ح یان ه ؟
کاک دیاکۆ دەمێکه پرسیارم نەکردووه. شتێک به لامەوه سەیره. بۆ نووسینی هەندێ وشه دوو شێواز دەبینم، کامیان درووسته و بـــــــــــــــۆ؟
حەق یان هەق؟
حەفته یان هەفته؟
حەڕەشه یان هەرەشه؟
یان ئەگه خۆت نموونەی ترت پێ شک دێ، تکایه باسی بکه!
ڕۆژێکی خۆشتان بێ!
پرسیار
باغ یا باخ
خەم یا غەم
غولام یا خولام
زۆری تریش
له ڕاستیدا دروستبوونی دەنگێ لە ناو گەل یان نەتەوەیەکدا ڕەنگە سەدان ساڵ و بگرە زیاتریش بخایەنێ. جا بەم ئاسانییە ئێمە ناتوانین دەنگێ کە جێی خۆی گرتووە فڕێ دەین یان جێگرێکی بۆ دانێین.
لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا هەندێ دەنگ جیاوازییان هەیە پێکەوە.
بۆ نموونە له باشووری کوردستان زۆر بە ئاسانی دەوترێ: (هەفتە) کەچی لە ڕۆژهەڵاتدا (حەفتە، حەوتوو) دەوترێ.
هەروەها نموونەی جیاوازیی دەنگ لەم وشانە دەبینی:
حەسەن؛ هەسەن
ئاغا میرزا؛ ئا میرزا
بەخێڵ؛ بەغیل
عێراق؛ ئێراق
یان وەک ئەو نموونانەی کە کاک هێمن نووسیونی.
و بێگومان دەیان نموونەی ترمان هەیە لە زمانەکەماندا.
لای عەرەبەکان بێگومان (حق) دروستترە، بەڵام لای ئێمە لەبەر زمانەکەمان (حەق)ی خۆمانە بڵێین (هەق) و کەسیش ناتوانێ بڵێ هەڵەیە.
کەوا بێت دروستی و نادروستی بەوە بەندە کە بە چ زمانێ دەنووسی، ئەگەر هات و بە فارسی بنووسین (هق) بێگومان هەڵەیە، بەس لە کوردیدا (هەق) هەڵە نییە هەرچەند بنەڕەتی وشەکە بێگانە بێ و لای ئەوان بە (حق) بنووسرێ.
ئێمە بە گوێرەی زمانەکەمان وشەکان دەکوردێنین وەک فارسیش ناکەین کە وشەی عەرەبی وەکوو عەرەب بنووسین بەڵام بە بێژە (تەلەفوز)ی فارسی بیڵێن. لە زمانی فارسیدا دەنووسرێ (حق) بەڵام دەوترێ (هەق).
پێم وا بێ ئەو ڕێبازەمان لای خۆمان بۆ زۆر وشە پاراستووە، چۆن بێژەی وشەیەک بکەین، وای دەنووسین، یان باشتر بڵێم دەیکوردێنین هەم بە بێژە و هەم بە ڕێنووسەوە.