تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هەواڵی ئای‌تی...پێشنیار

farman

Farman

بڵاوکراوەتەوە

2005/04/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو ئازیزان!
پیاشنیارێکم هەیە بەڕێزان.
ئەویش ئایا بۆچی بەشی هەواڵناردن ناکەنەوە تاکو هەموو کەسێک بتوانێت هەواڵی پەیوەسندیدار بە ئای‌تی‌یەوە بنێرێت و ئەدمینێک چاودێری هەواڵەکان بێت و ئەوەی شیاو بوو بڵاو بکرێتەوە و ئەوەی ناشیاویش بوو بسڕێتەوە پێش ناردنی ؟‌

سوپاس

ئەی بۆ پێت وایە ئێستا وانیە کاک فەرمان؟

منیش لەو بڕوایەی کاک هێمن دام و بەشی هەواڵەکان هەمیشە وا بووه، بەڵام ئەم ماوەیه به هۆی ئەو ڤێرژنه نوێیەوه که خەریکه تەواو دەبێ (دیاره به قسەی کاک بەردەقانی)، ئەو بەشه وای بەسەر هاتووه.
بەڵام من بۆ خۆم لەو باوەڕەدا نیم که هەر کەس پێی خۆش بێ، هەواڵ بنووسێ، بێتو لەو بەشەدا هەواڵ بنووسێ. دەبێ هەر وەک پار و پێرار، ئەوانەی که ئەو کارەیان کردووه و یان ئەوانەی دەیانهەوێ بەردەوام ئەو کاره بکەن، بتوانن هەواڵەکانیان راستەوخۆ بڵاو بێتەوه. دەنا ئەگەر کەسی دیکه ویستی هەواڵێکه گرینگی پێوەندیدار به ئای تی‌یەوه بڵاو بکاتەوه، باشتر وایه بیرنێری بۆ بەڕێوەبەران یان بەرپرسی ئەو بەشە.
دەنا ئەگەر وا نەبێ، زۆر شتی ناشیرین و ناحەزیش لەو بەشەدا بڵاو دەبێتەوه. دەنا تووشی ئەو کۆسپە دەبێ که له هێندیک بەشی ئازادی بیروڕادا له هێندێک ماڵپەڕی دیکەدا دەبینرێ. ئەمەش دەبێته هۆی دڵساردی و رەنجانی هێندێک له میوانەکان.

کاک هێمن نەبوو وێنەیەکی خۆشت دابنێی لەگەڵ شارەکەدا ،ئەگەر پێناسەکەشت دابێنێی هەە باشترە (تەنها بۆ خۆشی)

کاک هێمن چۆن بزانین ئەوە پەنجەمۆری خۆتە.من ئەو پەنجە مۆرەم نارد بۆ(طبع الاسابع) بەهی ڕەسوڵی نادری دەرچوو.
نازانم چۆن گەیشتۆتە دەست کاک هێمن.

سەرکەوتوبن

هاهاهاهی هی هی، زەندی ئەوه بەڕاستی یه؟ هاهاههاهاها، ئەگەر هی کاک رەسووڵی نادری بێ، خۆ زۆر زۆر بەنرخە، قیمەتی یه، چوونکه ئەویش کومیکر و هونەرمەندی کورده، رەنگه هەر بۆیه کاکه هیمن بردبێتی بۆ خۆی! هاها