تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڕووتکردنی ئەندرۆید و گەرەنتی؟

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

سڵاو،
ڕووتکردنی ئەندرۆید بۆ؟
ئایا دوای ڕووتکردنی سیستەمەکە ئیتر ئامێرەکە ئەو گەرەنتییەی لەدەست ئەدات کاتێک گەرەنتی چەند ساڵێکی هەبێت؟
باشترین سوود یان زیان لەدوای ڕووتکردن چییە؟

پێم خۆشبوو ئەم وەلامانە لە بەکارهێنەرێکی کوردەوە ببیستم کە خیبرەیەکی لە ئەندرۆید و ڕووتکردندا هەیە.

من نەمزانیوە گەرەنتی پەیوەندی بە سیستەمی کارپێکردن هەبێت یان هەر پێیەوە بەسترابێت.

بژین.

وەکو بیستوومە . بەڵێ گەرەنتی لەدەست ئەدەیت، ئەگەر ڕووتی بکەیتەوە.

just because the warranty is void, that doesn't mean that (the manufacturer) won't repair the phone if you break it. However, any repair not covered by the warranty will be chargeable. And remember that the warranty only covers defects, not accidental damage.
لەوانەیە کاک زاندی تۆ ڕاست بیت، بۆیە پێشتر دەڵێ ئەگەر دڵنیانیت کرداری ڕووتکردن پاشگەز دەکرێتەوە، ئەوە مەیکە.

سڵاو
ڕووتکردنی ئەندرۆید بۆ؟ بەڕووتکردن دەتوانی دەسەڵاتی سوپەر یوزەر بەدەست بهێنی و بەئارەزووی خۆت دەستکاری پەڕگەکانی سیستەم بکەی.
بۆ لەدەستدانی گەرەنتییەکە نازانم بەڵام هەر کاتێک بتەوێت دەتوانی مۆبایلەکەت ئەن ڕووت بکەی واتە پاشگەزببیەوە لە ڕووتکردن.
سوودەکانی ڕووت : چالاککردنی گوگل پلای ئەمریکی , گۆڕینی فۆنت , دانانی ڕیکەڤەری , سرینەوەی بەرنامە سەرەکییەکان , دانانی ڕوومی ئامادەکراو , بەکارهێنانی گشت ئەو بەرنامانەی کەداوای ڕووت دەکەن ,هتتد
تا ئێستا هیچ زیانێکی بۆ من نەبووە

لە ڕاستیدا مافی گەرەنتی لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر جیاوازە و تا بەوردی هەموو بەندەکانی نەخوێنیتەوە ، ئاسان نییە بزانیت، خۆی گەرەنتی وەکو ناوی هەیە ناوکی نییە، من زۆر ئامێرم کڕیوە، هەرگیز ڕوی نەداوە هەموو ئامێرەکەم بۆ بگۆڕن بەیەکجاری، چاکی ئەکەنەوە بۆت پارچەی ئەگۆڕن، ئەو مافەش پێی ئەڵێن " ڕێکالاماشون" بەزمانی نەرویجی و ماوەکەی لەگەرەنتی زیاترە، زیاتر ئەو مافی ڕیکلاماشوونەیە خەڵک لەگەڵ گەرەنتی تیکەڵی کردووە، کۆمپانیا هەن کە هەموو ئامێرەکە بگۆڕن ، بەڵام زۆر کەمن.
بێینەوە سەر باسی ڕووتکردن، ئەگەر هاتوو کارەکان بەهەڵە ئەنجام بدەیت یا هەڵەیەک ڕووبدات، ئەوا بۆت چاک ناکەنەوە و ئەبێ دانەیەکی نوێ بکرێت.
[url=http://www.dinside.no/872034/roote-android-telefonen]لەم سایتە نەرویجییە[/url] باسکراوە، زمانەکەی بکە ئینگلیزی یا دۆیچ ، باسی ئەو مەترسییە کراوە.
کاک سەفین، ئەگەر کێشەکەت زمانی کوردییە، ڕۆژێک برادەرێکی تریش هەمان کێشەی هەبوو، بۆ نوسی کە وێبگەڕی[url=http://dolphin-browser.com/] دۆڵفین[/url] دابمەزرێنە ، ئیتر کێشەکەی خاس بوو.
تۆش تاقیبکەرەوە، ئەگەر سەری گرت، شەربەتێ قەرزاری.

سڵاو. دەستتان خۆش خۆشم دواتر زانیاری تێرو تەسەلم خوێندەوە.
کاک زەندی گیان دەمێکە دۆلفیلم دابەزاندووە سودی نییە، ئەوەی من هەمان ئەوەی تۆیە بەڵام جۆری G و هێشتا ICS نەهاتووە بۆ ئەم زنجیرە.
تازە من ئەمە بە قسمەتم بوو تازە چش.

گەرەنتی سیستەمەکە بە ڕووتکردنی نامێنێ و زانینی ئەمە ئاسانە، کاتێکیش ئامێرەکەیان بۆ [b]چاکردنەوە[/b] دەنێری، یەکەمجار نوێکردنەوەی بۆ دەکەن و دەیبەستن بە کۆمپیوتەرەوە، ئەو کات دەڵێ ئەم سیستەمە لە چوارچێوەی بلا بلا بلا ..هتد نییە. ئەوانیش لە خوایان دەوێت دەڵێت ناکرێت و تۆ گەرەنتیت نەماوە، بەڵام گەر [b]دڵنییای[/b] شکاندیت هەیە بە دانەیەکی ساغ، ئەمەش ئێستا باوە هەندێ جار بڕێکی پارە دەدەیت هەندێک جار بۆ کڕیاڕ ڕاکێشان ماوەیک خۆڕاییە. لەم جۆرە:
T-Online Schutzbrief:

Fall- und Sturzschäden
Wasser- und Feuchtigkeitsschäden
Einbruchdiebstahl (z.B. verschlossener PKW)
Raub
Blitzschlag und Überspannung
Weltweiter Schutz
Voller Schutz direkt ab Kaufdatum

مۆبایلەکە وا بشکێنە کە بەکەڵکی پلاکی غەسالەش نەیەت و مەجبورن بۆت بگۆڕن.

منیش شتێکی وام بەرگوێ کەوت، بەس لەتاو تەمەڵی نازانم چۆن بچم بەلایەوە.
لەحاڵەتی سەرنەکەوتنی پلانی A ، ئەوکات ڕێگەکەی تۆ ئەگرمە بەر بەس خیرەتیش ئەوێ برا.

ئەگەر ئەوەت هەیە، دڵنییایت؟

ئیشاللا پێویستمان نابێت.