تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

مایکرۆسۆفت سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد :)

ئامانج

ئامانج

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

دوێنى مایکرۆسۆفت سەردانى ھەرێمی کوردستانیان کرد،لە زۆربەى ماڵپەڕەکان باسى ئەم هەواڵە کراوە،هەمووى لەسەر پەڕەى فەرمانگەکە لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە :)
http://www.facebook.com/KRGIT

بەڵام دەبێت ئێمە داوا لە مایکرۆسۆفت بکەین ماڵپەڕێک بۆ فەرمانگەی‌ تەکنەلۆجیای زانیاری‌ حکومەتی‌ ھەرێم دروست بکات،تا هەواڵەکانى تێدا بڵاوبکاتەوە!!!
http://krgit.org/

ماوەێک لەمەوپێش گووگڵ & Youtube سەردانى کوردستانیان کرد،خواى گەورە ڕەحم بکات،لەوانەیە پێش بکەوین :)

زانیارى زۆرتر:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=9344
http://www.rudaw.net/english/business/3310.html
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=14630:2010-11-21-14-29-34&catid=29:2009-10-08-14-11-55&Itemid=361

زۆرى تر :)

مایکرۆسۆسفت بۆ هەموو وڵاتێک هەن، ئەگەر لە بەرئەوەی لە ئێراقن ئۆفیسێکی شەق و شڕیان هەیە لەسەد کون شاراواوەتەوە لە ماڵێکی بەکرێدا لە ناوچەی سەوز و هیچ نین، بێن چونکە لەهەولێر ئارامییەک هەیە لۆگۆیەکی حکومەت و مایکرۆسۆسفت دابنێن. هیچ لە ڕاستی ئەم هەواڵە ناگۆڕێت!
مایکرۆسۆسفت نە دەتوانێت کارەبا دابین بکات، وە نە کۆمپیوتەریش دروست دەکات نە هێڵی ئاسیا سێڵ و گۆران ..هتد خێرا دەکات.
وە نەدەتوانێت و نەکەسیش دەیەوێت سیستەمی وڵات بەدیجیتاڵ بکات. ئەزانی بۆ؟
چونکە باوکی تۆ لەچەمچەماڵەوە دەتوانێت بزانێت. کوڕەکانی بنەماڵە چەند ئەرز بەناویانە و چەند هەزار پارچە ئەرزی و زەوی سەودا دەکەن لە ڕۆژێکدا. هەمان کات کاک حەمیدی ڕەشەی ڕەحیمە ... دەتوانێت بزانێت کوڕەکانی کابرا و ئەملا و ئەولا لە خولەکێکدا چەند دەدزن و چەند لە موڵکی گشتی دەدزن و چەند دەخەنە سەر حیسابی ئەحباب.
کام دزی گێڵ هەیە، حەزبکات لە قافا بگیرێت. یان بە کوردیەکەی حەویجە # شەفــــــــــــاف # بێت؟

کاک بۆتان بەقەت تۆ لەئایتی نازانێت، بەڵام کوڕی دکتۆر مەحمودە و ئەویش خۆشەوستی سەرۆکە و خەزورەی کاک شاڵاو علی عەسکەریە و خۆشەویستی سەرۆکەی ترە.
ئیتر هەرکەسە و بەشێوەیەک لەو کێکەی کوردستان دەبات، ئەم کێکەش ڕۆژێک تەواو دەبێت.

بژین