تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کوردئایتیگرووپ سەر لە خەڵک دەشێوێنێت

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

ڕۆژێکییان، لەگەڵ کاک هێمن لە سلێمانی بووین، بە ڕێکەوت گەیشتینە لای کەسایەتییەکی زۆر پلە بەرزی یەکیێتی نیشتمانیی کوردستان، هەرچەندە ئەم کابرایە لە ئەجێندای ئێمەدا نەبوو، بەڵام ئیتر وا ڕێکەوت. فیلەکەو ئەی خاوەن شکۆ.
زۆری خەڵکی (لادێیی قوڕبەسەر) لابوو، وەک دیوەخانی کێخوا. وامزانی کەسێکییان مردووە.

دەستی کرد بە فشەفش. پاشان ڕووی کردە ئێمە، وتی:‌ ئێوە جەماعەتی کوردئایتیگرووپن؟ وتمان: بەڵێ ئێمە جەماعەتین.
وتی : "ئێوە سەر لە خەڵک دەشێوێنن، ئەوەی ئێوە کردووتانە شایەنی هیچ دەسخۆشییەک نییە. کاتی خۆی هەموومان بە عەلی فۆنت دەماننووسی و هیچ کێشەیەکمان نەبوو، ئێستا پلاکەکانی سەر کیبۆردەکەشم نادۆزمەوە."
کەمێک وەستا، ئەمجارەیان ڕەنگی سووربوو و هەر زۆر زۆر تووڕەبوو: " بەڕاستی کارێکی زۆر خراپتان کردووە" . جا وەرە، بەرامبەر ئەم هەموو لادێییە هەژارە، بە عەلەنی دادگایی کراین و زۆری نەمابوو دارکاری بکرێین.

هەر کەسێک پرسیاری کرد، ئاستی تەکنەلۆجیا لە کوردستان چۆنە، با ئەم کورتە چیڕۆکە بخوێنێتەوە.
کاتی ئەوە نەهاتووە لە هەڵبژاردنی داهاتوو وەک حیزب بەشداربین؟ خۆ یەک ئەندامی پەرلەمانیشمان هەبێت هەر باشە.

سڵاو کاک بەردەقانی هێژا

باشە کاکە بۆ سەر لە بەرپرسانی ئەو حیزبانە ئەشێوێنن، ڕاست ئەکا کاکی پلەبەرز وەک ئەو خەڵکە هەژار و نەخوێندەوارەی کە لە لای بوون سەیری
ئێوەشی کردوە لە بەر ئەوە ویستویەتی لە بەر دەم ئەواندا وا خۆی پیشان بدا کە لە ئایتیش شارەزایە.
وا بزانم بیرۆکەیەکی خراب نەبێت لە هەڵبژاردندا بەشدار بن لانی کەم ئەگەر کاری سیاسیش نەکەن ئەتوانن سیاسەتمەدارێکی بواری ئایتی بن بۆ پێشخستنی ئەم بوارە لە باشوردا.

هەر بژین و سەرکەوتو بن

کاک سەفین کە پەیامەکەتم خوێندەوە رێک وەکو خۆی وێنەکە هاتە پێش چاوم، من حەز ئەکەم ١ شت بڵێم ئەگەر کەسانی کوردئایتی گروپی خۆبەخش پرۆژەکانیان بۆ کوردایەتی نەبێت و بۆ خزمەتی نەتەوەی کورد نەبێت دڵنیام هیچ کەس ئامادەیی تیا نیە ١ وشە و زانیاری بدات بەم (قەزەم عەقڵان)ەی وڵات ئەبەن بەڕێوە.

ئەوە بەرپرس نەبووە، کابرایەکی لەوچە و فشەکەرە وەکو ئەوانی تریان. وە زۆریش نابەرپرسانە و گەمژانە....
گێلێکی تریان هێنابوو بۆ شوێنێک، تەلەفۆنیان کرد وتیان وەرە سیمینارە،
وتم: من ویندۆزم نییە و ئەو شوێنە ویندۆزی دەوێت ئەگینا قسە و دەنگیش گرنگ نابێت!
بەستەرێکیانم دۆزیەوە بۆ گوێگرتن، باسی زمانی دەکرد! تیاح، باوەڕ بکە، زەرقاویم بە ئاوات دەخواست!!

کاتێکی خۆش

ئینجا ئەم دڵە ئەبێت چ خۆشیەک بکات لەم سەدەیەدا بەرپرسانى نیمچە ووڵاتەکەمان وا بیر بکەنەوە
خۆزگە دایکى لەبارى چوایە

خوا عەقڵ بدات بە نەوەکانی وا بەخۆی نەدا...

ئینجا ئەو کێشەیە پەیوەندی بەجۆری کیبۆردەکەوەیە لەو کوردستان، لەسەر دوگمەکانی پیتی عەرەبی هەیە، ئەبێ وەکو داڵ چۆن بەدوای کرما ئەگەرێ لەناو زیخدا، بەڵام ئەوە پەیوەندی بە جۆری فۆنتەوە نییە، برادەران لەچاوگ ، کیبۆردیکی تایبەتیان بۆ ئەو جۆرە کیبۆردانە دروستکردووە.
ئەگەر بێینە سەر باسی مەسئولین و پشتگیری لە کوردئایتی گرووپ بکەن، پێم باشە چیتر کوردئایتی گرووپ خۆی لەدەسەڵات نزیک نەکاتەوە، ئەوەی گرنگ بوو، ئێمە هەوڵێکمان دا و ئەوان هیچ ئامدەیەکیان تێدا نییە، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە ئەوان تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئەو ئاستە لەگرنگی خزمەتەکانی ئایتی بە مرۆڤایەتی تێبگەن، جگە لە دیوە سادەو ساکارەکەی.
لێرەدا بەڕای من گرنگ ئەوەیە ئێمە بە پێی کات و توانای خۆمان هەرنەبێت، تروسەکەیەکی ڕۆشنبیری ئایتی بگەیەنین بە خەڵکەکەی خۆمان، ئیتر ئەگەر لەڕێگەی هەواڵ و بابەتەکانی ئایتییەوە بێت یا خود پرۆژە جیاوەزەکان، تا ئەو کاتەی دەسەڵات لەو هەرێمەدا بە ئاگا دێنەوە.

نانا ناهەقى مەگرن
پێم باشە بە دەردى کابرا وتى با جەماعەتى کوردئایتیگرووپیش کیبۆردەکەیان لە سەر شێوازى ئەوەى چاوگ نوێ بکەنەوە
من ئێستا حالى حازر کیبۆردەکەى چاوگ بەکاردێنم
بژین

كاک بەردەقانی ژیان هەر بەم جۆرەیە، ([b]ناتوانی باسی خۆرهەتاو بۆ شەم شەمە کوێرە بکەی[/b]).

تۆزێک دوور لەبابەتەکە منیش تەختەکلیلی چاوگ بەکارئەهێنم زۆر کەسی کەش شێوازی عەرەبی تەختەکلیلی چاوگ بەکارئەهێنن لە سلێمانی، هیوادارم لێرە ئەوە دابنرێت لە جێگای ئەمەی ئێستا چونکە ئەوە هەردوو شێوازەکەی تیایە بەکارهێنەر خۆی ئازادە کامیان هەڵ ئەبژێرێت.

بۆ منی هەژار هیچ جیاوازییەک نێوان تەختەکلیلی عەرەبی و ئنگلیزی نییە. هەردووکییان کوردی نین. لەسەر هەموو کیبۆردێکیش پیتی لاتینی هەیە. یانی زۆر جوان و باشە پیتی ط یان ض داگرم تا پیتی گ دەرکەوێت؟
هیوادارم چاوگ کیبۆردە عەرەبییەکە بسڕێتەوە (:-

سڵاو،
وەک خۆت ئاماژەت پێداوە ئەوە ئاستی تەکنەلۆجیایە لە کوردستان لەو حاڵەخراپەدایە تۆ خراپتریش نەبینیوە ئێمە ڕۆژانە ئیبینین، بۆیە ئەبێت میکانیزمێک بدۆزیتەوە کە برادەرانی علی نووس بە ئاسان ترین شێوە بە یونی کۆد بنووسن
لەگەڵ ئەوەشدا زۆر پێویستە هەردوو شێوازەکە هەبێت بە بڕوای من هەرپێ ویستیش وای کردووە ئەو شێوازەی تۆ پێ ئەنوسیت بەرهم بێت چونکە لە ئەوروپا پیتی عربی لەسەر تەختەکلیلەکان نەبوو!
مرۆڤ ئازادە ئەم شێوەبیرکردنەوەی کە ئەوەی تۆ یان ئەوەی من پێی ئەنوسم باشە و فڵانیان لاببرێت زۆر سامناکە!!!!! ئەزانیت ئەوبیرکردنەویە کیبۆردی علی هێشتۆتەوە لەکوردستان ئەشێت بۆمن نووسین بە یونی زۆر گرنگتربێت لەخودی تەختەکلیلەکە بەڵام بەڕێزت بڕۆ بۆ فەرمانگەیەک تایپێستێک کە ڕۆژی ٥٠ پەڕە ئەنوسێت تەختەکلیلی بۆدابەزێنە لەسەر بنەمای لاتینی بزانە ١٠ خولەک بەکاری ئەبات؟ ئێمە لە ناو جەرگەی ژیانەکەیایان رەنگە بەڕێزتان کەمێک دووربن یان لانی کەم وەک ئێمە لە فەرمانگەیەکدا لە کوردستان کارتان نە کردووە تا تەواوی ڕاستییەکان ببین، دواجار لێرە باسی باکارهێنی سیستمی جیاواز و ئازادی هەڵبژاردنی نەرمەواڵا ئەکرێت لەملاشەوە ئەبێت تەنها یەک شێوە تەختەکلیل هەبێت!!!! گەر چاوگ سڕییەوە من بۆخۆمی دروست ئەکەمەوە دەیان کەسی کە هەیە بۆخۆی تەختەکلیل دروست ئەکات و ئەوکاتە ئەبێت بە مەڵتی کیبۆرد نیوەی بەسقەتی کار ئەکات و کارەستێکی لەمەی ئێستا گەورەتر ئەخولقێنێت.

کاتێکی ئارام بمبورن لەبابەتکە لامیا، بەس ئەوە هۆکاری ئەو فشەکەرەبووە کە وتویەتی سەرتان لە عالەم شێوانوە هههههههه.

هیچ جیاوازییەک هەیە لە نێوان تەختەکلیلى شێخ چاووگ و مام کوردئایتیگروپ لە ڕووى بنەماى فۆنتى کوردى؟

نابێت جیاوازی هەبێت

ئەى ئەمە ماناى چیە؟
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]هیوادارم چاوگ کیبۆردە عەرەبییەکە بسڕێتەوە (:-[/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]منیش تەختەکلیلى چاووگ بەکاردەهێنم[/size]

بەڕای من دابەشکردنی تەختەکلیل زۆر گرنگ نییە، هەرچەندە هەبوونی یەک دابەشکردن، ئێستا یان دوای سەد ساڵ هەر پێویستە هەبێت، بۆیەش بەڕای من ڕاست نییە دابەشکردنێکمان هەبێت لەسەر بناغەی 'دەستمان-لەسەری-ڕاهاتووە'. ئەی لاپتۆپ-چییەکان چی بکەن؟ خۆ ئێستا دێسکتۆپ تەنها لەم کاولبووەی ئێمە باوی ماوە.

زۆریش لە نزیکەوە ئاگاداری باری کوردستانم، دڵنیام هێشتا ئیمێلیش نەگەیشتۆتە ئەم شوێنە. فەرمانبەر هەیە، خوا جەزای خێری باتەوە، دوای نیوەڕۆ دوو سەعات لە مزگەوتە و سەعات سێش دەوام تەواودەبێت.
کوڕێکم بینی قوتابی دکتۆرایە لە ئایتی و لە شوێنی بەرزبەرز پێشتر هین بووە، نەیدەزانی secure copy مانای چییە! دەیگوت با بیکەینە پڕۆژە بەیەکەوە. هەموو سیاسەتی وڵات لەسەر بناغەی کەلێن-پڕکرندەوەیە. بەیانی پێویستیمان بە 10 دکتۆر هەیە، کێشە چییە، با 10 تەلەبەی ماستەر تەخەروج پێبکەین.
خودا وەکیلە، کەسێکی ترم بینی، لە شوێنی بەرز، نەیدەزانی ڕێژەی سەدی دوو ژمارە چۆن حیساب دەکرێت.

بەڵام گەشبینم ... دڵنیانم کەسانێکی وەک ئێوە دەتوانن وڵات بگەیەننە ئاستێکی تر.