درایڤەر و لۆگۆی ویندۆز
ئەوەی من لەم کیشەیە تێگەیشتبم ئەوەیە کە ئەڵێ ئەم هاردوێرە لەگەڵ لۆگۆی ویندۆز ناگونجێ، مەبەستم وێنەکەیە
[img]http://9q9q.com/apr/1144704389.jpg[/img]
بۆ دانانی wirelesse pc card ێک لەسەر لاپتۆپێک هەرچەندە درایڤەری خۆیم بۆ داناوە کە لێرەیە
http://www.3com.com/products/en_US/detail.jsp?tab=support&pathtype=support&sku=3CRWE154G72
بەڵام ناتوانێ ئەو هاردە بدۆزێتەوە، واتە لە device manager نیشانەی زەرد لەسەر درایڤەری ئەو نێتوێرکە دائەنێ.
یارمەتی .... سوپاس
کاک هێمن سڵاو
ڕەنگە پێشتر درایڤەرێکی تر لەسەر سیستمەکەت هاوشێوەی ئەو کارتی وایەرلێسە دابەزیبێت ئێستا کە درایڤەرە تازەکە دائەبەزێنی سیستمەکەت هەر ئەچێ درایڤەرە کۆنەکە بەکار ئەبات هەوڵبدە لەسەر سیستمەکەت بەتەواوی بیسریتەوە ئەوجا ریستارت بکەو دیسان دەست بکەرەوە بە دابەزاندنی درایڤەرەکە.
سەرکەوتو بیت
کاک هێمن ئەتوانیت لە فۆڵدەری درایڤەرەکە فایلی سێت ئەپ دابەزێنیت نەک لە دیڤایس مەنیجەر زۆر درایڤەر هەیە کە راستەو خۆ لە دیڤایس مەنیجەرەوە بەباشی کارناکات بەڵام ئەگەر تۆ دڵنیایت لەو درایڤەرەی کە بۆت داگرتوە دەتوانی ئەوەی سەرەوە تاقی بکەرەوە بزانە چۆنە
کاک هێمن ئەگەر سەیری کاتەلۆگەکەی بکەی نووسراوە ئەگە W2000یانWxp بەکار دەهێنی پەیامێکی بەو شێوەیەت دێتە ڕێ تۆش continue anyway هەڵبژێرە.ئابەم شێوەیە نووسراوە....
if you are using windows 2000 or windows xp, you will see a massage similar to this one . this DOSE NOT mean there is problem. click continue anyway
کەواتە ئەگەر کێشەشت هەبێت لەکاتی سێتئەپکردندا لەو باوەرە مەبە ئەوە خودی گرفتەکە بێت.