HDD Password پاسۆردی هارددیسک
هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش،
هاوڕێیەکم ی نهێنی لەسەر پەپکەڕەقی لاپتۆپەکەی داناوەو ئێستا بیری چووەتەوە دواتر چەند جارێک ووشەی تێپەڕبوونی هەڵەی داوەو ناتوانێت بیکاتەوە.
وەک دەزانن ناشتوانرێت بە سیدی بووت بکەیت تەنها دەتوانیت بچینەناو بایۆس .
ئەم هاوڕێ یە نایەوێت هاردەکەی لەدەست بچێت لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک دۆکمێنتی زۆر و کۆرس ۆرکی زانکۆی تێدایە. گەر وانەبوایە هاردێک و ویندۆسێکی نوێ کێشەکەی چارە دەکرد.
ئایە بەڕێزتان چارەیەک شک دەبەن بۆ ئەم کارە؟
کاتتان شاد.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بە سیدییەکی لینوکس بچۆرە سەر پەپکەڕەقەکە. یاخود بە چی بەرنامەیەک ئەو تێپەڕەوشەی بۆ داناوە؟
لینوکسی تووتەڵە "Linux Puppy" بۆ ئەم کارانە زۆر باشە بە تایبەتی بۆ کوردستان چونکە قەبارەکەی 132 مێگا بایتە بۆ داونلۆد، لەسەر سی دیەک وەکو ISO ئەی سوتێنیت، زۆر زۆر خێرایە، ئەگەر ویندۆزەکەت کاریش نەکات بەهۆی ڤایرۆسەوە ئەتوانیت چاکی بکەیتەوە بەبێ ئەوەی هیچ داتایەک لەدەست بدەیت.
لەم لینکەوە ئەتوانیت لینوکس تووتەڵە دابگریت:
http://ftp.nluug.nl/ftp/pub/os/Linux/distr/puppylinux/puppy-5.2.8/lupu-528.005.iso
سڵاو...
کاك هێمن ڕونکردنه وه ی زیاتر بنووسه ، ئامێره که ت چی یه ؟ دیسک تۆپ یاخود لاپ تۆپ چی سیسته م به کار ئه هێنی ؟ ئه گه ر لاپ تۆپه مۆدێل وجۆره که ی بنووسه.
باتری بایۆسەکەی دەربهێنە، ئەو باتریەی لەسەر مەین بۆردەکەیە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 چرکەو بیخەرەوە شوێنی خۆی، بەم کارە ئەگەر پاسۆردەکەش لانەچێت، ڕێکخستنی بایۆسەکە ئەخاتەوە سەر دیفۆڵت، واتە ئەم جارە ئەبێت سی دی بووت بکات.
دڵنیابە یەکەم جار باتریە گەورەکەی لاپتۆبەکەت دەربهێنیت بەر لەوەی باتری بایۆسەکە لابەریت.
ئەگەر بەمەش چاری نەکرا سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە:
http://www.youtube.com/watch?v=eCPdsF0HjkY&feature=related
ئێستا زانیمان پاسۆردله سه ر په پکه ی ڕه قه..باشترین شت بۆ لابدردنی
Hiren’s BootCD به کاربێنه بیسوتێنه سه ر هه ر شتێك فلاشیش ئه بێت ..له بایٶس بوت بکه به ئه و به شه ی < بووت هایرن > که له سه ر سوتاندووه پاشان ئه گه ر بووت هایرن کرایه وه خۆت سه یری بکه له به شی کراک hdd crack تیا یه.http://www.hirensbootcd.org/hbcd-v140/ڕێگای تریش هه یه جارێ ئه مه تاقی بکه ره وه دڵنیام سه ر که وتووه.
هه ر بژین.
تۆ باتریەکەت لابرد کاکە هێمن؟ دڵنیا بین لەسەر چیپەکە نیە؟
من شتێک لە ئێوە فێر بووم، بەڵام لەمە باشترم دەست ناکەوێ بۆت:http://www.guardian.co.uk/technology/askjack/2010/apr/09/laptop-hdd-password-locked
ئەبێ مەسەلەی سەلامەتی لە پشت بێت کە ئەم کارە دیارە تەقریبەن موستەحیلە، بۆیە ئەو لینکەم دانا تا بزانن داوا لە Toshiba ناکەن یارمەتیتان بدات؟'
هیوادارم بەسود بێت
ئەمە نەدزراوە؟ گەر نا! بەچی نەرمەکاڵایەک ئەو کارەت کردووە؟
مەحاڵ بوونی نییە لە ئایتی.
کاکە سیا خۆ قایلم منیش بەس ئەکرێ ئینکریپشنێک هەبێت و پاسفرەیزەکەش بەس بە شا۱ هەڵگیرابێت؟ خۆزگە ئەمانزانی چۆنە!