تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دەنگی کۆمپیوتەر؟

zair

Zair

بڵاوکراوەتەوە

2005/01/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

ئەم کاتەتەتان باش برادەران
من کاتێك کۆمپیتەرەکەم هەڵدەکەم دەنگ ی نیە بەهیچ شێوەیەک هەرچەندە موکەبەرەکان دادەگیرسێنم، چەند جارێکیش بۆ تاقی کردنەوە پێش کۆمپیوتەرەکەش دامگیرسانوە بەڵام هەر چارەی نیە تەنها ئەوە نەبێ Restart بکەمەوه ‌دەبینی یەکسەر بەبێ عەیب هەموو دەنگەکان ئیش دەکەن واتە کێشەکە لە پەیوەندی نێوان کۆمپیوتەرەکەو موکەبەرەکاندا نیە بەڵکو شتێکی ترە کە من نایزانم.
جا تکایە بەڕێزان یارمەتیم بدەن.
zair.kadir@gmial.com

I would say, install proper and new drivers from the manufucture.

وەڵا وتم با پەیامەکە دیسانەوە بخەمە سەرەوە بەشکم برادەرێک، دۆستێك، خۆشەویستێك لە منی گوناح و داماو بپرسێتەوە.

Thank you for your respond
It is a brand new Windows XP package and was working properly in the beginning but you would know better than me, can you explain how to install, as far as I know the sound system was belt in the computer and didn’t need to install it,
So please help Bardaqani

Regards

یەی یەی یەی
کوێڕا شکاندت. دە کاتم بەرێ تا لێ ئەبمەوە لە ئیمتیحان وەڵا دێم بەخوا دێم بە پێخەمەر دێم. دە ئەم 10 ڕۆژە گوێ لە گۆرانی تورکی مەگرن یاعنی نابێت؟
چاااااو...

بۆ ئاگاداریتان: کاک زایر عاشقی کوردئایتیگرووپە، خوایە لە مەعشوقەکەی نەکەیت!

کاکە نەمشکاندوە، خۆی ئیش ناکات، ئەنجا وتم با ئەمەنە عەزیتی کاك هیوا نەدەم بەڵکو هەر لە كوردئایتی گروپەوە چارەسەرەکەی بزانم و چاکی بکەم، بەڵام مادام وا ئەڵیی خۆزگە بهاتیتایە وە سەیرێکت بکردایە، وەڵا خۆ پەندێکی تازە هەیە ئەڵێ: { تا ئەندامێکی Kurditgroup کە 5 دەقه ڕێ لێتەوە دورە ڕاوەستابێ گۆناحە داوای یارمەتی لە ئەندامەکانی تر بکەیت}.
ئەمە ئەو، ئەنجا وەك کاك هیوا فەرمووی بەڵی من عاشقی kurditgroup م و هەموو ئەرك و عەزێت و ماندوبونتان دەزانم، یاخوا هەر سەرکەوتوو بن وە من وەك هەموو کوردان شانازیتان پێوە دەکەم.... ڕەبی بێ مزەڕەت من. ‌

زۆربەی (نە هەمووی) ئەم کێشانه ئەگەڕێتەوه بۆ ئەوەی که لەوانەیه بەشی دەنگی کۆمپیوتەرەکەت لەگەڵ بۆردەسەرەکییەکەوه بێت. بەڕای من ئەگەر وایه، ئەواکارتێکی هەرزانی دەنگ بکڕه و ئیتر ئەو کێشەیەت بۆ نایە‌تەوه.

زۆر سوپاس بەڕێز { Linux }
بەخوا من زۆر داماوم لە مەسەلەی کۆمپیوتەردا، ئەنجا خۆش بەختانە برادەرێکی خۆشەویست وەعدی داوە بێت سەیریكی بکات، ماڵی تۆ و ئەویش ئاوابیت.
هەر سەرکەوتوو بیت