تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Kurdish Unicode character

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

ئەم کاتەتان باش،
ئایا ئەم پیتە کوردیانە ێـ ،ـێـ ، ـێ ،ڵـ، ـڵـ، ـڵ، کۆدەکانیان چیە لە یونیکۆد؟ ئەو پیتانەی کە دەیاندۆزمەوە تەنها یەک شێوەیان بە دی دەکەم، تەنها شێوە سەربەخۆکانیان ێ ، ڵ بەڵام کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتان هی هیچیان نادۆزمەوە. تۆ بڵێی ئەمانە پێناسنەکراون ؟ بۆ لە سیستەم بە جوانی بەیەکەوە دەلکێن بەڵام لە هەندێک پرۆگرام نا.

[url=http://graphemica.com/]http://graphemica.com/[/url]

لەوێش پیتەکان هەر دیارنین. چەندین شوێنی ترم سەیرکرد بێ هوودەبوو.

نەخێر بەرامبەرییان نییە لە یونیکۆوددا.
بەندە لە بەشی private ی فۆنت شوێنی بۆ داناون بە مەبەستی لکاندن. ئەمەش داهێنانی کوردئایتیگرووپ بوو

من خەریکی بەکوردی کردنی [url=http://www.tcexam.org/]tcexam[/url] م کە دیارە سیستەمێکە بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوە. لەم پرۆگرامۆکەیە بەشێکی هەیە کە ئەنجام و پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان دەکات بە پی دی ئێف، بۆ ئەوەی بۆ قوتابی ئیمەیل بکرێت. لە کاتی بە پی دی ئێف کردن پیتە کوردیەکان نالکێن بەیەکەوە نازانم چارە چییە. ئەوە جاری دووهەممە توشی ئەو حاڵەتە دەبم کاتی خۆشی بۆ ژێرنووسی فیلمێک لە Mencoder یش هەمان کێشەی هەبوو. نازانم چارەکە چۆنە. زۆر هەوڵمدا بەڵام هیچ
پێشنیاری ئێوە چییە بۆ لکاندنی ئەو پیتەکوردیانە؟

کاکە تێکۆشەر.
بۆ وەرگێڕانی بۆ کوردی چیت داوە لە کێشەی پدف؟ ئەگەر کێشەیەکی وا هەبێت ئەبێ پەرەپێدەران چاوی لێ بکەن، وایە؟

کاک هیوای ئازیز،
لە وێبگەڕ هیچ کێشەی نییە، زۆر بە دروست و جوانی دەردەکەوێت. بۆ پدف تەنها بۆ ئەوەیە ئەنجامەکان و وەڵامی پرسیارەکان بۆ قوتابی بڕوات لە ڕێگای ئیمەیل. لەهەمان کاتدا دەرفەتی ئەوەش هەیە قوتابی ئەنجامەکانی ڕاستەوخۆ لە وێبگەڕەوە ببینێت، واتە قوتابی بە شێوەیەکی تێروتەسەل دەبینێت کە لە چی هەڵەی کردووە.
من دەمەوێت تێیبگەم بزانم بۆ وایە. وەکو باسم کرد ئەو کێشەیە دووەم جارە سەرودڵم دەگرێت. جارێکی تریش ژێرنووسی فیلمێکم کرد ویستم hardcode ی بکەمە سەر فیلمەکە بەڵام بۆ پیتەکوردیەکان کێشەبوو. بۆیە بەڕاستی بۆتە خولیام کە چارەسەرێکی بۆ بدۆزمەوە هەرچەندە کاتییش بێت. من دەستکاری پرۆگرامەکەم کرد بۆ پیتی ێ کۆدەکانی پیتی (ی) م بۆ دانا بە واتایەکی دی وەکو (ی) پێناسمکرد، چارەبوو و دەلکێت بەڵام حەوتی سەر ێ نییە. کەواتە هیچم نەکرد!
ئەگەر بمەوێت بلکێن بەیەکەوە لە پدف دەبێت لە جیاتی (ڵ) بیکەم بە (ل) وە (ێ) بە (ی) بەم شێوەیە!

هەرچەندە من زۆر شارەزاییم نیە لەم بابەتەدا بەڵام ئایا UTF8 لەهەڵ ئێنکۆدینەکانی تر کارناکاتە سەر ئەو بابەتە؟