تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بۆ ئەوەندە خاوە؟؟؟

farman

Farman

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

سڵاو ئازیزانی ماندوونەناس!
بەڕێزان ئایا بۆ چی كاتێك شتێك(گۆرانی،پرۆگرام،ڕەسم...)هەرشتێك كە لە م.س.ن لە كەسێكی وەردەگرم زۆر خاو دێێت و نزیكەی سەعاتێك دەبات بۆ وەگرتنی فایلێكی 60 مێگابایتی!!!
وە لە پاڵتۆكیش بەهەمان شێوە؟

تێبینی!
خێرایی داگرتنی فایل لە كۆمپوتەرەكەمدا بەحساب 500 كیلۆ بایتە لە چركەیەكدا!

كاكه فه رمان سڵاو: براكه م 60 میگابایت زۆره كێشه ی خاوی زیاترده كه وێته سه رخێرایی هێڵی ئه نته رنێته كه ت.
بۆ وێنه ئه وه نده ناخایانێ به ڵام بۆ پرۆگرام ده خایه نێت ئه گه ر وه ك ده ڵێیت زۆر گه وره بێت 60 میگابایت .

گۆران كوردی

سلاوو رێز.....
كاك فه رمان له سه ر كۆمپیوته ره كه ت یاخود له connection ی ئه نته رنێته كه ت firewall هه یه؟ ئه گه ر هه یه له كاتی گواستنه وه ی فایله كانت Disable ی بكه واته رایبگره.... وه له هامان كاتیشا ئه وه ت له یاد نه چێت ئا یا ئه و كه سه ی كه فایله كه ت بۆ upload ده كا واته ئه وه ی كه فایله كه ت بۆ ئه نێری خێرایی ئه نته رنیته كه ی چه نده ؟؟ چۆنكه خێرایی فایل گواستنه وه له نێوان 2 كۆمپیو ته ردا ئه كه وه تێته سه ر خێرایی هه ر دوو هێلی ئه نته ر نێت چۆنكه ئه وه ی ئه ینێرێ upload ی ئه كا وه ئه وه ی وه ری ئه گرێ download ی ئه كا ..

سه ركه وتو بن......

بەڵێ سوپاستان دەكەم !
وەڵا خۆ دوێنێ تەلەفۆنم بۆ ئەو شوێنەكرد كە خەتی ئەنتەرنێتەكەم لێوە ڕاكێشاوە،ئەوانیش ئەدرێسسێكیان داپێم كە پرۆگرامێكی بچووكی تێدابوو خێرایی خەتەكەی بۆ تاقی كردمەوە.لە ئەنجامدا 500 ك.ب دەرچوو لە چركەیەكدا بۆ وەرگرتن و داگرتن وە بۆ ناردن 328ك.ب بوو لە چركەیەكدا. وتیان خەتەكەت زۆر ئاسایی‌یە.
بەڵام نازانم بۆ ئەوەندە خاوە‌!!

كاكە ئاوارە گیان من firewallـم نیە.. وە بۆ كۆمپیوتەری تر ،كاتێك ویستم لە برادەرێك گۆرانیەك وەرگرم كە نزیكەی 5 م.ب بوو 15 دەقیقەی برد تا پێمگەیشت.كە بەشەرتێ ئەویش لە برادەرێكی تر بە 1 دەقیقە پێی گەیشتبوو. كەواتە خەتەكەی ئەو خێرایە.
خەتەكەی منیش بەپێی ئەو پرۆگرامەبێتڤ كەمێك خێرایە،بەس بۆ وا خاوە؟

سوپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست

كاك فەرمان،

دوو خێرایی هەیه، Upload و Download. خێرایی هێڵی ئینتەرنێت به (bit/Sec) ئەپێورێت. كاتێك كه بەڕێزت 500 بت له چركەیەكدا ئەتوانیت وەرگریت و 328 بت له چركەیەكدا ئەتوانیت بنێریت، بەم شێوەیەی لێدێت:

500 كیلۆ بت ئەبێته 62.5 كیلۆ بایت (8 بت بایتێكه). پاشان ئەمه تەنها 75% ی بەهۆی مێكانیزمی ئینتەرنێتەوه سوودی لێئەبینرێت، كەواته ئەبێته تەنها 46.9 كیلۆ بایت.

هەروەها بۆ ناردن، 328 ئەبێته 41 و ئەوەی كه سوودی لێئەبینرێت تەنها 30.75 كیلۆ بایته.

كەواته خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەكەت 50 كیلۆ به 31 كیلۆ بایته.

بەكارهێنانی MSN و مێسنجەری تر بۆ ناردن و وەرگرتنی فایلی كۆمپیوتەر، هیچ پەیوەندی نیه به جۆری فایلەكەوه بەڵكو پەیوەندی هەیه به دوو خاڵەوه:

1) خێرایی هێڵی ناردن و خێرایی هێڵی وەرگرتن.
2) قەرەباڵەغیی هێڵی ئینتەرنێت و سێرڤەری ئەو پەیام نێره.

پێویسته یەك خاڵی گرنگیش لەیاد نەكرێت، ئەو كۆمپانیایەی كه هێڵی ئینتەرنێتەكەی لێ وەرگیراوه، ئایا Cable یان ADSL ، ئایا لەو كاتەی كه تۆ فایلەكه ئەنێریت یان وەری ئەگریت چەند كەســـــی مەعمیلی ئەو كۆمپانیایه لەسەر هێڵن بەیەكەوه، ئەمانه هەمووی فاكتەرن بۆ خاوكردنەوەی هێلێ ئینتەرنێت.

سلاو...
هیشتا پیده وی كۆمپیتره كه ت خاو نه بیت.60 میگا بایت وای بابه.... بلی هه ر كۆمپئتره كه ی براده ره كه م ده هینم هیشتا باشتره
ئیمه هه ر ئه وته 25 كی بایت ده ینی خه نی ئه بین ده لین والله شۆكرین كه به سه لامه تی گه یشت. تۆش ده لی 60 میگا بایت
ئا خ دلم....

بەڕاستی قسە كردن خۆی زۆر هێڵی ئینتەرنێت قورس دەكات جا 60 میگابایتیشی لەگەڵ بێت زۆره كاك فەرمان.

بەخوا من بزانم ئەو بەڕێزە باسی 60kb ئەكات نەك mb چونكە 1 گۆرانی هەرگیز نابێتە 60mb مەگەر گۆرانی
ام كلسوم بێت:::

هههههههههههههههههههههههههههههههه
كاك هیمن... ده شبیت

من گۆرانیم هەیه 76 مێگا بایته. كاتێك كه ئەڵێیت گۆرانی ئیتر مەرج نیه تەنها دەنگ بێت. گۆرانییەكی كلیپی تەواو زیاتر له 30 مێگابایت ئەبێت؛ لەڕاستییدا ئەگەر فوڵ سكرین بێت ئەوه تێپەڕئەبێت له 200 مێگابایت.

ئێمەش ئەوە ئەزانین كاك بە‌ڵێن بەڵام ئەو برادەرە‌ باسی كلیپ ناكات بەڵكو ئاوا ئەلێت------------->بەڕێزان ئایا بۆ چی كاتێك شتێك(گۆرانی،پرۆگرام،ڕەسم...) ئایا ڕەسم (وێنە) یش هەیە 60mb بێت ڕەسم نەك فیلم.

زۆر ڕاســــــــــــــته كاك هێمن گیان، بێگومان وێنەیەك كه ئێمەومانان بینێرین بۆ یەك له مێگایەك تێناپەڕێت بەڵام وێنەش هەیه (تەنها یەك وێنه) كه له 15 مێگابایت تێپەڕبكات؛ ئەو وێنانه پێیان ئەڵێن panoramic photos.

بەڵام زۆر دەگمەنه بگاته 60 مێگابایت.

زۆر سوپاستان دەكەم بۆ وەڵامەكانتان ئازیزان !!‌
زۆر سوپاس بۆ قسە خۆشەكانیشتان !!‌ وەڵا ئیتر منیش گوێی نایەمێ موشكیلە نیە.
ههههههه كاكە هێممن گیان بەخوا ام كلسم نیە گۆرانیەكە وە كلیپیش نیە، منیش زۆرم پێ سەیرە،بەڵام قەبارەكەی هەر زۆر گەورەیە.. وە هێشتا پێم نەگەیشتووە بە هۆی ئەو خاوییەوە، برا دەرێك ویستی بۆم بنێرێیت،بەڵام نزیكەی 30 دەقیقە ڕۆشت ئینجا سەیر دەكەم 3 م.ب هاتبوو.. جا منیش پێم ووت وا بروات ئەمشەو بەدیار كۆپیوتەرەكەوە دەبێ خەفەر بین...بۆیە بریم و سوپاسی ئێوەو ئەویشم كرد..

دووبارە سوپاستان دەكەم بۆ قسە خۆشەكانتان و وەڵامەكانتان !!‌

كاك فەرمان تۆ دڵنیایت كە برادەرەكەت بە‌ هەڵە شتت بۆ نانێرێ ئەگەر ئەدرەسی msn كەتم بۆ بنێری لای خۆم
add ئەكەم بزانم ئەگەر منیش فایلێكت بۆ بنێرم هەر وایە (ترۆجان) .........بۆ پێكە‌نین

بەڵێ كاك هێمن گیان..بەسەر چاو ئەوە msnـەكەمت بۆ دەنووسم خۆت فایلێكم بۆ بنێرە با بزانین چەندی پێ دەچێت..
ئەمە msnـەكەمە
farman_85@yahoo.se

تێبینی:
مێسێێنجێری یاهوو نیە هۆتمەیڵە.
زۆر سوپاس‌!