هەلی کار، عەشیرەت و ناوی چوارجا و چەندجا
ئەگەر كورد نەبیت لێرە کارت پێنادەن، چونکە ئەبێ بزانیت عەشیرەتی باوكت چییە ؛)
http://www.zerincity.com/kurdish/cv.aspx
لە هەمووی سەیرتر ناوی چوارییە!!! تا ئێستا ناوی سیانیم بیستبوو، ئەوە چواریش پەیدا بووە... نازانم هاوردەی تورکیایە یان کوێی تر؟! لە ئێران ناو هەر دووانییە، ناوی یەکەم و نازناو (شۆرەت)...
وا بڕوا زمانەکەمان بازدانێكی نەوعی بەخۆوە دەبینێت :) دیارە کە کوردی چ مشوورێکی دەخورێت لە باشووری نیشتمانەکەمان؟!!
ناوی چواریم بیستبوو، هەر لە عێراق، بەس عەشیرەت نوێیە. ناوی خێڵ و هۆز بۆ دۆزینەوەی هەلی کارکردن شتێکی نوێیە لەسەر وەرەقە، بەس بە دەمی زۆرجاران بیستوومە کە فڵان کەس وەرگیرا لەبەرئەوەی فڵانە هۆز بە ناوەکەیەوەیە..
ئه‌مه ئه‌و تکریتیانه به بیر دێنێته‌وه که له کاتی حکومه‌تی به‌عس دا له‌به‌ر ئه‌و له خێڵێکی تایبه‌ت بوون، بۆیان هه‌بوو زۆر کار بکه‌ن که بۆ دانیشتوانی ئاسایی نه‌بوو. ئه‌م کاره له خۆیدا تۆزێک ره‌گه‌زپه‌ره‌ستییه. کار ده‌بێ بدرێ به‌وه‌ی که لێی ده‌زانێ، نه‌ک به هۆزی ئه‌و که‌سه. چوونکه خۆ هۆزه‌که به گه‌ل کاری لێ ناکه‌ن. له وڵاتی سکاندیناڤی ئه‌گه‌ر کوڕی پاشای وڵاتیش بی کارێک نه‌یزانی پێت ناده‌ن.