تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

یەکەم ڕخنە .....

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2014/12/09

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/cropped-10382832_1516646458592492_60250864035019745_n.jpg[/img]
لەم ڕۆژانە بینیم ماڵپەڕی چاوگ ڕوکاری گۆڕاوە. بڕاستی جوان بووگە و دەستخۆشیم لێکردن.هەر چەند بە بەراوەرد لەگەڵ مەکۆکان و ماڵپەرەکانی دیکە، زۆرم پێ باشە بەڵام دەبێت بەچی؟
ئەوە کورد ئایتیە خۆمان فەرهەنگێکی بۆ پەڕ نابێتەوە ،زکورد هەرنەماوە، مردووە،چاوگێش هەر باسی مەکە.نازانم لەگەڵ ڕێزم بە تەڕ حەمام گەرم دەبێت ؟
- ماڵپەرەکوردییەکان لە بواری ئایتی :بەراستی یان دیڵمانجن لە ماڵپەڕەکانی دیکە،یان باسی خۆداو پێغەمبەرن...!
- گەشتی گلەیی هەس ؟ بۆ نازانم.
-تەنانەت لە cmsێکی خوێری ئیمە ماڵپەرێکی تایبەتمان نییە.ئێستا بڕوانە بۆ لینوکس و سەرچاوە کراوە.
- هەر برادەرێک کە فەرماییش دەکات، ڕخنە دەگرێت. چاوی دیتنی هەنگاوێکی کەسێکی تری بۆ بەرۆ نییە .
- باوەڕ بکەن ئەفغانستان زۆر بەهێزترە لە بواری یایتی تا ئێمە.
ئەتۆ نازانیت ماڵپەڕی ئایتی کوردەواری لە چ بوارێک شتی هەیە بۆ وتن....وەڵا من تێناگەم.کابرا ١٠٠ مەکۆ لێدەدات دیسان هەرەکیەتی ماڵپەڕی هەواڵێش دامەرزێنێت و جل و بەرگی بوکیش بفرۆشێت.
کاتێک گوتت وەرن با کار بکەین هەر ئەم بەرادەرانە دەڵێن کارمان هەس....پارەمان هەرەکە،داوەی پارە دەکەن گشتی سەگ هەڵەبڕێت و ئیمانی لێدەستێنێت.
پێم وایە چاوگ ، کوردئایتیگرووپ و ز کورد بسڕنەوە با چیتر ئابڕوومان نەچێت.......یان بیکەن بە یەک ماڵپەڕ.
رێزم ! تکایە مەڵێن بۆ خۆت دەنووسیت.گەر ٥٠ $ لە ساڵ ببوایێت هەرگیز لەم ماڵپەڕانە نەم دەنووسی.

کاک قەزوانی هێژا،
مرۆڤ بۆ ئەوەی نەمرێت ڕاوی کردووە، ئیتر پەرەی بە گۆشت داوە، تاکو گەیاندویەتییە سەروپێ و کەبابەکەی کاک ئاراس و کاک دیاکۆ. هەندێ تر گۆشتیان بە تەنها حەز لێ نەبووە، بیریان بۆ پیاز و سوماق و زەیتوون چووە. تا گەشتووە بە زەڵاتەی موشەکەل. هەندێ تر بە دڵیان نەبووە و نانیان لەگەڵی خواردووە. تا گەشتووە بە سەنگەکی و سەموون و نانی فڕن.
ئێمە لە چاوگ و زکورد و ئێرەش، ماڵپەڕی چات و چەلەحانێ نین. وە بە نزیکەیی بۆ زانستە. تۆ کاتێک بابەتمان لەسەر PHP, MySQL. Server, Httpd و سەدانی تر نوسیووە. گەر دوو خوێندکار ڕەخنەی لێ نەگرن، تاقی نەکەنەوە، پێشنیاری نوێ نەکەن، ململانێی تری بۆ نەکەن. تۆ بە چی پەرەی پێ بدەیت و یان هەر خۆت بچی بۆ خۆت بنوسی دەستخۆش؟
خەڵکی کورد لە ئەفغانی و سۆماڵی ناشاریی ترە، لەبەر دەربەدەری و بێقەوارەیی سیاسی. بۆیە ڕۆژانە دەیان ملیۆن دەق دەنوسێت. بەڵام دوو وشە لە ژێر هەواڵێکی تۆ نانوسێ. خۆ کوردئایتی لە فەیسبووکیش هەیە، یانی لەوێش کە سنوری نییە نوسین. تاقەتی لایکێک، شەیرێک، کۆمێنتێکی دەستخۆشی و دەستبشکێی نییە!
چارەی ئەوەیە کاک قەزوان، خوێنەواری کورد سوێند بدەیت. بڵێی ڕۆژی 5 ڕستە لە تویتەر، 10 لە فەیسبووک، 15 لە ئاوێنە و لڤین، 20 بۆ کچی کەمەرخڕ و خرپن. 50000 وشەش بڵێ بۆ باشکردنی ژیانی خۆت.

بمێنی بە خێر کاک قەزوانی ئازیز

میللەتێکى تەمەڵین و حەزمان لە شتى ئامادە و خێرایە
لە ژن هێنانیش حەز دەکەین یەکێک بۆمان بدۆزێتەوە و یەکێکى تر دەست ماچ بکات و یەکێکى تر ئاهەنگ بەڕێوەبەرێت
خۆشییەکەى بۆ خۆمان بە خێراییش تەواو دەبین

تازە بۆمان چاکناکرێت! لەبەر ئەم هۆکارانە
*کورد دواکەوتووترین میللەتە ، دەڵێین ٣٠ ملیۆنین یان زۆرتر کەچی بەهەمووی ٥ کەس نییە شتێ بنووسێ
*زمانی تاڵی کوردی ، خراپترین زمانە لە ئینتەرنێت و سەرچاوە زانستییەکان
*بوونی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و کیم کارداشیان و فووتباڵ و ئیسکان و کات بەسەربردن
*گەر چاو بە پەڕەی خوێندکارێکی ئایتی کورد بکەیت لە پەڕەی کۆمەڵایەتییەکەی ئەوا لە بابەتێکدا ناسیۆنالیزمە و ئاڵای کوردستانی پۆستکردووە و لەبابەتەکەی دی بێجەوە و لەبابەتەکەی دی لە فڵان شوێنە ئەلموهیم هیچی لەسەر ئایتی نییە :)

هەتا ئەمانە مابێت ئەوا دەستی زکورد و کوردئایتیگرووپ و چاوگ ماچ بکەین زۆر باشە ئەگەر ئەوان لەو خاڵەی ئێستاش وەستابن ، نوێکردنەوەی چاوگ هەنگاوێکە بۆ دەستپێکردنەوە