خاوبوونەوەی كۆمپیۆتەر
چەند ڕوژێكه هەست دەكەم كه كۆمپیوتەرەكەم رووی له خاوە خاو و كاوێژ كردن كردووە و جموجۆڵەكەی جارانی نەماوه، پێشم خۆش نیه له هەوەڵەوه دایمەرزێنمەوه. ئەگەر كەسێك رێگا چارەیەكی پێ شك دێ كه وەك جارانم لێ بێتەوه سوپاسی دەكەم. سیستمی ئكسپی پروفشونالم هەیه. هەر بژین.
ئەم پڕۆگرامە داگرە http://www.lavasoft.de دوای سكانی HD بكە، ئەوەی دیتیەوە ڕەشی كەوە، یان ئەمەیان دابەزێنە وەك یەكن http://www.webroot.com/wb/products/spysweeper/index.php.
دوای بڕۆ Start دوای Run لەوێ بنووسە msconfig دوای پەنجەركت لۆ دەكرێتەوە لە Menu لە سەرەوە لە دەستی ڕاستت یەكەم دانە داگرە StartUP ئەوجا لە وێ كۆمەڵێك Program چالاك (سەحی)، لێدراوە تۆ ئەوانەی كە پێویست ناكات لەگەڵ داگیرسانی Windows دەست بەكار بن نا چالاكیان بكە، دوای Okay بكە PC بكوژێنەوە پێی كەوە.
كاك حامد منیش هەمان كێشەم هەبوو وەك بەڕێزت، نۆرتۆن ئینتەرنێت سێكیوریتی پرۆفێشیوناڵ 2004 یشم هەبوو چاری نەكرد.
چووم پرۆگرامی Panda antivirus ـم داگرت یەكسەر نوخشەشبێ لە كۆمپیوتەرەكەی تۆش عیلاجی بۆ كرد!!
حەز دەكەیت لێرە سكانێكی بكە ئەگەر تۆش هەمان ڤایرۆسبێت هەرلێرە ئەیسرێتەوە!!
Panda ActiveScan
کاک زەندی من زیاتر جوابی کازیوەم داواتەوە جونکە پرسیارەکەی ئەو تازایە، ریکەوتی 08-07-2006 سوپاس بۆ جەنابیشت.
لەگەڵ چەپکێ گوڵ
برای بەرێزم،،،،،
بۆ وەڵامی پرسیارەکەت گەر دەتوانی ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە من دڵنیام کێشەت نامێنێ چونکە جەنابت رامەکەت زۆر باشەو کێشەت لەوەدا نیە . بەڵام تکات لێ ئەکەم من چۆنم نوسیوە وا بکە وە مەڵێ پێشتر ئەمانەم کردوە ،
تێبینی/ لەگەڵ دەست پێکردنی هەنگاوەکان پەیوەندی بە ئنتەرنێتەوە ببڕە
تانها لەکاتی پێویستیدا نەبێت.
1-برۆ بۆ internet explorer پاشان internet option ئێستا پەنجەرەیەکت بۆ ئەکرێتەوە لەوێ بزانە کامەیەن نوسراوە delete cookies کرتەیەک لەسەری بکە پاشان پێت ئەڵێ دەتەوێت هەموو کووکیسەکان بسریتەوە تۆش کرتە لەسەر ok بکە
2-هەرلەوێو لەپاڵ delete cookies نوسراوە delete files کرتە لەسەر ئەوەش بکە
لەوێ پێت دەڵێ ئەتەوێ هەموو فیلەکان بسریتەوە ،لەبیرت نەچێ لەوێ پێت دەڵێ ئەو فایلانەش بسریتەوە کە لەسەر هێڵ نین واتە offline تیکتێکی ئەویش بکەو پاشان ok .
3- بڕۆ بۆ start پاشان control panel پاشان add or remove programs لەوێ سەیر بکە زۆر زۆر بە وردی لەیەکەمەوە بۆ کۆتایی، هەموو ئەو پرۆگرامانه لابەرە واتە remove یان بکە کە:
آ- پێویستت پێان نیە
ب- هەر پرۆگرامێک کە ناوی spy پێوەیه ئیتر لەدوایەوە هەرچیەک بێ لایبەرەو بیسرەوە.
ج- هەر پرۆگرامێک antivirus بێ لایبەرەو بیسرەوه.
د-هەر پرۆگرامێک کە شک دەکەی بەبێ ویستی خۆت هاتۆتە ناو کۆمپیوتەرەکەت
لایبەو بیسرەوە.
4-هەمان ڕێگەی ئەو برادەرە دوبارە بکەرەوە کە بۆی نوسیوی برۆ بۆ start پاشان run پاشان بنوسەipconfig وەپاشان ئەو هانگاوانە بکە کە ئەو بەڕێزە بۆی نوسیوی
5- بە ئارەزوی خۆت بکەوەرە ناو کۆمپیوتەرەکەت هەر فایلو رەسموو هەر شتێکت پێویست نیە تکایە بیان سڕەوەو لای بە.
6-ئەگەر دەتوانی spyware doctor بیکڕەو دایبەزێنه و بیکەرەوە با
دەست بەگەران بکات دڵنیابە زۆرت بۆ ئەدۆزێتەوە ئەگەر ناتوانی بیکڕی ئەوا لە یاهوو یان گوگڵ بگەڕێو دای بگرە،وە وە ئەگەر پێویستی بە هەرچیەک کرد ئاگادارم بکەرەوەو من هەموو یارمەتیەکت ئەدەم،،،، باوەڕ بکە زۆر باشە بۆ کێشەکەی جەنابت.
7-پیسبونی کۆمپیوتەرەکەت:
آ- کۆمپیوتەرەکەت جوان پاک بکەرەوە گەر دەتوانی بە ڤاکیومی
تایبەت پاکی بکەرەوه.
ب-گەر دەزانی (cpu)وەکەت بکەیتەوە بیکەرەوەو بە فلچەیەکی باریکی
نەرم جوان باناو دانەکانیدا بیهینەو پاکی بکەرەوە.
ج-رامەکەت دەربێنە بەهەمان فلچەی دان شوێنەکەی پاک بکەرەوە
تێبینی:( زۆر ئاگات لە دەمی رامەکەت بێ کەدەستت بەری پینە زەرداکانی نەکەوهێت چونکە لەبیرت نەچێت هەموو مرۆڤێک وابزانم هەڵگری 13000 ڤۆڵتە کە دور نیە کار لە بەهیزی رامەکەت بکات یان بیسۆتێنێت )
د-پاکردنەوەی مەزە بۆردەکەت بەگشتی.
بەوهیوایەی سودی لێ وەرگری.
لەگەڵ چەپکێ گوڵ