تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ دیـــزاین

پێشنیار بۆ زیادکردنی بەشێک یان چەند بەشێک

Dastan mahmod

Dastan mahmod

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

ئەوەی من داواکارم لە بەڕێوەبەران ئەوەیە کە چەند بەشێک یان بەشێک بۆ سکریپتەکانی سایت دروستکردن بەکەنەوە بۆ نمونە: جوملە ، وۆرد پڕێس ، درۆپاڵ....ھتد
سودی چیە؟
ئەمە دەتوانی بیکەینە سەرچاوەیەک بۆ بەدەستھێنانی پێوەکرا و ڕوکارو..ھتد بۆ ئەم سکریپتانە و بیخەینە بەردەستی میوانان و خۆشمان لەناوخۆمان زۆر سوودی لێدەبینین.
ئەوەی زۆر سوودی لێببینین ئەوەیە کە ئێمە لەم گروپە سەردانکەری زۆرترمان دەبێت کەئەمەش ھۆکارەکەی ئەوەیە کە کەسانێکی زۆر کار بەم سکریپتان دەکەن.
بۆیە من پێم وایە پڕۆژەیەکی نوێدروست بکەین بۆ ئەم سکریبتانە و کاسانی تایبەت ھەڵبژێرین بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەریشتی کردنی ئەم بەشانە ئەوە سوودێکی زۆر زۆر دەبێ لە زۆر ڕووەوە.
وە چەند سایتێک ھەستاون بەکردنی ئەم کارە بەڵام تائێستا ھیچیان بەشێوەیەکی زۆر زۆر باش نەیان توانیوە کەسی باش پێبگەیەنن لە ھامان کاتیش سەردانکەر و مێوانی زۆریان ھەیە
جاھێوادارم ئێوەش ڕایخۆتان دەر ببڕن لەبارەی ئەم پێشنیارە

گەر کرا با بۆ دڕوپاڵ بێت ، دوایی کاک بەردە لە چاوپێکەوتنی گەلی کوردستان
‌وەڵامێکی باشی بۆ ئەوکەسە دایەوە کە بە پەیوەندی تێلەفۆنی پێشنیازی کردبوو ، ووتی هەموو کەسێ توانای هەیە فێرببێ بۆیە کات کوشتن بەوانە خزمەتی کورد ناکا بەڵکوو خزمەت بەو کۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەگەیەنێت

سلام علیکم
برا من مەبەستم لەم بەش و خزمەت گوزاریانە ئەوە کە بتوانین زۆرترین پێوەکرا و زادکراو بۆ ئەو سکریپتانە لێرە کربکەینەوە کە ھۆکارێکیشە بۆ زیاد کردنی سەردان کەر.
ڕێز

بە بۆچوونى منیش ئەو بەشانەى بەڕێزت باسى دەکەیت ئەوەندە زۆر بووە لە سایتە کوردییەکانى تر ئێرەش هەیبێت ئەبێت بە بایەعى
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمووتان

برا دنیا بەرای جیاوازەوە بەتامە.