رونكردنەوەی هەموو لیستەكانی فۆتۆشۆپ
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی File[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/895c40ddbc.gif[/img][/size]
[size= medium].New كردنەوەی پەڕگەیەكی نوێ لەگەڵ هەڵبژاردن و ڕێكخستنی پێداویستیەكانی پەڕگەكە. كورتكراوەی هەنگاو Crtl+N.[/size]
[size= medium]2.Open كردنەوەی پەڕگە وێنەییەكان، ئەوانەی كەلەنێو كۆمپیوتەر و سیدی و دیسك دان. كورتكراوەی هەنگاو Ctrl+O.[/size]
[size= medium]3.Browse پیشاندانی ڕێ و شوێنی وێنەكانت. كورتكراوەی هەنگاو Shift+Ctrl+O.[/size]
[size= medium]4.Open As لەڕێگەی ئەو فەرمانەوە دەتوانی فۆرماتێكی وێنە هەڵبژێریت و بتەوێ وێنەیەك بەو فۆرماتە بكەیتەوە، نموونە، بوخچەیەكت هەیەو سەدان وێنەی تێدایەو فۆرماتی وێنەكانیش جۆراوجۆرن، بەڵام تۆ دەتەوێ كە فۆرماتێك لە فۆرماتی ئەو وێنانەت پێ پیشان بدات، بۆیە لەوێدا تۆ دەتوانی خۆت فۆرماتێك هەڵبژێری و تەنیا وێنەی لەو فۆرماتەت بۆ پیشان دەدات. كورتكراوەی هەنگاو Alt+Ctrl+O.[/size]
[size= medium]5.Open Recent كردنەوەی دواترین پەڕگە كە لە فۆتۆشۆپ دا ئیشت تێدا كردوە یان دروستت كردوە.[/size]
[size= medium]6.Close داخستنی ئەو وێنەیەی كە ئێستا لە فۆتۆشۆپ دا كراوەتەوە، فۆتۆشۆپ داوات لێدەكات ئەگەر بتەوێ گۆڕانكاریەكان پاشەكەوت بكەی یان نە، ئەوەش لەكاتێكدا دەبێت كە خۆت پێش دانی فەرمانی داخستن پاشەكەوتت نەكردبێت. كورتكراوەی هەنگاو Ctrl+W.[/size]
[size= medium]7.Save پاشەكەوت كردنی وێنەكە وەك ئەوەی كە لەفۆتۆشۆپ ـە، بەهەموو گۆڕانكاری و هەنگاوە جێبەجێ كراوەكانەوە. كورتكراوەی هەنگاو Ctrl+S.[/size]
[size= medium]Save As.8. پاشەكەوت كردنی وێنە بەناوێك و فۆرماتێكی دیكەوە. كورتكراوەی هەنگاو Shift+Ctrl+S.[/size]
[size= medium]9.Save For Web پاشەكەوت كردنی ئیشەكەت وەك وێنەیەك بۆ وێب، ئەو ڕەنگانە بەكاردەبات كە لەسەر وێب بەكار دەبرێن. كورتكراوەی هەنگاو Alt+Shift+Ctrl+S.[/size]
[size= medium]10.Revert ئەم فەرمانە دەتگەڕێنێتەوە بۆ دواترین شێوەی ئیشەكەت پێش پاشەكەوت كردن، بۆ نموونە، وێنەیەكت كردۆتەوەو چەند گۆڕانكاریەكت بەسەریدا هێناوە، بەڵام ئێستا پەشیمان بوویتەوەو دەتەوێ وێنەكە بگەڕێنیتەوە بۆ شێوەكەی خۆێ، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانی ئەو فەرمانە بەكاربەری، بەڵام ئەگەر گۆڕانكاریەكت بەسەری وێنەكەدا هێنابێت و پاشان پاشەكەوتت كردبێت، ئەوا تاوەكو پاش ئەو پاشەكەوت كردنە شێوەی وێنەكەت بۆ دەگەڕێنێتەوە.[/size]
[size= medium]11.Place هێنانە ناوەوەی ئەو پەڕگانەی كە بەم فۆرماتانەن AL, PDP, PDF, EPS و لە پەڕەیەكی نوێدا دەیانكاتەوە.[/size]
[size= medium]12.Import بەهۆی ئەم فەرمانەوە دەتوانی وێنەكانت لە سكانەر، وێنەگری دیجیتاڵ، كارتی تەلەفزیۆن و ڤیدیۆ و ئەو شتانەی دیكە كە پێوەندیان بەم ئیشەوە هەیە، پاشان دەتوانی ئەو وێنانەش بەو فۆرماتانەی كە پرۆگرامەكە سەپۆرتی دەكات، پاشەكەوت بكەیت.[/size]
[size= medium]13.Export ئیشی ئەمەش هەر وەك هی ئەوەی پێشووە بەڵام بە عەکسەوە، بەم فەرمانە دەتوانی وێنەكانت بنێریتە دەرەوە بۆ پرۆگرام و لایەنەكانی دیكەی پەیوەندیدار بەو بوارەوە.[/size]
[size= medium]14.Workgroup دەستكاری كردنی وێنەیەك لەسەر وێب، بەڵام دەبێ ناوونیشانی ڕاژەكارو نازناوو وشەی نهێنیتی پێ بدەی و پاشانیش دەتوانی وێنەكە دابنێیتەوە لە شوێنی خۆی.[/size]
[size= medium]15.Automate ئەم خاڵە ئیشی زۆر گرینگ و جوانمان بۆ جێبەجێ دەكات ئەگەر دروست لەگەڵیدا بڕۆین، بۆ نموونە، گۆڕینەوەی پەڕگە لە فۆرماتی PDF ـەوە بۆ PSD و بەو شێوەش مانای وایە كەتۆ دەتوانی پەڕگەكە لە فۆراتی PDF ــەوە بگۆڕی بۆ فۆرماتێك كە ئاسایی لەفۆتۆشۆپ دا دەستكاری دەكرێت، پاشان دەتوانی بیكەیتەوە لە خودی فۆتۆشۆپ دا و گۆڕانكاری بەسەر دابێنیت و وەك هەر وێنەیەكی ئاسایی پاشەكەوتی بكەی.[/size]
[size= medium]16.File Info نووسینی هەموو جۆرە زانیاریەك كە لەداهاتوودا وەك پێناسەیەك بۆ وێنەكە لەقەڵەم دەدرێت.[/size]
[size= medium]17.Page Setup كردنەوەی پەنجەرەیەكی دیالۆگی بۆ ڕێكخستن و هەڵبژاردنی جۆری پەڕە. كورتكراوەی هەنگاو Shift+Ctrl+P.[/size]
[size= medium]18.Print With Preview جیاوازیەكی زۆر نییە لە نێوان ئەم فەرمانەو ئەوەی سەرەوەیدا، لێرەشدا دەتوانی بە شێوەیەكی وردتر شێوەی پەڕەكەت ڕێكخەی بۆ چاپكردن. كورتكراوەی هەنگاو Ctrl+P.[/size]
[size= medium]19.Print چاپكردن. كورتكراوەی هەنگاو Alt+Ctrl+P.[/size]
[size= medium]20.Print One Copy پەیوەندیدار بەو بوارەی پێشوو. كورتكراوەی هەنگاو Alt+Shift+Ctrl+P.[/size]
[size= medium]21.Jump To گوێزینەوە بۆ پرۆگرامی Adobe Image Ready.[/size]
[size= medium]22.Exit دەرچوون لە پرۆگرامی ئەدۆب فۆتۆشۆپ. كورتكراوەی هەنگاو Ctrl+Q.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی edit[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/682df32192.gif[/img][/size]
[size= medium]1.Undo گەڕانەوە بۆ جێبەجێ نەكردنی هەنگاوی پێشوو، دواترین هەنگاو كە جێبەجێ كردوە، بۆ نموونە، دەستكاری وێنەیەكت كردووە، دەتوانی كە دواترین هەنگاو جێبەجێت كردوە، بیسڕیتەوە. Ctrl+Z[/size]
[size= medium]2.Step Forward هەنگاوێك چوونە پێشەوە. Shift+Ctrl+Z[/size]
[size= medium]3.Step Backward هەنگاوێك بۆ دواوە. Alt+Ctrl+Z[/size]
[size= medium]4.Fade ئیشی ئەم فەرمانە زۆر جوانە، بۆ نموونە، بەشێكت لە وێنەیەكت ڕەنگ كردوەو دەتەوێ بزانی كە جیاوازی بەشە ڕەنگكراوەكەو بەشە ئەسڵیەكە چییە! ئەو كاتە دەتوانی لەم فەرمانە سوود وەرگری. Shift+Ctrl+F[/size]
[size= medium]5. بڕین، بڕینی وێنەیەك لە پەنجەرەیەك بۆ پەنجەرەیەكی دیكەوە، بڕینی بەشێكی دیاریكراو لە وێنەیەك. Ctrl+X[/size]
[size= medium]6.Copy لەڕونووسینەوە. Ctrl+C[/size]
[size= medium]7.Copy Merged لەڕونووسینەوەی بەشێك، بۆ نموونە، دەتەوێ بەشێكی تایبەت یان دیاریكراو لە وێنەیەك ڕونووس بكەیتەوە، ئەو كات دەبێ بەئامرازی دیاریكردن بەشەكە دیاری بكەیت و پاشانیش لەم فەرمانە سوود وەرگری بۆ لەڕونووسینەوەی. Shift+Ctrl+C[/size]
[size= medium]8.Past لكاندن، لكاندنی ئەو بەشە یان ئەو وێنەیەی كە ویستت لەڕوی بنووسیتەوە. Ctrl+V[/size]
[size= medium]9.Paste Into لكاندنی وێنە، بەڵام بە شێوەیەك كە هیچ شتێك لە وێنە ئەسڵیەكە نەگۆڕێت. Shift+Ctrl+V[/size]
[size= medium]10.Clear سڕینەوەی بەشی دیاریكراو لە وێنەی چالاك.[/size]
[size= medium]11.Check Spelling ڕاستكردنەوەی نووسینەكانت ئەگەر هەڵەیان تێدابێت.[/size]
[size= medium]12.Find and Replace Text دۆزینەوەو دەستكاری كردنی نووسینەكان.[/size]
[size= medium]13.Fill پڕكردنەوە بەو نەقشەی كە لە فەرمانی Define Pattern دا هەڵیدەگری، تەواوكەری فەرمانی ناوبراوە.[/size]
[size= medium]14.Stroke چاوەدێری كردنی زلی و ناسكی هێڵەكان.[/size]
[size= medium]15.Free Transform لە ناوی فەرمانەكەوە ڕوونە كە ئیشەكەی چییە، هاوردن و بردنی وێنە بەهەر لایەكدا كە دەتەوێ. Ctrl+T[/size]
[size= medium]16.Transform هەمان هەنگاوی سەرەوە، بەڵام دابەش كردوە بە سەر چەند بەشێكدا و هەر بەشێك ئیشێك لە ئیشەكانی فەرمانی سەرەوە جێبەجێ دەكەن.[/size]
[size= medium]17.Define Brush دروستكردنی فرچە، بۆ نموونە، دەتەوێ فرچەیەكی تایبەت بۆ خۆت بە پێی پێداویستیەكانت دروست بكەی، دەبێ بەشێك لە وێنە دیاری بكەی و پاشان لەم هەنگاوە كەڵك وەرگری بۆ دروستكردنی فرچەكە.[/size]
[size= medium]18.Define Pattern پڕكردنەوە، هەڵگرتنی وێنەیەك یان بەشێك لە وێنەیەك و پاشان دەتوانی ئەو وێنەیە وەك شێوەیەكی پڕكەر بەكار ببەیت و ئەم فەرمانەش بەستراوەتەوە بە فەرمانی Fill ـەوە، كە لەسەرەوە شیكراوەتەوە.[/size]
[size= medium]19.Define Custom Shape دروستكردنی شێوەی ئامادە بۆ دانانی وەك نەقشێك.[/size]
[size= medium]20.Purge هەر هەنگاوێك كە لە فۆتۆشۆپ دا جێبەجێ دەكرێت، هەڵدەگیردرێت، ئیشی ئەم فەرمانە سڕینەوەی ئەو هەنگاوانەیە بۆ ئازادكردنی بەشی زیاتر لە مێشكی پرۆگرامەكە.[/size]
[size= medium]21.Color Settings ڕێكخستنی ڕەنگی چاپكەر، ئەم هەنگاوە كەم بەكار دێت لە لایەن وێبداڕێژانەوە. Shift+Ctrl+K[/size]
[size= medium]22.Preset Manager چاوەدێر كردنی هەموو بوارەكانی پەیواەندیدار لەگەڵ ڕەنگ و فرچەكانی پرۆگرامەكە.[/size]
[size= medium]23.Preferences ڕێكخستنی ئەدوۆ فۆتۆشۆپ بەو شێوەیەی كە بەكار هێنەر دەیەوێت.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی image[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/9cdf4d9c60.gif[/img][/size]
[size= medium]1.Mode لەڕێگەی ئەم فەرمانەوە دەتوانی دەستكاری و ڕێككردنی سیستەمی ڕەنگەكانی وێنە بكەی.[/size]
[size= medium]2.Adjustments لێرەدا دەتوانی بەشێوەیەكی جوان و ڕێكوپێك دەستكاری ڕەنگی وێنە بكەیت، بەتایبەت ئەگەر بتەوێ دەستكاری ڕەنگی ئەسڵی وێنە بكەی.[/size]
[size= medium]3.Duplicate لەڕێگەی ئەم فەرمانەوە دەتوانی رونووسێك لە ئیشەكەت بكەی بەگشتی بۆ هەڵگرتنی نموونەیەك بۆ كاتی پێوست.[/size]
[size= medium]4.Apply Image زیاتر وەدەرخستنی بەشێك لەوێنە لەو بەشەكەی دیكەی.[/size]
[size= medium]5.Calculation هەمان فەرمانی پێشوو بەڵام بەشێوەیەكی وردتر و ڕێكووپێك تر.[/size]
[size= medium]6.Image Size هەنگاوێكی زۆر زۆر گرینگە چونكە پێوەندیدارە بەقەبارەی وێنەو ڕوونیەوە لەگەڵ ڕێككردنی پیكسلەكانی وێنە.[/size]
[size= medium]7.Canvas Size گۆڕینی قەبارە، پانی و بەرزی، بەڵام پانی و بەرزی پەردەی پشت وێنەت بۆ دەگۆڕێت.[/size]
[size= medium]8.Rotat Canvas گۆڕین بەپێی گۆشە، تاقی كەرەوە بۆ باشتر شارەزا بوون لە ئیشەكەی.[/size]
[size= medium]9.Crop بڕینی بەشی دیاریكراو لە وێنە، بەبێ ئەوەی كە هیچ گۆڕانكاریەك بكات لە ڕەنگ و تایبەتمەندیەكانی وێنەكەدا.[/size]
[size= medium]10.Trim ڕێككردنی قەراغی وێنە.[/size]
[size= medium]11.Reveal All ڕێككردنەوەی قەبارەكان، بۆ نموونە، ئیشێكی نوێت دەستپێكردوەو دەتەوێ وێنەیەك بێنیتە نێو ئەم ئیشەت، بەڵام قەبارەی وێنەكە لە قەبارەی ئێشەكەت گەورە ترە بۆیە هەموو وێنەكەت پیشان نادرێ ئەگەر قەبارەی ئیشەكەت لە هی وێنەكە گەورەتر نەبێت. تۆش دەبێ پەڕەیەكی نوێ بكەیتەوە بە قەبارەیەكی گەورەتر لە هی وێنه بۆ ئەوەی وێنەكەت بەتەواو پێ پیشان بدات، بەڵام ئەم فەرمانە ئەو هەنگاوەت بۆ پشت گوێ دەنێت و خۆی بەیەك كرتە قەبارەی ئەو پەڕەیەی كە وێنەكەی تێ دەبەی گەورە دەكات بەقەد هی وێنەكە، بەو شێوەش وێنەكەت بە تەواو جێی دەبێتەوە.[/size]
[size= medium]12.Histogram ئەو فەرمانە پلەی ڕەنگەكانی سەر وێنەت بۆ دەردەخات.[/size]
[size= medium]13.Trap ئەم فەرمانە دەتوانێ كاریگەری هەبێت لەسەر ئەو وێنانەی كە بۆ چاپكردنن و هیچ ڕۆڵێك نابینێ لەسەر وێنەكانی تایبەت بە وێب.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی layer[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/1589028c27.gif[/img][/size]
[size= medium]. New ئەم فەرمانە چینێكی نوێت بۆ دەكاتەوە، لە هەمان كاتیشدا چەند شێوەیەكی چینی لە خۆ گرتووە.[/size]
[size= medium]2. Duplicate Layer لەڕونووسینەوەی چینی چالاك.[/size]
[size= medium]3. Delete سڕینەوەی چین.[/size]
[size= medium]4. Layer Properties تایبەیمەندیەكانی چین.[/size]
[size= medium]5. Layer Style گۆڕینی تایبەتمەندیەكانی نووسینەكانی نێو چینەكە و چەندیان شتی دیكەی لەو بابەتە، بۆ نموونە، دەستكاریكردنی ڕەنگەكان بە پێی پلە ... .[/size]
[size= medium]6. New Fill Layer كردنەوەی چینێكی نوێ، بەڵام ڕووەكەی ڕەنگكراوە بەڕەنگێك، ڕەنگی پلەیی یان هەڵبژاردنی شێوەیەكی پێشتر دروستكراو، بۆ دروستكردنی ئەو شێوەش لە فەرمانی Define Pattern لە لیستەی Edit هەیە، ئەم چینە ناتوانرێ بجووڵێتەوە پاش پێكهێنانی.[/size]
[size= medium]7. New Adjustment Layer ئەم فەرمانە چینێكی نوێ پێكدێنێت و چەند تایبەتمەندیەكی دیكەی تێدایە كە لە فەرمانە ناوبراوەكاندا نەبووە، ئەم فەرمانە هەلی ئەوەت بۆ دەڕەخسێنێ كە بەتەواوی و بەئارەزووی خۆت بواری ڕەنگ و ڕووناكی و چەماندنەوەو چەندین شتی دیكە جێبەجێ بكەی.[/size]
[size= medium]8. Change Layer Content ئاڵوگۆڕ هێنان بەسەر ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە دوو هەنگاوی ڕابوردوودا جێبەجێت كردوون لە سەر چین.[/size]
[size= medium]9. Layer Content Options خێراتر دەتباتە سەر ئەو ئاڵوگۆڕیانەی كە بەسەر چینەكەدا هێناوتە لە ڕێگەی هەنگاوە ناوبراوەكانی سەرەوە.[/size]
[size= medium]10. Type بۆ ئەوەی ئەم فەرمانە چالاك بێت، دەبێ نووسینێكت نووسیبێت لە سەر وێنەكە یان كە نێو چینەكەدا، ئیشی ئەم فەرمانە هەمووی لە بواری گۆڕین و دەستكاریكردنی شێوەی نووسینەكانه.[/size]
[size= medium]11. Rasterize ئەم فەرمانە دەتوانی نووسینەكانت بۆ بنێتە نێو چینێكی نوێوە بۆ ئاسانكردنی ئاڵوگۆڕ هێنان بەسەریاندا.[/size]
[size= medium]12. New Layer Based Slice ...[/size]
[size= medium]13. Add Layer Mask ئەم فەرمانە لەسەر چینێكی وێنەیی كاریگەری دەبێت نەك لە سەر چینێكی ڕەنگراو. بەشێكی تایبەت دەكاتەوە كە ناوەڕۆك و دەمامكی (Mask) چینی دیاریكراو لە خۆ دەگرێت.[/size]
[size= medium]14. Enable Layer Mask دانان و لابردنی گاریگەریەكانی هەنگاوی پێشوو، بۆ ئەوەی كە بەڕوونی دەركەوێت جیاوازی چی بووە كە ڕوویداوە.[/size]
[size= medium]15. Add Vector Mask ...[/size]
[size= medium]16. Enable Vector Mask ...[/size]
[size= medium]17. Group With Previous چینی چالاك و چینی پێشووی دەكات بە یەك گرووپ. Ctrl+G.[/size]
[size= medium]18. Ungroup ناچالاك كردنی هەنگاوی ئەنجامدراوی پێشوو.[/size]
[size= medium]19. Arrange ڕێككردنی چینە دروستكراوەكانی سەر وێنە، ئەم فەرمانە تەنیا لە كاتێكدا بەكاردێت كە چەند چینێك لە سەر وێنە دروستكرابێت.[/size]
[size= medium]20. Align Linked ئەم فەرمانە چینەكان لێكتر نزیك دەكاتەوە. ![/size]
[size= medium]21. Distribute LInked زۆر جیاوازی نییە لە گەڵ ئەوەی سەرەوەی.[/size]
[size= medium]22. Lock All Layer In Set دەتوانی بۆ داخستن و یان ناچالاك كردن ئیشكردن لەسەر دوو چینی پێكەوە بەستراو، ئەم فەرمانە بەكار ببەیت.[/size]
[size= medium]23. Merge Down تێكەڵاوكردنی دوو چین، چینی چالاك و چینی خوارەوەی.[/size]
[size= medium]24. Merge Visible پێكەوە لكاندنی هەموو چینەكان، بە چاوپۆشی كردن لەوەی كە ئێستا چالاكەو ئیشی لەسەر دەكرێت.[/size]
[size= medium]25. Flatten Image ئەم فەرمانە هەموو چینەكانت بۆ دەكاتە یەكێك، و هەموویان وەی یەك وێنە و وەك یەك پەڕگە لێكدەلكێنێت، ئەم فەرمانە یاریدەرێكی چاكە بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی وێنە، چونكە بەشێوەیەكی گشتیی چینەكانی دەكات بە یەكێك.[/size]
[size= medium]26. Matting سوودی ئەم فەرمانە ئەوەیە كە دەتوانین قەراغی وێنەكە یان چینەكەی لەگەڵ ڕێككەین.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی select[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/50f51a6460.gif[/img][/size]
[size= medium]. All دیاریكردنی گشتیی، بەو فەرمانە دەتوانی هەموو بەشەكانی ئیشی چالاك دیاریبكەیت و پاشان لە ڕونووسینەوەو لكاندندا سوودی لێوەربگری. Ctrl+A.[/size]
[size= medium]2. Deselect هەڵوەشاندنەوەی دیاریكردن. Ctrl+D.[/size]
[size= medium]3. Reselct دوبارە دیاریكردنەوە، لەكاتێكدا ئەم فەرمانە چالاك دەبێت كە هەنگاوی دیاریكردنی گشتییت جێبەجێ كردبێت و پاشان هەڵتوەشاندبێتەوە، ئەو كات ئەم فەرمانە بۆت دیاریدەكاتەوە، Ctrl+Shift+D.[/size]
[size= medium]4. Inverse لاسایی كردنەوەی بەشی دیاریكراو، بەشێك لە وێنەیەك دیاری بكە، پاشان ئەوە فەرمانەی لەسەر تاقیكەرەوە، دڵنیام باشتر دەیناسیت. Shift+Ctrl+I.[/size]
[size= medium]5. Color Range دیاریكردن بەپێی ڕەنگ، بۆ نموونە، وێنەیەكی ڕەنگیت هەیەو دەتەوێ بەشێك كە ڕەنگێكی تایبەتی هەیە دیاری بكەی و لە هەمان كاتدا ڕەنگەكان زۆرن، لەو بارەدا دەتوانی سوود لەم فەرمانە وەرگری و دڵنیام كە یاردەرێكی باش دەبێت.[/size]
[size= medium]6. Feather یاردەرێكی چاك و چالاكە بۆ تێكەڵاوكردنی ڕەنگی قەراغی بەشی دیاریكراو له گەڵ ڕەنگی بەشەكانی دیكەی وێنە، چونكە پشت بەستە بە پیكسل لە هەڵسوڕاندنی ئیشەكەی خۆیدا، Alt+Ctrl+D.[/size]
[size= medium]7. Modify ئەم فەرمانەش ئیشەكەی بەسوودە، دەتوانی لە ڕێگەی فەرمانی ناوبراودا بەشێك لە وێنە دیاری بكەیت و پاشان قەراغ و پانی و ،،، بۆ ئەو بەشە دیاریكراوە دابنێی.[/size]
[size= medium]8. Grow زیادكردنی بەشی دیاریكراو، بۆ نموونە، كاتێك بەشێك لە وێنەیەك دیاری دەكەی و لەو بەشەدا نووسینێكی بەر كەوتوە كە ڕەنگی ڕەشی هەیە، و لە وێنە گشتییەكەشدا لە هەمان ڕەنگ هەیە، دەتوانی ئەم فەرمانە بەكار ببەی بۆ دیاریكردنی ئەو ڕەنگانەی كە لە یەك دەچن و لە یەكەوە نزیكن.[/size]
[size= medium]9. Similar هەمان فەرمانی سەرەوە، بەڵام ئیشەكەی Similar كورت نەكراوەتەوە لە چوارچێوەیەكی دیاریكراوداو هەموو ئەو بەشانەی كە لە بەشی دایریكراو دەچن، دەخاتە سەر بەشە دیاریكراوەكە.[/size]
[size= medium]10. Transform Selection دەستكاریكردنی بەرزی و پانی بەشی دیاریكراو بەبێ ئاڵوگۆڕ هێنان بەسەر پیكسلەكانی بەشە دایریكراوەكەدا.[/size]
[size= medium]11. Laod Selection باركردنی بەشی دیاریكراوی پاشەكەوتكراو.[/size]
[size= medium]12. Save Selection پاشەكەوتكردنی بەشی دیاریكراو، دەتوانی لەم فەرمانە سوود وەرگری كاتێك كە لەسەر بەشێكی تایبەت لە وێنەیەك ئیش دەكەیت، ئەو بەشە كە ئیشی لە سەر دەكەیت دیاری بكە و پاشان كرتەیەك بكە سەر ئەم فەرمانەو پاشەكەوتی ئەو بەشە بكە، ئەگەر كێشەیەكت بۆ پێشهات و ویستت وێنەكە بگەڕێنیتەوە سەر حاڵی خۆی دەتوانی لە فەرمانی Laod Selection سوود وەرگری و بەشە پاشەكەوتكراوەكە جارێكی دیكە لە شوێن خۆیدا دابنێیتەوەو پینەكانی سەر جێگە دەستكاریكراوەكەی پێ بدرویتەوە.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی filter[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/e929e608eb.gif[/img][/size]
[size= medium]. Last Filter دانانی كاریگەری دواترین فیلتەر كە جێبەجێت كردوە لەسەر وێنە. Ctrl+F.[/size]
[size= medium]2. Extract دەرهێنان، ئەم فەرمانە زۆر سوودی هەیە، یەكێك لەو ئیشانە كە لە ئەم فەرمانە جێبەجێی دەكات جیاكردنەوەی وێنەیە لەگەڵ ڕەنگی پشتەوەی. Alt+Ctrl+X.[/size]
[size= medium]3. Liquify جوڵانەوەی وێنە و گۆڕینی لە جۆرێكەوە بۆ جۆرێكی دیكە، دەتوانی چاوێك لەم وانەیە بكەی كە پێشتر بڵاوم كردۆتەوەو ئیشی ئەم فەرمانەت بۆ ڕوون دەكاتەوە. Shft+Ctrl+X.[/size]
[size= medium]4. Pattern Maker نموونە دروستكەر، دەتوانی بەشێك لەوێنەیەك دیاری بكەیت و پاشان بەم فەرمانە دوبارە یان نموونە نووسی بكەیتەوە. Alt+Shft+Ctrl+X.[/size]
[size= medium]فەرمانەكانی دیكەی ئەم لیستەیە، بۆ خۆیان چەند پەلێكیان هەیە، من لێرەدا ناوی سەر پەلەكان دەنووسم و ڕوونی دەكەمەوە كە ئیشی ئەو فەرمانە بە بەشەكانیەوە چیە![/size]
[size= medium]5. Artistic بەشەكانی ئەم فەرمانە پەیوەدیدارن بە بواری هونەری و ڕەنگكاری وێنە.[/size]
[size= medium]6. Blur لێڵ كردن، لێڵ كردنی وێنە، دەتوانی بەشێك لە وێنەیەك لێڵ بكەیت بەشێوەیەك كە بینینی شتێكی ئاسان نەبێت.[/size]
[size= medium]7. Brush Stroke چەند شێوەیەك و فەرمانێكی تایبەت بە بواری فرچە، ڕەنگكردن و سێبەر دروستكردن و چەندین شتی دیكە.[/size]
[size= medium]8. Distort شێواندن و دانانی كاریگەری جۆراوجۆر لەسەر وێنەكەن بەبێ ئاڵوگۆڕ هێنان بەسەر ڕەنگی وێنەدا، بەڵكو گۆڕانكاری لە پیكسلەكانی وێنەدا دەكات.[/size]
[size= medium]9. Noise هەژاندنی ڕەنگی سەر وێنە.[/size]
[size= medium]10. Pixelate گۆڕینی ڕەنگ بە پێی پێكسلەكانی وێنە.[/size]
[size= medium]11. Render ئەم فیلتەرە شێوەیەكی بە گشتیی نوێ دروست دەكات لەسەر وێنە، گۆڕانكاریەكی زۆر زۆر دێنێ بەسەر وێنەدا.[/size]
[size= medium]12. Sharpen زیاتر ڕوونكردنەوەو جوانتر پیشان دانی وێنە، ئەم فیلتەرە گاریگەریەكی زۆر چاكی دەبێ لەسەر ئەو وێنە فۆتۆگرافیانەی كە جوان ڕوون نین و پێویستان بە دەستكاریە.[/size]
[size= medium]13. Sketch جێگری پێنووسی وێنەكێش، ئەم فەرمانە ئەو كاریگەریانەت بۆ دەخوڵقێنێ كە هونەرمەندێكی وێنەكێش لەسەر وێنەكانی دایدەنێت.[/size]
[size= medium]14. Stylize هەموو بەشەكانی ئەم فیلتەرە پێیان دەگوترێ گاریگەرە ڕاستیەكان، چوونكە گاریگەری ئەم فیلتەرە لەسەر وێنە بەشێوەیەكی جوان و نزیك لە ڕاستی دەچێت.[/size]
[size= medium]15. Textuse دانانی شێوەی دەقی لەسەر وێنەكان.[/size]
[size= medium]16. Video دانانی گاریگەری تایبەت بە شێوازی ڤیدیۆیی.[/size]
[size= medium]17. Other ئەم بەشە بریتیە لە چەند فیلتەرێكی جۆراوجۆر كە سەر بە هیچ لەئەو خاڵانەی سەرەوە نین.[/size]
[size= medium]18. Digimarc دانانی ناساییەكی ئەلێكترۆنی بۆ وێنە، بەسوودە بۆ ئەو وێنانەی كە لە ماڵپەڕدا دادەنرێن و مافی لەچاپدانی وێنەكە دەردەخات.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستی view[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/a1ade44183.gif[/img][/size]
[size= medium]View = پیشاندان.[/size]
[size= medium]1. Proof Setup پیشاندانی وێنە بەزیاتر لەیەك شێوە ڕەنگ.[/size]
[size= medium]2. Proof Colors شتێكی وەك ئەوەی سەرەوە Ctrl+Y.[/size]
[size= medium]3. Gamut Warning ــــــــــ .[/size]
[size= medium]4. Zoom In گەورەكردنەوەی وێنە بۆ باشتر بینینی، هیچ ئاڵوگۆڕیەك بەسەر قەبارەكەیدا ناهێنێت و وەك خۆی دەمێنێتەوە. Ctrl++[/size]
[size= medium]5. Zoom Out بچووككردنەوەی وێنە، ئەمەش هیچ ئاڵوگۆڕیەك بەسەر قەبارەدا ناهێنێت. Ctrl+-[/size]
[size= medium]6. Fit To Screen پڕ بە گەورەیی پەنجەرەی پرۆگرامەكە. Ctrl+0.[/size]
[size= medium]7. Actual Pixels گەورەیی ڕاستی، ئەم فەرمانە شێوەو قەبارەی وێنەكەت بۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر ئەسڵی خۆی. Alt+Ctrl+0.[/size]
[size= medium]8. Print Size پیشاندانی وێنە بەو شێوەیەی كە لە چاپكردندا دەردەچێت. ئەم فەرمانە ڕۆڵێک و سوودی زۆری نییە بۆ ماڵپەڕ دروستكەرەكان.[/size]
[size= medium]9. Extras پیشاندان بە باشترین شێوە. Ctrl+H.[/size]
[size= medium]10. Show ئەم فەرمانە چەند خاڵێكی لە خۆ گرتووە: بۆ نموونە وەدەرخستنی هێڵ لە سەر وێنە، بۆ باشتر پیشاندانی بەشە جۆراوجۆرەكانی وێنەكە. چەند فەرمانی دیكەش، خۆت تاقیان بكەوە بۆ ئەوەی چاكتر تێبگەی كە ئیشیان چییە!.[/size]
[size= medium]11. Rulers وەدەرخستن و شاردنەوەی خەتكێش. Ctrl+R.[/size]
[size= medium]12. Snap ـــــ .[/size]
[size= medium]13. Snap To ـــــــــ .[/size]
[size= medium]14. Lock Guides لە كاتێكدا دەتوانی لەم فەرمانە سوود وەربگریت كە هێمایەك یان شێوەیەكت لە سەر وێنە دانابێت و بتەوێ نەجووڵێ Alt+Ctrl+;.[/size]
[size= medium]15. Clear Guides سڕینەوەی فەرمانی جێبەجێكراوی سەرەوە.[/size]
[size= medium]16. New Guide ڕێوشوێنێكی نوێ.[/size]
[size= medium]17. Lock Slices نەجووڵانەوەی بەشێک.[/size]
[size= medium]18. Clear Slices سڕینەوەی بەشێک.[/size]
[size= medium][img]http://www.vip-chart.com/Gallery/images/fa/0020.gif[/img][/size]
[size= medium]لیستەكانی help و windows[/size]
[size= medium][img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/886a411dfe.gif[/img][/size]
[size= medium]وەك بۆ هەمووان ڕوونە كە فۆتۆشۆپ پرۆگارمێكی زۆر بەنرخ و نایابە، هەر بەشێك لە بەشەكانی ئەم پرۆگرامە هونەرێك و شتێكی تێدایە كە دەتوانین فێریبین و پاشانیش بۆ دواڕۆژ بەكاری بەرین و سوودی لێ ببینین، لە وانەكانی پێشوودا هەموو لیستەكانی فۆتۆشۆپ ـم بە پێی توانا ڕوونكردەوە و ئەمەش دەتوانم بڵێم كە دواترین لیستەن كە لەم بابەتەدا باسیان لێدەكەم. بەڵام ئەم دوو لیستەیە وەك ئەوانی پێشتر سوودێكی زۆریان نییە، چوونكە بواری هونەریان دەوڵەمەند نییە، لیستەی Window كە تایبەتە بە بواری ڕێككردنی پەنجەرەكانی نێوەوەی پرۆگرامەكە بۆ دابینكردنی باشترین و خەڵوەتترین شوێن بۆ پیشاندانی ئیشەكانت و ئاسانی كردنی ئیشەكانت. هەموو خاڵەكانی ئەم لیستەیە پەیوەندیدارن بەو ئیشەوە، بۆیە بە پێویستم نەزانی كە هەموویان شی بكەمەوە.[/size]
[size= medium]Help = یارمەتی.[/size]
[size= medium]لیستەی Help تایبەتە بە یارمەتیەكانی فۆتۆشۆپ، پێم وانییە كە هیچ كەسێك تا ئێستا بەدوای ئەم لیستەدا چووبێت، لەم لیستەدا یارمەتیە سەرەكیەكانت دەست دەكەوێت و
ئەگەر یارمەتی سەرەكیت پێویست بوو دەتوانی چاوبكەی لەو لیستەیە.
[/size][size= medium]
[/size]
[img]http://www.kurd-it.com/vb/style/statusicon/user_offline.gif[/img][url=http://www.kurd-it.com/vb/newreply.php?do=newreply&p=1029][img]http://www.kurd-it.com/vb/style/buttons/quote.gif[/img][/url]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون