تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پرسیار لەبارەی Mapmaker ـەوە

RaniaCity

RaniaCity

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

سڵاو و ڕێز..
هاوڕێیان کاتێک شوێنێک لە "گۆۆگڵ ماپ مەیکەر" دەناسێنیت، هۆی چیە وەڵامت نادرێتەوە هەر بە Pendding دەمێنێتەوە؟ یان ڕەت دەکرێتەوە؟؟ بۆ قبوڵ ناکرێت، لەکاتێک دا شوێنەکانی تریش بەهەمان ڕێگا ناسێندراون و قەبوڵیش کراون!!
سوپاس بۆ هەر بەڕێزێک کە لەو بارەیەوە نەختێکم بۆ ڕونکاتەوە.
:)

سڵاو
پرسیارەکەت گشتیە بۆیە وەڵامەکەی منیش هەروا.
ئەگەر شوێنەکانی تریشت بە هەمان شێوە ناساندبێت، واتە باسی کاری خۆت ئەکەیت، ئەوا ئەکرێ سەرپەرشتیاران ئەوەی تۆ ئەیزانیت ئەوان نەیزانن. هەوڵ بدە ئەگەر دڵنیای لە کارەکەت زیاتریان بۆ بنوسیت لە بەشی "لێدوان"ی زیادکردنەکەت. یان ئەگەر بکرێ تەماشایەکی بینگ ی حەزرەتی مایکرۆسۆفت بکە، چونکە ئاگادارم هەندێ ناوچەی کوردستانی باشور وێنەی باشتری هەیە...لینکێکی ئەوێ دانێ تا ئەوانیش وەڵامەکەت بە هەند وەرگرن.
بەڵام
بە گشتی تۆزێک ئەستەمە شتی ڕاست ڕەت بکەنەوە، ئەکرێ جەنابت نوێ بیت لە بوارەکەدا. زیاتر بنوسە تا ئێمەش پشتیوانیت بکەین. مەبەستم، لینکی جێگاکە دانێ، تا هاوڕێیانی ئێرەش لای خۆیانەوە زیادی بکەن، ئەوکات موسوڵمانێک هەست ئەکات جەنابت کارێکی دروستت کردوە.
ڕێزم :)

سوپاس بۆ وەڵامەکەت، کاک هیوا...
من دەمەوێت شوێنەکانی قەزای ڕانیە بناسێنم.. بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر سەیرێکی قەزای ناوبراو بکە لە گۆۆگڵ ماپ..
یان ئەگەر بمەوێ شەقامێک بە دوو ساید بناسێنم چۆن ئەو کارە بکەم؟ یان چەند شتێکی تر، ئەگەر بەڕێزێک ئامادەیی ڕوونکردنەوە بوو بۆم پرسیاری ئاراستە دەکەم..
ڕاستە ئەوەی بینگ ماپی مایکرۆسۆفت وێنەی 2012 ی تێدایە زۆر جوان و ڕوونە ، بەڵام مەبەستت چیە لەوەی کە دەڵێیت: ".لینکێکی ئەوێ دانێ تا ئەوانیش وەڵامەکەت بە هەند وەرگرن."؟

ئەو شوێنانەی کێشاوتن بۆمی بنێرە بۆ بڵاو ئەکەمەوە ئەگەر ڕاست بن.
سەبارەت بە پرسیارەکانی ترت سەیری ئەم پەڕە بکە هەموو شتێکی تیایە :
http://support.google.com/mapmaker/?hl=en
وە هەروەها لێرەش هەمووی بە ڤیدیۆ باس کراون :
http://www.youtube.com/user/GoogleMapMaker

بژین،