کویر به کوردی
بەرێزان ماندوو نەبن.
ویستم بزانم "کویر" desert به کوردی دەبێته چی؟
بەڕێزم
(یشم) کە بەردێکی بەنرخە، بە کوردی دەبێتە: شەوە، شەوەی سەوز. ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت کە ڕەشیشی هەیە. دەتوانی سەیری هەنبانەبۆرینە بکەی.
ئەگەر ناتەوێ واتاکانی بواری (ئایین) بۆ وشەی (spiritual) باس کەم، ڕەنگە ئەم 2 واتایە بەس بن:
1. گیانی. 2. ئەلکۆلی.
مؤمن: بڕوادار.
ماندوو نەبی لە چالاکیی پۆلەکەت و هەر کاتێ باسی زمانت هەبوو، سەرچاو!
شایانی نییە!
سرمەای: سورمەیی، کلی
سرخابی: سووراوی
صورتی: پەمەیی
یشمی: شەوەیی
فیروزەای: پیرۆزەیی
نارنجی: نارنجی
آبی نفتی: (خۆت بیکە کوردی)
عنابی: سووراڤی، دلیقی، عەنابی
سەرکەوتوو بی!
شایانی نییە!
سرمەای: سورمەیی، کلی
سرخابی: سووراوی
صورتی: پەمەیی
یشمی: شەوەیی
فیروزەای: پیرۆزەیی
نارنجی: نارنجی
آبی نفتی: (وش
عنابی: سووراڤی، دلیقی، عەنابی
لەگەڵ ڕێزمدا.
بەڕێز (پرسیار)!
پێم خۆشە هێندە لەگەڵ وشەکاندا هۆگری و دەتەوێ وشەکان وەکوو مۆم بن. هیچ هەستێک شێتانە نییە و هەندێ هەست کە بە شێتانە دەبینرێن، هەڵقوڵاوی ناخێکی سووتاوە کە بێگومان شایانی ڕێزی بێبڕانەوەیە.
من سایتێکی وام نەبینیوە کە باسی ڕەنگەکانی تێدا بێت بە زمانی کوردی. ئەگەر ڕەنگە ئاسایییەکان مەبەستتە و پێت خۆش بێت، دەتوانی لێرە بیانپرسیت و دڵنیام ئەنجامەکەی بێوەڵام نابێت.
هەر سەرکەوتوو بی و هەنبانەی وشەکانت دەوڵەمەندتر!
زۆر باش لە مەبەستی بەڕێزت تێ دەگەم، بەڵام ئایا هەندێ جار دروستبوونی ئەو هەستە ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ لە سەرانسەری ژیانیدا وشەیەکی بەکار هێناوە و ئێستاکە دەیەوێ وشەیەکی نوێ لە جیاتیی بەکار بێنێ؟!
لە وڵاتێکدا هەمیشە (کویر لوت، کویر ابرکوه، کویر ساغند، کویر سیاه کوه، کویر مرودشت، کویر حاج علی قلی، کویر نمک، دشت کویر و ...)ت بیستبێ بێگومان ئەو دوودڵییەت لا دروست دەبێت.
بەڵام گەر بیر لەوە بکەیتەوە کە خەریکی بە زمانی کوردی دەنووسی و هەوڵ بدەی کاریگەریی زمانی تر لای خۆت کەم کەیتەوە، دڵنیام (شۆرەکات یان شۆرەزار)ت لە (کویر) لا جوانترە.
ببوورە ئەگەر لەگەڵ ئەو بۆچوونەت هاوبیر بم، دەبێ لەگەڵ ئەو هاوڕێیەش هاوبیر بم کە دەڵێت: من ئەگەر لە جیاتیی (bank) نەڵێم (بانق) وا دەزانم پارەکانم دەفەوتێن. واتە ئەوەندە بە وشەی (بانق) ڕاهاتووە!!
ئایا بەڕێزت (بانق)ت لە (بانک) پێ باشترە؟
ببوورە دەردەدڵ، دەردەدڵ دەهێنێ :)
لەگەڵ ڕێزمدا.
بەڕێزم،
لەڕاستیدا (کویر) مانای (desert) بەتەنیا نادات، بەڵکوو دەبێتە: (salt desert)، واتە بیابانێ کە خاکەکەی سوێرە، کە بە کوردی دەبێتە: (شۆرەکات، شۆرەزار، شامات).
بەڵام (desert)ی تەنیا دەبێتە: (بیابان).
واتە:
کویر: (شۆرەکات، شۆرەزار، شامات salt desert).
بیابان، صحرا: (بیابان، چۆڵەوانی desert).