تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

دەرچوونی گۆڤاری ئینتێرنێتی لە بواری ITدا

ArashAmani

ArashAmani

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon Chro5Cover.jpg16.94 ک.ب.

سڵاو بەڕێزان
ئێمە لە کۆمپانیای خۆماندا لە شاری سنەدا 5 مانگەدا دەسمان داوەتە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی ئینتێرنێتی لە دوایین ژمارەیەوە هەوڵ ئەدەین بەشێکی لە بابەتەکانی بە زمانی کوردی بێت ئەم کارە یەکەمین کاری ئەم بوارەیە کە لێرە روو ئەدات بەڵام نووسەرمان کەمە و تەنیان خۆمم کە بە زمانی کوردی شت دەنووسم. منیش لێرەوە داوای هاوکاری ئێوەی ئازیز دەکەم کە لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریدا بابەتمان بۆ بنێرن تاکوو هەر بە ناوی خۆتانەوە بڵاو بێتەوە.
بەردەوام بوون لەسەر ئەم کارە کارگێڕییێکی باشی لێرە دەبێت.
هیواداری ئەو رۆژەم بەشە کوردییەکەی گۆڤاری چرۆ پڕ پیت‌تر بێت. پێبەستی داگرتنی گۆڤارەکەش لە خوارەوە هەیە تکایە بیخویننەوە. ئێمەش رەخنە و پێشنیارەکانتان دەنێینە سەرچاوان.
[url=http://www.karingroup.ir/Pages/LngID1/ChroMagazine.aspx]http://www.karingroup.ir/Pages/LngID1/ChroMagazine.aspx[/url]
نەسرەوتن تا سەرکەوتن

دەستان خۆش و هیودارین سەرکەوتووبن.
دەتوانیت پەیوەندی بە کاک قەزوان بکەیت

کاک [url=u/bardaqani]Bardaqani[/url] سپاسی رێنماییت دەکەم

بەڕێز ئاراش، دەستان خۆش بێ بۆ ئە کارە.
ئەگەر گۆڤارەکانتان بە pdf بێت و بێ چەسپاندن باشترە، وە بانگهێشتێکیش دابنێن کە ئامرازی 7zip پێویست دەکا، زۆرکەس لەو rar دەکەوێتە هەڵە و winRar دادەنێ کە خۆڕایی نیە.
سوپاس، بە هیوای بەردەوامیتان.

کاك آرش_ی بەرێز بە خێر بیت:سەرەتا رێزم بۆ كاك بەردە و كاك ئاراسی خۆشەویست هەیە !
نازانم كەسانی خوێنەری گۆڤارەكە لە چ تەمەنێكن و پلەی زانستی گۆڤارەكە چەندە لە ئێران ،بەداخەوە ئەزانم گرفتی مادیتان هەیە بۆیە ٢٦ پەڕەتان بۆ داناوە هیوام زۆر بوونی پەڕەكانە.
ئەمانە رخنە نیە تەنانەت پێشنیاری منە :
١- بە داخەوە بەرگی گۆڤار زۆر سادەیە باش وایە ئاماژە بە بەشی كوردی بكەن بەتایبەت سەردێری ئەو بابەتانە كە پێتان وایە خوازیاری نێو تەمەنی كڕیارانی گۆڤارەكەتان بە خۆیەوە رادەكێشێت.
٢-ناوی كۆمپانیا بە جێگای نێوی گۆڤار هاتوە لە پێپەڕ ئەمەش لە رووی كاری فەرهەنگی بۆ گۆڤارێك باش نیە.هەروەها لە پەڕەی فەرمی ماڵپەڕی گۆڤار پەڕەی ماڵپەڕ بە بەستەر ناسراوە ئەمەم هەر زۆر خراپە ئێوە گۆڤارێكتان هەیە ڕاستەوەخۆ بڵاوی دەكەن بەڵام بەستەری ناڕاستەوخۆ...........!
٣- بەشی هەواڵتان بێت لە چەند پەڕەی سەرەكی باشترە تەنیا وتار نەبێت (بۆ ئەمە ئەتوانن لێر سوود وەربگرن هەر وا ماڵپەری[url=http://www.zkurd.org/] زیكورد[/url] , [url=http://chawg.org/]چاوگ[/url] وتاری باشی بۆ فێر بوون یان زانستی زۆر تێدایە)
٤- بەداخەوە وتارەكان تەنیا بۆ تاقمەی قوتابیانی كۆمپیوتر دابین كراوە پێم باشترە زۆرتر لە سەر لاوان كار بكەن .
٥-بەشێك بۆ ژیاننامەی ئەو كەسایەتیان كە توانیانە جیهانی ئایتی پێشبخەن لە ناو خۆمان یان لە جیهان گەورەی ئایتی پەرەیێكی بۆ دابین بكەن.(كاك ئاراس ماوەیێك ئەم كارە دەكات كە زۆرم پێ باشە بۆ نموونە سەردانی ئێرە [url=http://kurditgroup.org/n/%D8%AF%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%95-%D8%AA%DB%95%D9%84%DB%95%D9%81%DB%86%D9%86%DB%8C-%D9%87%DB%86%D8%B4%D9%85%DB%95%D9%86%D8%AF-%D9%88-%DA%95%DA%A9%D8%A7%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D9%85%D9%BE%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%DA%A9%D8%A7%D9%86]بكەن[/url] )
٦- لە بەشی كوردی ئەتوانن لە فەرهەنگی[url=http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng] زیكورد[/url] یان[url=http://dictio.kurditgroup.org] فەرهەنگی كراوە[/url] بۆ ناساندنی وشەی ئایتیش بە كوردی سوود وەربگرن هەر ژمارە لانی كەم ٢٠ یان ٣٠ وشە بناسێنن.
٧-ماڵپەڕەكەتان زۆر لاوازە ،.......ماڵپەڕی گۆڤار دەبێت تایبەت بێت لە ماڵپەڕەكانی دیكە تەنانەت بەشی ئەنداماناتن بێت یان لە مەكۆیێك كەڵك وەربگرن هیوام باشتر بوونی ماڵپەڕە.دۆمەینی ir بۆ گۆڤارەكەتان باش نیە بۆئەوە كە لە پەڕەی سەرەكی ئاماژە بە كۆمپانیا كراوە ئەمەش كەمێ بۆ گۆڤار ئایتی جوان نیە.
٨-چەند پەڕە لە گۆڤارێكی ٢٦ پەڕەیی زۆر جوان نیە كە بۆ بابەتێك دابین بكرێت، باش وایە بابەتی درێژ ،خوێنەر بۆ ژمارەكانی تر چاوەڕوان بكات بە واتەیێك بەردەوامی قۆناغی بێت لە ژمارەكانی داهاتوو.
٩- ناساندنی نەرمەكالا كە زۆرتر سوودی لێوەردەگیرت و باون یان نەرمەكالاكان كە بە خۆراییە لە پەڕەیێك، زۆرم پێ باشە بۆ نموونە [url=http://kurditgroup.org/node/14252]ئەم بابەتەی[/url] كاك زەندی چاو لێبكەن.
١٠- پەرەیێك دابین بكەن بۆ ناساندنی ماڵپەڕەكان لە بەشی كوردی یان فارسی لە بواری ئایتی،كەسایەتی،هونەری .......ئەگەر ئایتی بێت باشترە با كێشەی بۆتان تیا نەبێت.
١١- كاریكارتۆنەكەتان با بە كوردی بێت باشترە چۆن لە بەشی كوردی داتان ناوە .بۆ جیاوازی بەشی كوردی و فارسی پێم وا باشترە كە دوو بەرگ یان خۆد كاوێرتان بێت وەك كاوێری سەرەتایی گۆڤار. رێكلام لە سەرەتا یان لە كۆتایی گۆڤار دابنن باشترە.
١٢- لۆگۆی كۆمپانیا لا بوون یان جۆرێك بێت شێوازی رێكلام نەدات تا ڕكابەرەكانتان بە خراپی باستان نەكەن بۆ وێنە شاری چكۆڵە هەژارە مێشكی زۆر تێدایە ئەتوانن بۆ ناساندنی خۆتان لە سەرەتا پەڕەیێك دابین بكەن یان لە بەشی پێرست پێناستان بێت.
١٣- وێنەی نووسەرانی بابەت دابنرێت پێم باشە بەتایبەت ناونیشانێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان(تویتێر،فەیسبووك،گوگڵ پڵاس، لینكدین،...هتد یان ئیمەیڵی نووسەر یان تەنیا وێبلاگی نووسەر.
١٤- كاك ئاراسی هێژە ئاماژەی بە شتێكی باش كرد ئەنجامی بدەن باشە. بۆ خوێندنەوە گۆڤار هەروا دیتنی سەرهێڵی ئەتوانن لە گووگڵ دۆكس سوود وەربگرن.
١٥-هیوادارم بەیەكەوە بیبەینەوە.
ئەوە نەخۆشیەكە توشمان بوەتەوە ئەگینا زۆرترم دەنوسی!
لەگەڵ رێزمدا-برات قەزوان

سڵاو برایانیم کاک ئاراس و کاک قەزوان
کاک ئاراس بە سەرچاوان ئەو سەرنجەت لەبەرچاو دەگرین.
کاک قەزوان دەست و چاوانت خۆش بێت. بەڕاستی جوانت نووسیوە هەمووی راستن.
مەبەستی ئێمە لەبەشی کوردیەکەدا جارێک تەنیا نووسین بە زمانی کوردیە.
دوایی لەسەر یەک بە یەکی ئەو بابەتانەی وا نووسیوتانە لە گەڵ ئێوە و خۆشەویستانی‌تر پێکەوە وتووێژ دەکەین.
کاک قەزوان لە شتێک تێنەگەییشتم، [b]نەخۆشیەکە؟[/b]
بە هیوام زووتر لێتان دوور بێتەوە و زۆرتر بنووسن.
"[b]خوێندەواری چرای ژیانە![/b]"