تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

:Bllaw kirdnewey babet be zarawekanî dîke

wezii

Wezii

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

?Sllaw, ekrêt babetêk be zarawey kurmancî yan zazakî yan hewramî le "kurditgroup.org" binûsîn
!Le gell rêzim

ئەوانەش زاراوەی کوردین و ئێرە ناوی کوردئایتی گرووپ، نەک کورد سۆرانی گرووپ، بەڵام وەکو هەموومان ئەزانین ئێستا خویندن بەزمانی کوردی تەنیا لەباشوورە لەوێش لەهەموو ناوچەکان بەزمانی سۆرانی پیتی عەرەبی دەنووسین، نازانم فرە زاراوەیی بۆ نووسین تاچەند سود یا زیانی بۆ زمانەکەمان هەیە.
لەنەرویج زیاتر لە ٣٠٠ دیالێکت هەیە بۆ ئاخافتن، بەڵام بۆ نووسین بەکاریناهێنن، هەروەها زمانی عەرەبیش بەهەمان شێوە.
پێم باشە برادەران ڕاو بۆچوونی خۆیان بنووسن.

سڵاو لە كاك زەندی و بەرێزWezii
پێم باشە جێگای كاك حامێدی خۆشەویست كەمە هیوادارم بێتەوە.كاك زەندی فەرمایشەكانی زۆر جوانە بەڵام فەرهەنگێكی پێویستە بۆ خوێندن ئەویش پێم وابێت كاك حامیدی هەرەكی بوو دروستیبكات ونەما. من پێم كارێكی باشە.ئەمە خۆی كێبەركێیێك لە نێو زاراوە كان بۆ نووسینی زانیاری نوێ دروستدەكات وە وشەی تایبەت بە تەكنۆلۆژی باشتر پەیدا دەبێت.

من پێم باش نیە چەن زاراوەیی لە نووسین دا، ئێمە بە دەس نەبوونی زمانی ستانداردەوە دەناڵێین ، زمانێک کە هەر کەسێک بە کام زاراوە پێی خۆشە قسە بکا بەڵام کە هاتە سەر نووسین لەم زمانە ستانداردە پێڕەوی بکا . لە ئێستا دا لە نێوان دوو زاراوەی کرمانجی و سۆرانی دا گیرمان کردووە ، یەکەمیان بە هۆی ئەوەی کوردێکی زیاتر بەو زاراوەیە قسە دەکەن ، دووهەمیشیان لە بەر ئەوەی ئەزمونی چەند سەد ساڵەی هەیە لە نووسینی دەق و ئەدەب دا و لە تەنیا پارچەی ئازادکراوی کوردستان بەم زاراوەیە مناڵان دەخوێنن ، بۆیە ئێمە شتەکە لەوە زیاتر لە خۆمان قوڵتر و خراپتر نەکەینەوە و لە نووسین دا هەر بە سۆرانی بنووسین . ئیتر بزانین کەی کورد دەبێتە خاوەنی زمانی ستاندارد .

m.'ebdulla peşêwiş le gell kak "Kurddata2006" hawbîre, dananî zmanî standard be ray min zor beqazancman nye bellam dananî şêwazî nûsînî standardî kurdî be qazanctre.

دەی کاک وێزی ، ئێمەش هەر مەبەستمان ئەوەیە .. خۆ مەبەستمان ئەوە نیە زامنێکی ستاندارد دانێین ئیتر هەر چی بەو قسەی نەکرد سەری پان کەنەوە . دانانی شێوازی نووسینی ستاندارد واتە ڕێزمانی ستاندارد و دەستە واژەی ستاندارد کە پێی بنووسرێ ، پێم وایە من و تۆ هاوڕاین ، لەوانەیە لێم تێنەگەیشتبێتی لە کۆمێنتی پێشوو

ئەمە زیانێکی گەورەیە لە بەفیڕۆدانی تێکست و زمانی ستاندارد، پرۆژەکانی وەک سپیکیولەیت و دیکتۆیش بۆ دەیان ساڵی تر دوا ئەخات.

bibûre, tênegeyştim!

لەمن یا لە سپیکیولەیت؟؟

"سپیکیولەیت"

كاك Wezii بەرێز كاكە ڕای خۆت مەگۆڕە ئەمن باوام خەڵكی هەورامانە(پێم وابێت پاش حەسەن زیرەك ئەمە لە هەمووان دەربەدەرترە ) دایەگەورەم خەڵكی باخەكۆنی شارەزوورە. خۆشم خەڵكی ئێرەم kig.
با نوكتەیێكت بۆ بگێرمەوە:
"مامۆستایەک بە‌ تەلەبەیەکی ئەڵێت ئادەی بنووسە یەک.. نایزانێت.. مامۆستاکە ئەڵێت باشە بنووسە دار... هەر نایزانێت.ئینجا ئەڵێت بنووسە گوێز.. تەلەبەکەی ئەڵێت: گوێذ ئەڵێێێێی مامۆثتێ؟وەی بەثەرچــــااااو.."
خۆشەویستیمان قەبوول بكەن-برات قەزوان ناو دۆخەوا

کاک هێمن لەوانەیە تۆ لەنزیکەوە ئاگاداری ئەم پرۆژەیە بیت، ئەو کێشانە چین کە ئەم پرۆژەیە چارەسەریدەکات.
پرۆژەکە باسی ئەمانەی خوارەوە دەکات:-
English – Kurdish Dictionary
Kurdish spell checker
English to Kurdish Machine Translation
Kurdish Voice Controlled Devices
Automatic Kurdish Subtitles
Automatic Translator of web-pages
Kurdish Digital reader (Easy reading to the blind)
بەڵام ئەمانە چۆن کێشەی زمانی ستاندارت چارەسەر دەکەن؟

بەیارمەتی کاک بەردەقانی! نا کاک زەندی ئەم پرۆژەیە کێشەی زمانەوانی چارەسەر ناکات. سپیکیولەیت پرۆژەیەکی زۆر بێ وێنەیە بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی دەنگ لەوێشەوە بۆ ژێرنوسی کوردی لە فلیم و کلیپەکاندا.بۆ ئەو مەبەستە ملیونەها دەقی کوردیمان پێویستە.هەروەها بۆ وەرگێرانی دەق لە ئیگلیزیەوە بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە، دیسان پێویستمان بە دەقی وەرگێڕاوی کوردی و ئینگلیزی ئەبێ کە نیمانە. جا ئەگەر بێت و ئێستا ئەو چەند ووشەیەی کە ئێمە ڕۆژانە پێی ئەنوسین ئەوەش بکەین بە جۆرە زاراوەیەکی کە، ئەوە دیسان ڕیسەکە کرایەوە بە مەڕ.