هەواڵ
" Virtual Card " جۆرە كارتێكی بانكی نوێ و پاراستنێكی باشتر.
كۆمپانیای شمەك كڕین لەڕێگەی وێبەوە " PayPal " كارتێكی نوێی بانكی بەرهەم هێناوە بۆ كڕینی شتومەك لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە كە زۆر باشترە لە ڤیساكارتو هەموو جۆرە كارتەكانی تر له ڕووی پاراستنەوە .
بەهۆی ئەو هێڕشانەی كە دەكرێنە سەر بانكەكان و هاوڵاتیان لەلایەن هاككەرەكاناوە كۆمپانایی ناوبراو ئەم كارتەی دروست كردووە كەتایبەتمەندیەكی هەیە لەكارتەكانی تردا نیە ئەوەش ئەوەیە كە ئەوژمارە نەگۆڕەی لەسەر كارتەكانی زوو هەمان بوو لەم كارتەنوێ یەدا هەمو جارێك دەگۆڕێت ئەوەش كارێكی یەكجار باشە لەڕووی پاراستنەوە ، چونكە پێشتر كاتێك كەشتێكمان بكڕیایە لەڕێگەی ئەنتەرنێت ئەو ژمارەیە دەكەوتە دەست ئەو كۆمپانیایەو ئەمەش جێگای مەترسیە.
تایبەتمەندیەكی تری ئەم كارتە لەكاتی كرێنی شتومەك یەكسەر ئەو بڕە پارەیە دەبڕدرێت.
ئەم كارتە جارێ وەك وەشانێكی بیتا كەوتۆتەدەست هەندێك لەهاوڵاتیان ، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا خواستێكی زۆری هەبێت.
وێنە
http://img20.imageshack.us/img20/3059/bankmk1.jpg
سەرچاوە
http://www.paypal.com/cgi-bin/webscr?cmd=xpt/cps/account/VDCFrequentlyAskedQuestions-outside#whatisvdctarget=_blank