زمانی ASP و PHP
سڵاوتان لێبێت ئازیزان!
پرسیارێکم هەیە ئەویش ئایا بۆچی ناتوانم لە کۆمپیوتەرەکەمدا فایلی asp یان php ببینم؟ کاتێک کەفایلێک بە asp یان php هەڵدەگرم لە ناو کۆمپیرتەرەکەدا ناتوانم بینینم؟ بەڵکو لە جیاتی ئەوەی وەک پەڕەیەکی ئەنتەرنێت بیبینم وەک فایلی تێکست دەیبینم، یان کە بە ئەنتەرنێت فایلەکە دەکەمەوە بەس کۆدەکان دەبینم و هیچی تر...
بۆ فایلێک کە پاشگراکەی asp بێت واتا hello..asp ئەبێت (Internet information Server ISS) ت هەبێ.
بۆ فایلێک کە پاشگراکەی php بێت واتا hello.php ئەبێت Apache یت هەبێ.
تێبینی:
IIS لە گەڵ Windows XP Professional هەیە ئەتوانی هەر لەوێ دایبەزێنت.
Apache یش ئەتوانی لێرە دایبەزێنیت.
http://www.appservnetwork.com/?modules=&applang=en
ئیتر من وە خێر و تۆ بە سڵامەت.
کاک Farman ئایا apache یەکەت ئیش دەکا؟
apache یەکەت وەگڕخه
برۆ بۆ internet browser لەوێ localhost یان 127.0.0.1 بنوسە و بزان چیت بۆ دەردەچێت؟
کاک فرمان،
دڵنیا نیم apache لە سەر Home edition ئیش بکات، هەروەک IIS تەنها لە سەر Windows XP Professional ئیش ئەکات.
سڵاو،
"IIS" له (XP Pro) و (Windows 2000)یش هەیه، له (XP Home)دا نییه، لەبەر ئەوەی XP Home وەک "Serversystem" دانەنراوه، بەڵام دەتوانیت چەند گۆڕانکارییەک بکەیت تا بتوانیت له "XP Home"یش (IIS) ت هەبێت، ئەویش بە گۆڕینی/
iis=iis.dll,OcEntry,iis.inf,hide,7 بۆ iis=iis2.dll,OcEntry,iis2.inf,,7 وه هێنانی "iis2.inf" و "iis2.dll" له (Windows 2000) یان (XP Pro). ئەم کاره زۆر ئاڵۆزه و کاتێکی زۆر دەبات. بەڕای من هەر یەکێک لەو دوو سیستمە بەکاربهێنیت باشتره وەک لەم کارەی باسم کرد، چونکه دامەزراندنی یەکێک لەو دوو سیستمه زۆر ئاسانتر و بەزووتر کۆتایی پێ دێت.
کاک زانست Apache لەسەر (XP Home)یش کاردەکات، بەڵام ئیستا چۆن بزانین کێشەکه له کوێدایه؟ تۆ هەوڵ بده له "DOS"ەوه بیکەیتەوه، ئەوکاته پەیامێکت هەر بۆ دێت خەتای چی بێت.
بەڕای من XAMPP 1.4.9 دابەزێنیت باشتره بۆ تۆ ئاسانتر و بێ سەرئێشەیه.
XAMPP 1.4.9 بەمانەوه:
Apache HTTPD 2.0.52
PHPMyAdmin 2.6.0 pl1
لێره: http://www.apachefriends.org/de/xampp-windows.html
سەرکەوتووبیت
سڵاو بەڕێزان ،کە سەیری ئەم پەیامانەم کرد لە یەکێکیاندا نا وی خۆمم بینی (کاک زانست Apache لەسەر (XP Home)یش کاردەکات، ...) ، بە بێ ئەوەی من هیچ پەیامێکم نووسیبێت ، بەخوا ناهەقت ناگرم کاک دیلمان ئەوەندەم پرسیار لە IIS و ASP کردوە واتزانیوە ئەم جارەش منم .
کاک فەرمان ، وەک برادەران باسیان کردوە ، Windows Xp Professional , Windows 2000 professional , Windows 2000 server ئەمانە IIS یان لەسەرەو دەتوانیت ASP ئیش پێبکەیت ، وە Apache یش دابەزێنە بۆ ئیشپێکردنی PHP ، بەڵام بە بوونی IIS و Apache لەسەر کۆمپیوتەرەکەت مانای ئەوە نیە کە دوو کرتەت لەسەر فایلێکی asp یان php کرد یەکسەر ئێشبکەن ، بەڵکو دەبێت بیانخەیتە ناو یانەوە یان با بڵێین زیادی کەیت بۆیان (IIS,Apache ) چونکە ئەمانە وەکو compiler ێک وان بۆ يەوەگەڕخستنی ASP یان PHP .