تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڤێرژنی تازەی یونیکۆدی کوردی

khandarash

Khandarash

بڵاوکراوەتەوە

2014/04/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە

بەڕێزانی ئایتی گرووپ
ئەم کاتەتان باش
لەسایەی کار و تێکۆشانی خۆبەخشانەی ئێوەوە ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە کوردانی بەکارهێنەری کۆمپیوتەر و ئنتەرنێت دەتوانن بێ کێشە و گرفت هەرچی دەیانەوێت لە کۆمپیوتەر و ئنتەرنێت دا بینووسن و بیخوێننەوە...
بەڵام بە ئاوڕدانەوەیک لە خوشک و برا و هاوخوێن و هاونەژاد و هاونیشتمانەکانمان لە ناوچەکانیهەورامان و گۆران و کەڵهوڕ و لەک و لوڕ بۆمان دەردەکەوێت کە ئەوان هێشتا لەو نیعمەتە کەمەیش بێبەشن کە ئێمە کوردانی سۆرانی و کورمانج لێی بەهرەمەند بووین. بەهۆی ئەوەی کە زاراوەی ئەوان چەند دەنگێکی زیاتر و جیاوازتر لە سۆرانی و کورمانجیی تێدایە، ناتوانن بە ڕێک و ڕەوانی ئەوەی مەبەستیانە لە ڕووپەڕەکانی ئنتەرنێت دا بە ئاسانی و ئاساییی بەشی بکەن.
داوا و پێشنیارم بۆ ئێوە سەربازانی گومناوی ئەم نیشتمانە ئەوەیە کە چاوێک بە فۆنتەکانی یونیکۆد دا بخشێننەوە ئەو دەنگ و پیتانەی کە پێویستن بۆ ئاخێوەرانی ئەم ناوچانە بە فۆنتەکانەوە زیاد بکەن و هەوڵ بدەن ڤێرژنێکی تازەی فۆنتەکان دەربچوێنن. کێشەی گەورەی خوشک و برایانی لوڕی ئێمە لەم سەردەمە پێشکەوتووەدا ئەوەیە کە هێشتا ئەلفوبێیەکی دیاریکراویان بۆ نووسین بە زمانی دایکی نییە و بە ئەلفوبێیەکی فارسیی تێکشکاو و ناتەواو جار و بارە شت دەنووسن. ئەگەر ئێوە بەڕێزان دەنگەکانی لوڕی بە فۆنتی کوردییەوە زیاد بکەن، بێگومان لە داهاتوودا ئەوانیش بەکاری دەهێنن و لێی سوودمەند دەبن. بەکارهێنانی یەک فۆنتی چونیەک هیچ شک وکومانێکی تێدا نییە کە برایەتی کورد و لوڕ بەهێزتر دەکات، برایانی لەک بە وکردبوون دڵگەرمتر دەکات، چونکە باشتر لە یەکتری تێدەگەین؛ و شانازیی ئەو کارە مەزنەش بە باڵای ئێوە خۆشەویستان دەبڕێت.
لەگەڵ ڕێزم دا

عەبدولواحید