مۆبایل
سلاو بەرێزان پرسیارێکم هەیە لەسەر زمان لەناو سیتمی بۆبایل ئایا ئەو زمانانەی کە لەناو سیستمی مۆبایلدایە بۆ نمونە زمانی عەرەبی پرسیارەکە ئەمەیە ئایا زمانی عەرەبی لەلایەن کۆمپانیای مۆبایلەکانەوە رێگەپێدراون یان پرۆگرامەرە عەرەبەکان ئەم کارەیان کردوە وەئەگەر پرۆگرامەری عەرەب کردویەتی ئەی ئێمە بۆ کارێکی وا نەکەین.
سوپاس بۆ هەمولایەک
سڵاو،
زمانی ناو ئامێری مۆبایل، كۆمپانیای دروستكەری مۆبایل بڕیاری لەسەر ئەدات.
بێگومان خەڵكی عەرەب ڕادەسپەێرن كاری وەرگێڕانیان بۆ بكات. بەڵام ئەوان كاتێك ئەوه لەناو بەرنامەكانیاندا زیاددەكەن كە داوایان لێبكرێت لەلایەن بازاڕەوە، واتە بازرگانەكان یان كۆمپانیا كوردییەكان دەتوانن ئەو داوایه بكەن.
زۆرینەی نەرمهكاڵاكان به جاڤا دەكرێت و زمانەكەش لە پەڕگەیەكی سەربەستدا هەڵگیراوه، كارەكە هێندە سەخت نییه.
سەركەوتوو بن.
کاك کاوە، خۆ لە کوردستان بە چەند خولەکێك زمانی عەرەبی بە مۆبایل زیاد دەکەن. هەڵبەت جاروبار پێویست دەکات کە هەندێك زمانی تر لەناو مۆبایلەکە بسڕنەوە.
ئایا بەڕێزتان هیچ لەو بارەوە دەزانن؟ ئەگەریش کاری پەڕگەی زمانەکەش هێندە سەخت نەبێت، دەکرێت ئەو پەڕگەیە بخرێتە بەردەستی ئەوانەی شارەزای زیادکردنی زمانن و بەزوویی بە مۆبایلەکەی زیاد بکەن.
کەواتە لەکوێن ئەوانەی ئەو کارە (زیادکردنی زمان) دەزانن؟
زیاد کردنی زمان لەناو مۆبایل، جۆرایەتی نەرمەکاڵای مۆبایلەکە بریاری لەەر ئەدات، ئەوەش دیسان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای دروستکەر. گەر زمانەکان جێگیر و نەگۆڕبن ناکرێت زمانی تر زیادبکرێت، گەرچی پشتیوانی جاڤا و تەکنیکە نوێیەکانیش بکات.
ڕاستە زۆرینەی مۆدێله نوێیەکان بواری لابردن و زیادکردنی زمانی تر ئەدەن بەهۆی پێشکەوتنی PRAM, EPROM و چەندین کارای تر...
من شارەزاییم نییه لەو بوارەدا، بەڵام دەشێ وەک Plug-in کاری لەگەڵ بکرێت، کە زیاد دەکرێت بۆ نەرمەکاڵایەک.
گەر پەڕگە و زانیارییەکانت لەلاهەیه - ئەوەی زمانی عەرەبی - شیتەڵی بکە و لێی وردبەرەوه تاکوو تۆش بۆ زمانی کوردی بەهەمان شێوە دەست پێبکەیت.
کۆمپیانیای دروستکەر هەموو کات سەرچاوەیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی ئەو زانیارییانە.
سەرکەوتوو بن.