تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

تەختەکلیلی کوردی کێشەیەکی هەیە، لێی ئاگادارن؟

زانست

زانست

بڵاوکراوەتەوە

2015/07/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە

بەناوی خودای گەورەی میهرەبان
سڵاو لە هەموو لایەکتان بێت بەڕێزان.
ماوەیەک بەر لە ئێستا، کیبۆڕدی کوردیم هەر لە ماڵپەڕەکەتان دابەزاندبوو و ماوەیەکی زۆر بەکارمهێنا و بێ کێشە بوو، بەڵام لەدوای فۆڕماتکردنەوەی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی Windows 7 - 64bit، ئیتر نەمتوانی سوود لە کیبۆڕدە کوردییەکەی تر ببینم، بۆیەش دووبارە هاتمەوە ماڵپەڕ و لە ڕێی بابەتی تەختەکلیکی کوردی بۆ ویندۆزی ٨ و ٧ و ڤێستام دابەزاند، بەڵام تەختە کلیلەکە تاکە کێشەی ئەوەیە کە [b]شوێنی کەوانەکانی پێچەوانە بووەتەوە[/b]، بێگوومان لە باری ئاساییدا پێویستە لە کاتی داگرتنی هەردوو کلیلی Shift+9 ئەم کەوانەیە دەربچێت ")"، بەڵام لەم تەختەکلیلەدا ئەمە دەردەچێت "("، هەروەها لەکاتی داگرتنی Shift+0دا لەبری ئەم کەوانەیە "(" ئەمە دەردەچێت ")".
هیوادارم پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەن و چاکی بکەن، زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک.