هاورێیان مانای ئەم وشانە چیە ؟
شوێنی كار كردن نێو ئێمەیڵ:
Inbox :
Starred:
Important:
Sent Mail:
More:
Compose:
Delete:
Spam:
Bin:
Attach a file:
Subject:
Setting:
labels:
Draft:
Forwarding:
زۆر سپاستان ئەكەم.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
Inbox : هاتوو
Starred: ئەستێرەدار
Important: گرنگ
Sent Mail: نێردراو / ڕۆشتوو
More: پتر / دیکە / هیتر
Compose: نوسین / نامەی نوێ / داڕشتن(!)
Delete: سڕینەوە
Spam: شەخەڵ / زبڵ / ؟؟؟ دڵنیا نیم :)
Bin: زبڵدان / خۆڵ / تەنەکەی خۆڵ
Attach a file: پەڕگەیەک بلکێنە / پەڕگەیەک هاوپێچکە / هاوپێچ / هاوپێچکردن
Subject: بابەت / سەردێڕ
Setting: ڕێکخستنەکان (وابزانم لە دروپاڵ ئەمە بەکار ئەهێنین)
labels: من لەوەرگێڕانێک ئەمەم کردوە بە (زەمق / تیپ) بەس وابزام پیرانەیە :)
Draft: ڕەشنوس
Forwarding: ڕەوانەکردن / ؟؟
ئەم ساتە هەرئەوەنە مێشکم ئەجوڵێت!
Inbox : هاتووەکان
Starred: درەوشێنرایەوە، ئاماژەپێکرا
Important: گرنگ
Sent Mail: پەیامی نێدراو
More: زیاتر
Compose: دانان، بەجێهێنان
Delete: سڕێنەوە
Spam: سپام
Bin: خشتە، سندووق
Attach a file: پەڕگەیەک هاوپێچ بکە
Subject: سەردێڕ، بابەت
Setting: دانان، ڕێکخستن
labels: نیشانەکان، پێوەنووساوەکان
Draft: پێشنووس، ڕەشنووس
Forwarding: ناردنەوە بۆ
کاک قەزوان من خۆم و ئەو برادەرانەی تریش لە وەرگێڕانەکان هەر بەمجۆرە کردوومانە :)
بژین.
ببورە کاک هیوا دیارە لەو کاتەی من وەڵامەکەم دەنووسی تۆ ناردووتە بۆیە نەمدیووە، ئێستا کاک قەزوان دەتوانێ سوودی لە هی هەردووکمان وەرگرێت، دەستی تۆش خۆش.
کاک قەزوان، Spam: کاتی خۆی زۆر باسمان لێوە کرد، ئەمە لە ئایتی لە هەموو زمانەکان هەر بە سپام نووسراوەتەوە، ئێمە لە هەموو ئەو وەرگێڕانانەی کە من ئاگادارم هەر بە سپام دانراوەتەوە، مانای کوردییەکەی دەکرێ بڵێین ( پەیامی بێزارکەر، یان وەکو ئەوەی تۆ نووسیت)، بەڵام وەکو وتم هەر بە سپام دانراوە.
بۆ Bin: ڕاست دەکەی من لەو کاتەدا ئەوانەم لە خەیاڵ نەبوو، دەمێکە وەرگێڕانم نەکردووە :)
هەربژیت کاکە، بەس پێت نەوتووین خەریکی چیت وا ئەمانەت پێویست بووە؟
هەر چەندە نوێم بەڵام دەمەوێت هاوکاریتان بکەم!
پێشنیارەکانتان جوانن، بەڵام ئەگەر تەنها بۆ ئی-مەیڵ بەکار دەهێنرێت، بەڕای من دەتوانرێت تۆزێ بگونجێنرێت نەک وەرگێڕانی وشەکان بکەین، وایە؟
من بە حوکمی ئەوەی ئەڵمانیش دەزانم دەتوانم سود لەو وشانەش وەرگرم کە وێب.دی ئی بەکاری دەهێنێت.
Inbox: نامەی هاتوو/ لە فەرمانگەکاندا "هاتوو" بەکار دەهێنرێت بۆ نوسراوەکان!
Starred: نیشانە کراو
Important: گرنگ
Sent Mail: نامەی نێردراو/ لە فەرمانگەکاندا "دەرچوو" بەکار دەهێنرێت بۆ نوسراوەکان!
More: زیاتر
Compose: داڕشتن / نوسینی نامەی نوێ (ئەمەیان دەکرێت کاتێک بە ماوسەکە دەچیتە سەر وشەکە دەربکەوێت وەک ئەوەی بە "alt" لە html بەکاردێت)
Delete: سڕینەوە/ فڕێدان
Spam: نەخوازراو / ئاسیا سێڵ بەکاری دێنێت - نامەی نەخوازراو
Bin: نامەی سڕاوە / فڕێدراو
Attach a file: هاوپێچ کردن
Subject: بابەت
Setting: ڕێکخستن
labels: نیشانەکان
Draft: پێشنووس
Forwarding: ڕەوانە کردن
زۆر بەی دوبارە کردنەوەی بەڕێزەکانی سەرەوەیە بەڵام مەبەستم ئەوەبوو لە نوسینەوەیان کە منیش بە گونجاوی دەزانم!
دەستی هەمولایەک خۆش!
تێبینی یەکی بچوکم هەیە؛ بۆچی لە بەشی خوارەوە ئەم پەڕەیە کە پەیامەکەی تیادا دەنوسین بەتنی (ناردن)ەکە ناوی "پاشەکەوت کردن"ە؟ باشتر نەبوو "ناردن" یان "چەسپاندن" شتێکی وابێت؟ چونکە بەڕاستی تۆزێک سەرلێتێکدەرە وامزانی وەک "پێشنوس" ێک بۆم پاشەکەوت دەکات! خۆشتان شارەزاترن!
سڵاو،
زۆر ڕاستە کەواتە دەتوانرێت بۆ Starred هەڵبژێردراوەکان و بۆ labels نیشانەکان یان هێماکان بەکار بهێنرێت!؟
تکایە ئاگاداری دۆخی دەستەواژەکان بن لە چاوگ و فەرماندا، چاوگ بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بۆ نموونە "هاوپێچ کردن" هەڵەیە، دەبێت بەمجۆرە بنووسرێ "هاوپێچکردن"، وە ئەوانی تریش بە هەمان شێوە. لە دۆخی فەرمانیشدا جیا دەکرێنەوە بەپێی ڕستە و شوێن و دەمی کارەکە.
کاک قەزوان تێنەگەیشتم مەبەستت چییە؟ catagory = هاوپۆل
@ کاک هەڵۆ، ڕاستە بەڕێز هەڵەی من بوو. پێش ئەوەبوو کە [url=http://zkurd.org/diyako/renus/]ڕێنوسی زمانی کوردی[/url]م بەرچاوکەوێت. بەڕاستی بابەتێکی گرنگە بیرۆکەی ئەوەم بۆهات کە ڕایبکێشم و بیدەم بەو کارمەندانەمان کە نوسراوەکان دەنوسن لە فەرمانگەکەمان، چونکە ڕۆژانە هەڵەی چاپکردن بەدی دەکەم لە نوسراوەکانماندا!
بەڕێزان من مەمنون دەبم گەر هەڵەکانم بۆ ڕاست بکەنەوە، چونکە بەڕاستی من بۆ فیربوون و هاوکاریکردن هاتووم!
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند وشەیەکم بۆ دیكتۆش زیاد کرد! ئەگەر هەڵەم کردبێت هیوادارم ئاگادارم بکەنەوە...لەگەڵ ڕێزمدا.
بەڕێزیت، زۆر بەخێر بێیت ئێمەش هەموو لێرە سیفەتی باوەڕبوون بە "خزمەتکردنی خۆبەخشانە" کۆمان دەکاتەوە،
بەڕێزەکەم، دۆخی زمانەکان ئێستا زۆر زۆر هەستیارە و پێویستی بە هۆشیاریدانی شارەزایان و زمانزانانە، ئێمەش لێرە بە ڕۆڵی خۆمان خەریک بووین و هەر خەریکیش دەبین.
بژیت.
تێگەیشتم، ڕاستە مانایان جودایە، بەڵام تۆ هەر دەتوانی "بوخچە" بەکار بهێنیت، چونکە گووگڵ کە جیای کردووەتەوە جیاوازییەکانی نووسیوە، جیاوازییەکان تەنها لە ڕووی تەکنیکی و باشترکردنە ئەگینا هەمان گەوهەرە، تۆش تێگەیشتی لە مەبەستم؟ :)
وەک من لە گووگل-مەیل تێ دەگەم مەبەستی لە label تەنها ناوەکەیە کە لە گروپە جیاکراوەکەی دەنێت! هەر وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات هەر نامەیەک دەتوانێت زیاد لە یەک لەیبل (= نیشانە/ هێما/ ناو) وەربگرێت. و پاشان ئەو ناوەی کە لە لەیبڵەکە نراوە وەک فۆلدەرێک (بوخجەیەک/دۆسییەیەک) دەردەکەوێت! لەبەر ئەوە من نیشانەکردن یان هێمالێدان بەخراپ نازانم! گرنگ ئەوەیە ئاسانبێت تێگەیشتنی بۆ بەکاربەر! لە ئینگلیزیدا لەیبڵ زۆر بە باوی بەکار دەهێنرێت بۆ نیشانەلێدانی هەموو کەلوپەلێک هەر بۆیە ئەو وشەیەی بەکارهێناوە گووگڵ!
من بوخچە، پۆلێن و باقی بە ڕاست نازانم، کۆمێنتەکەی خاتو دایکێک ڕاستترە. لەیبڵ بۆخۆی لە کاغەزی سەر شمەکەوە دێ کە بە دڵی خۆت ئەتوانی شتی لەسەر بنوسی، بۆیە من لە وەرگێڕانی گیت، ئەگەر ساڵی حەی تەواو بوو، کردومە بە زەمق/تیپ بۆیە نزیکترینێک لەم وشانەی باسمان کردوون ئەکرێ "نیشانە" بێت، واللە اعلم :)