پرسیاریک بۆ دەستەی بەڕێوەبەران
سڵاو
ئەرێ ئەم ماڵپەرە بۆ وا سارد و بێ بابەت و چالاکای کەمی پێوە دیارە ؟
ناکرێت پێوەکراوێکی بۆ دابنرێت کە بزانین کێ لە خەتە ؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
من بەڕێوەبەر نیم بەڵام وەک بەکارهێنەرێک..
کوردئایتیگرووپ تۆپیوە،بۆیشی کردگە...ئەمان هێشتا نازان پڕۆژەییک چۆن بەڕێوە بڕن ئینجا قسە لە .... .ڕۆژانە سەدان ئامیری تەکنۆلۆژیا لە جیهان درووست دەبێت کە چی ئەمان ناتوانن ٢ هێڵ بنووسن.
بابم ئەورووپاو ئەفریقاو کوردستان بە دەست ئەمان دەچەرخێت کاتیان بۆ نووسین نییە تەنانەت دوو هێڵ...
من زۆر جار وتگمە ئەم ناوە (kig)زلە ,کوڵتووری ئەشێ لە پشت بێت ئێمە نیمانە...بیسڕنەوە !کاکە ١٥ ساڵ ڕاتگردووە بە هەڵە هاتی لایبووە.ئەمانە بە ئێمە ناکەوێت
لە میللەتانی تر هەموو بوار و ئارەزوویەک مەکۆ و ماڵپەڕ و بڵاگی هەیە. ئێمەش هەمانە. بەڵام دەکرێت ئێمە زیاتر لە ١٠٠ وانەی درێژمان لەسەر ڕاژە/سێرڤەری لینوکس نوسیووە. ئێستا لە هەموو کوردستان یەک کەس نییە کاری پێی بکەوێت! دەبێت هەر خۆم بابەت بنوسم، هەر خۆشم لە مەکۆکان ناو دروست بکەم و پرسیار بکەم!
کورد هەمووی نییەتی حەزی ئایتی و بابەتی زانستی لە پزیشکییەوە بۆ چەرچی، جا خوای دەکرد دە ماڵپەڕی ترت دەکردەوە. ٢٠٠ کەست دەکردە چاودێر!
بەهەرحاڵ ١٥ ساڵە لە هەموو شوێن و لەگرمەی قەڵباڵغی و ئێرە و مەکۆی زمانی تر ئامادە بووینە. کە کورد ئێستا خەریکی ٩٩٪ کاتەکانی تەنها چات و دەستخۆشی فەیسبووکە. ناکرێت بڵێین تۆ دەبێت بابەتمان بخوێنیتەوە.
جا خێرتان دەگات، داوا مەکەن ئێرە بە تڕان گەرم بکەین و یان شوێنی تر. ئێمە لێرەین، هەموو کات ئامادەم وەکو خۆم هەڤاڵانی تر بۆ یارمەتی و وەڵام. ناکرێت بڵێم خەڵکینە بۆ کێشەتان نییە، بۆ نایەن هەواڵەکانی کاک قەزوان و برادەران بخوێنەوە. بۆ نایەن خەریکی ئایتی و تەڕەماش بن!
کاک سیا بە لۆمە قسە ناکەم ،برا چکۆلەی گشتانم..رێزم قەبووڵ بکەن.سەرئەنجامان دەبێت بە چی ؟ دەگەیین بەکوێ ؟بۆ کاک هیوا ئەپەکە کە درووستی کرد لای برد...
نازانم لە جیهانی ڕاستەقینە لێرە بێزار دەبم دێمە ئێرە کە چی لێرەش لە دەرەوە خراپترە.لەگەڵ ئەندازیاری کۆمپیۆتەر قسە دەکەم دەڵەی گوێزی بۆ دەشکێنم.نووسین دەبێتبە چی ؟
لە ngoیێک وانەی وینی ١٠م دانا.کارێکی خێر خوازی بوو ،گەر چی بۆ ١٤٠ نەفەر لە فەیسبووک پەیامم نارد.پێت وایە چەند نەفەر هاتبوون.٤ نەفەر...کاری خۆبەخشی چییە خۆمانی پێ فریو بدەین.!ئایا لە بەر خۆمانە ؟ ئایا گرێی دڵمانەە ؟ لۆ ! خۆمان کە دەزانین...باشە نابێت بەهرەیێکی بێت...نازانم...جەنابت بابەت دەنووسی لە چەند رۆژ کابرای گۆڤاری ئایتی دەیبات و چاپی دەکاتوو شانازی پێوە دەکات...باشە ئەمە بوو بە کار.تەنانەت ناتوانین لە ماڤی چاومان کە هیچ، لە ماڤی پێنووسەکەمان "دفاع "بکەین !
ئەوەی دەیفەرموی لە بارەی ئێرە و بێخاوەنی ڕاستە، بەڵام دەڵێم گەر پێچەوانەشی بێت و ٢٠٠ چاودێریشی هەبێت. ڕۆژی ٢٠٠ هەاڵ داگریت هەر وایە! بۆ ئەوەی قەڵەباڵگی بکەیت بە شتی بێتام، بابەتی منداڵانە، سیاسی بێتام، هەواڵی فشە و بێبنەما، پەیچێک لە فەسیبووک، هەموو شت باس بکە، تەنها ئایتی نەبێت. ڕیکڵام بگۆڕەوە ...هتد.
سەبارەت بە بابەت دانان ، لە ٢٠١٢ ەوە بابەتەکم ناردوە تا ئێستا لە پێداچونەوەیە ... بابەتی چ دانێین
جگە لەوەش زیاد لە مانگەکە کوردئایتی لای من نابێتەوە بە هێڵی ADSL ی نەورۆز تیلیکۆم ، ئێستا سوتفە کارەبا نیە و هێلی دیکەم بەکار هێنا هیچ کێشەی نیە و کرایەوە ... لەماوەی ئەو مانگە بەلای کەمەوە هەفتەی دووجار یان زیاتر سەردانم کردوە و نەبوەتەوە جانازانم کێشەی چیە .. ؟