تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

تەختەکلیلە کوردییەکەی ئای ئۆ ئێس!!!

لاوەند

لاوەند

بڵاوکراوەتەوە

2013/07/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

بۆ مانەوەی ئەپەکانت لە App Store دەبێت ساڵانە ١٠٠ یاخوود کورمانجییەکەی ٩٩ دۆلار بدەیت ، لەبەرئەوەشی لەلایەن پەرەپێدەری ئاپی kurdish writer پارەکە نەدراوە لەدوێنێوە یان لەزووترەوە ئاپەکە سڕاوەتە لە App Store جا هیوادارم لێرەوە ئاپەکە بە گۆڕانکاری زێدەتر بگەڕێتەوە و وە دەستکاری باشتیر بکرێت وەک ئەوە ئینگلیزیش بێت واتە (قوەرتی) بێت! ئەوەی کاک هیواش باشە ئەوەی هەڵەبجە لەجێگای shiftێش پەنجا لەسەر پیتەکە بنێیت و پیتی شێفت دەرچێت نموونە ع بە i دەنووسرێت کەتۆ پەنجەت لەسەر ع هەڵنەگرت پێشنیازی ح بدات بە کورتی وەک ئەوەی پێشتر پیتەکان تێکەڵ نەکرێت ، دووەمیش لەبەرئەوەی سیستەمەکە داخراوە وا باشوو ئاپەکە وێبگەڕێکی بچکۆڵانە بێت واتە بە کورتی و کورمانجی پێشتر ئاپەکە سەرکەوتوو نەبوو بەوەی دەبوایە لەبەرنامەکە بێیتە دەرێ ئینجا بە کوردی بنووسین بەڵام گەر بکرێتە وێب براوسەر لەوێ بەکوردی بنووسیت ئەوا شتێکی نایاب دەبیت! بەرحاڵ هیوادارم پێشنیازەکەم جێبەجێ کرێت :)

کاکە لاوەند سڵاو
۱. جوان حاڵی نەبووم کێشەی کیبۆردەکەی ناو ئاپی هەڵەبجە چی بوو؟
۲. بۆ ئەوەی کە تێکەڵکرێت لەگەڵ وێبگەڕ، بیرۆکەی Kurd Maps ئەوەیە بەڵام زۆر دڵنیا نەبووم ئەو بیرۆکەیە لای خەڵکیش هەبێت. ئاسانە وێبگەڕۆکەیەک لەبری کیبۆردەکە بخەینە ناو ئاپەکە و لە داهاتوو کیبۆردەکە جیا بکەینەوە لە ئاپەکە و جێگای Kurdish Writer بگرێتەوە.
ئەگەر کەسێک ڕێی کەوتە ئەم باتە و توانا و کاتی بۆ iOS ئەوا من کۆدەکە ئەخەمە بەردەستی
ڕێزم

هیچ گرفتی نییە بەس بۆ خەڵکی ئاشنا نییە کە ئەمە نووسەری کوردی هەیە!! وە حەزم کرد هاوشێوەی ئەوەی کۆمپیوتەر بێت وەک پیتی ح و ع وتم دەست لەسەر ع بنێیت پێشنیازی ح باتێ وە تێکەڵکێشکردنیشی لەگەڵ وێبگەڕ وەک پێشنیازم کردووە باشترین کارە و هیوادارم کەسێک هەبێت پەرەی پێبدات! :)

تێگەشتم. دەستخۆش. دیارە کیبۆردەکانی کوردئایتی ئەو جووتەی پێچەوانەیە لە نێوان ویندۆز و ماک. بەندە شوێن ماک کەوتوە.

ڕاست دەکەی بەڵام لێرە ماک بەرە بەرە ڕوو لەزۆر بوونە بەس ژمارەیان هەر کەمە ئەمەش بەوەی ماکینتۆشەکان گرانن ، بۆیە گەر بکرێت بە ویندۆز باشترە ، وە لەسەرەوەش ئاماژەم پێکرد ئێستا لە App Store یەک ئاپ هەیە ئەویش بەپارەیە خەڵکیش لە کوردستان iTunes Gift Card ناکڕن و هەژماری بانکیش هیچ بۆیە گەر بکرێت یەکێک ئەزیەت بکێشێت شتێکی وامان بۆ ساز بکات :)