تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

CD-Rom ناکرێته‌وه‌

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

سڵاو!
PC یه‌کمان هه‌یه‌ ، ویندۆزی XP ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ، CD-Rom که‌ی کارده‌کات، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ بۆ بیست جار به‌خێرایی ده‌ستی پێدابنێی ، ئه‌و‌جار ده‌کرێته‌وه‌، زۆر حه‌زی له‌مانگرتنه‌، به‌ڵام گه‌ر سیدی تێدابێت، هیچ کێشه‌ی نییه‌ و ئاسایی ده‌کرێته‌وه‌.
ده‌بێ بۆ وابکات، ماڵامن جنۆکه‌شی تێانییه‌ بیگرێت.
چاورێی پێشنیار و زانیاریتانم.
سوپاس پێشوه‌خت.

نازانم بۆ که‌س هاوکاری من ناکات ، هه‌رچی پرسیارێک بکه‌م ، بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه‌!

سڵاو کاک زاندی..

منیش Pcیەکەم هەمان کێشەی هەیە.

تەنها بە پیاکێشان دەردێت ئەگەر CDی تێدا نەبێت.
ئەوەندەم پێداکێشاوە ئێستا ئەگەر CDیشی تێدابێت بەزەحمەت دەکرێتەوە.

بەهیوای چارەسەرێکی بە ڕێگای یۆگا :)

هاها کاک زەندی وامزانی باسی کەیسەکەی من دەکەیت، ڕاستە برای ئەوی منیش وایە ئەگەر سیدی تێدا بێت بە یەک کەلیمە دێتە دەرەوە . ددیارە کێشەکە ناوخۆییە..و ئێمە نازانین.. ئەترسم گەر هەڵیبوەشێنم دوایی بڕغوەکانیم لێ ون ببێت بۆیە تاقەتم نییە دەستکاری بکەم... ئەگەر چارەیەکی حەیکیمانە هەبوو منیش دەمەوێت..

کاک زەندی،
کاتێ شوێنی سیدی بەتاڵ بێت، ئەوە ئیتر دارودەستەی چاوی خوێندنەوەی سیدی دانابەزنە ناو شوێنی سیسدیەکە. هیچ مۆدێکێش بۆ نیشاندنانی cd/dvd چالاک نابێت. بەم شێوەیەش زۆر ئاسانتر دەکرێتەوە و دەکرێت بێکێشە بێت. لە کاتی بوونی سیدی لە ناویدا پێچەوانەی ئەوەی سەرەوەیە. هەمان کات ئەو مۆدانەی کە cd/dvd باردەکات لە سیستەمە وەکو نەرمەکاڵاش چالاک دەبێت.

كاتێك سيدی تێدانيه‌ ئه‌توانی به‌ Eject بيهێنيته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ؟

سپاس بۆ وەڵامەکانتان!
کاک هونەر بەوەش ناکرێتەوە!
کاک سیا، مەبەستت ئەوەی خویندنەوەی سیدی لەلایەن ویندۆزەوە پێچەوانە بۆتەوە؟
ئەگەر لەپرسیارەکەت بگەم ڕەنگە بتوان چاکی بکەم، بەڵام پێم وایە کێشەکە لە ڕەقەواڵەیە نەک نەرمەواڵا.

منیش باسی ئەوە دەکەم، دەڵێم ئاساییە ئەگەر بەبێ سیدی کێشەی نەبێت. چونکە هەم ڕەقەکاڵاکان و کەرەستەی خوێندنەوە سوڕاندن دانابەزنە ناو room کە و هەم مۆدەکانیش لەسەر سیستەم چالاک نابن.
بەڵی کێشەکە ڕەقەکاڵایە.

بەڵێ کێشە ڕەقە کاڵایە.. بەڵام چار چییە؟!

ناتوانی بيكه‌يته‌وه‌ و سه‌يرێكی ، هی وايه‌ره‌كانی خراپ ببوبن ، بيان گۆڕيت ؟

چارە زۆرە، هەڵستیت بە گۆڕینی وایەری ساتا یان بە گۆڕینی ئامێری خوێنەرەکە و چاوەکەی. ڕەنگە ئەمانە زۆرکات کات و نرخیان لەوە زۆرتر بێت کە دانەیەکی تر بکڕیت.

ڕاستە باشتر وایە دەستکاری نەکرێت، چونکە دڵنیام وەک هاوڕێیەکمی لێیتە کە ئێستا جێگەکەی بەتاڵەو دەعبای دەچیتە ناو هههه

سڵاو کاك زەندی،

بزانە لێرە وەڵام و چارەسەرییەکت دەست ناکەوێت:

[url=http://www.computerhope.com/issues/ch000214.htm]CD-ROM Tray not opening[/url]

سەرکەوتوو بیت!

زۆر سوپاس کاک زمانیار!
زۆربەی خاڵەکان بۆ ئەوەیە کاتێک سیدی ڕوومەکە جام بێت و نەکرێتەوە ، بەڵام کابڵەکان ماوە تاقی بکەمەوە ، ئێستا دەیکمەوە دەریان دەکەمو تێیان دەکەموە بزانم چاک دەبێت.
پێشتر درایڤەری کۆنتر ، Firmawre م داگرتبوو ، سوددی نەبوو، لەوە دەچێت شتێک بیگرێت ڕیگەی نەدا بێتە دەرەوە.

سەرکەوتوبن

سڵاو!
کردمه‌وه‌ وایه‌ره‌کانم ده‌رهێنا ئه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ سیدی ڕومه‌که‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ مه‌ذه‌ربۆرده‌که‌ و تێم کرده‌وه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ری نه‌کرد ، ئه‌مه‌ی من ته‌نیا کێشه‌که‌ خۆێندنه‌وه‌یه‌ ، کێشه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دایه‌ که‌ له‌نێوان نه‌رمه‌واڵه‌و ڕه‌قه‌واڵه‌ دروست ده‌بێت.
ئێستا پارچه‌ کاغه‌زێکی چوارگۆشه‌م له‌سه‌ر داناوه‌ ، زۆر به‌جوانی ده‌کرێته‌وه‌ ، گه‌ر سیسدیشی تێدابێت ئه‌وه‌ هیچ کێشه‌ی نییه‌، به‌ڵام کاغه‌زه‌که‌ لابه‌رم جنۆکه‌کان ده‌یگرنه‌وه‌.
وابزانم چاوی وه‌کو چاوی خۆم کز بووه‌.

کاک زەندی کۆمپیوتەری تر هەیە لەماڵ هەمان سیدی ڕووم تاقیبکەیتەوە لەگەڵی؟

نەخێر کاک سیا، ئەوە تەنیا منداڵ بەکاریدەهێنن بۆ کاروباری خوێندن ،زۆر کۆنە نازانم بۆ پەکی ناکەوێت دانەیکی نوێ بکڕم.
لەلاپتۆپیش نابەسترێت، بەڵام کۆمپیوتەری دۆوست برادەر هەیە تاقیبکەمەوە، بەس تاقەتم نییە کاتی زۆر دەوێت، ئەزانم کێشەکە تەنیا لەو هاوێنەیە (عەدەسەیە) کە سیدیەکە دەخوێنێتەوە.
کێشەیەک نییە، کاغەزێکی بچووکە هەڵیدەگرن و سیدیەکەی تێدەکەن، دوای ئەوەش دایدەنێنەوە.
خۆی لەسەرە مەرگدایە.
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان

دەشتوانیت پەتێکی پێوە بکەیت هەرکاتێک نەیویست بێتە دەرەوە ملی ڕابکێشیت..:)

سڵاو کاک شاد!
تۆ کەمێک بۆم ڕوونبکەرەوە لەوانیە بتوانم چاکی بکەم ، خۆی تەنیا سیدی ڕومێکە ، دەیکەمەوە و هەڵی ئەوەشێنم. ئەگەر شوێنێکی لە جێ چووبێت دەیهێنمەوە.

زۆر سوپاس گه‌ر ده‌فه‌ت ببێت، هه‌ڵیده‌وه‌شێنم.