چۆنیەتی دامەزراندنی هەر پرینتەرێک بێ درایڤەر لەسەر ویندۆز
سلاو: لێرەدا بە پێویستم زانی کە باسی چۆنیەتی پێناسە(تعریف)کردنی هەر پرینتەرێک بکەم بەبێ سیدی تعریف زۆرێک لە ئێمە کە رۆژانە پێویستیمان بە پرینتەر دەبێت بۆ هەر مەبەستێک کە دەچینە سەر کۆمپیوتەرەکەمان دەبینین کۆمپیوتەرکەمان پرینتەرەکە ناناسێتەوە کە ئەمەش لێرەدا پێویستی بە سیدی تعریف هەیە،بۆ جێبەجێکردنی ئەم کرەش ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بە وردی جێبەجێبکە:
سەرەتا لە لیستی STARTەوە دەچینە Control panel ویندۆیەکمان بۆ دەکرێتەوە وە لەوێوە دەچینە سەر
Devices and printers کلیک دەکەین پاشان دەچینە سەرAdd a printer ویندۆیەکمان بۆ دەکرێتەوە لەوێوە دەچینە سەر
Add a local printer کلیک دەکەین ویندۆیەکی ترمان بۆ دەکرێتەوە بێ گۆرانکاری کلیکی Next دەکەین ویندۆی
Add a printer مان بۆ دەکرێتەوە لە Manufacture ناوی پرینتەرەکە دیاری دەکەین و لە printers جۆری پرینتەرەکە دیاری دەکەین وە پاشان کلیکی NEXT دەکەین دواتر Finish دەکەین بۆ تەواوبونی کارەکەمان.
[img]http://www.google.com/uds/css/small-logo.png[/img]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون