زیاد کردنی تەختەکلیلی کوردی بۆ ئامێرەکانی Ios
سڵاو
وەک دەزانین لە دواهەمین نوێکردنەوەی ئەپڵ بۆ ئامێرەکانی کە بەسیستمی ios کار دەکەن ئێستە ڕێگەدەدرێت کە تەختەکلیلی نوێو بەدەر لە تەختەکلیلەکانی ئەپڵ زیاد بکرێت وەک چۆن لە ئەندرۆید رێگە پێ دراوە . من خۆم شارەزاییەکی وەهام نییە بەڵام هێندەی بزانم کارێکی گران نابێت بەو پێیەی کە پێشتر دیزاین و دروستکردنی تەختەکلیلی کوردی لە ios کراوە وەک لە چەند بەرنامەیەک دا هەیە بەڵام وەک تەختەکلیلێکی سەربەخۆ تا ئێستا نییە . من پێشنیار دەکەم بۆ ئەو هاوڕێیانەی شارەزان تا زوو تەختە کلیلی کوردی زیاد بکرێ باشتر دەبێ
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون