درووست ناکات.
سەرکەوتوو بیت.