تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

توانای ئێمە و پێشنیاری ئێوە...

Daykek

Daykek

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

بەڕێزان من لەوانەیە بتوانم قەناعەت بە لیپرسراوی فەرمانگەکەی خۆمان بکەم هاوکاریمان بکات چونکە تا ڕادەیەک کراوەیە بۆ نوێکاری و توێژینەوە بەڵام پێویستم بە زانیاری زیاترە لە بەڕێزتانەوە کە پێویستیتان بە چییە، جونکە تواناکانمان لەبەرامبەر پرۆژەکانی ئێوە هەستەکەم سنوردارە؟
کورتەیەک لەسەر فەرمانگەکەمان: ئێمە فەرمانگەیەکین بەشی ئایتی بەشێکی گەورە نییە تیایدا بەڵکو لە 3 کارمەند و سەرۆک بەشێک(بوون و نەبوونی وەک یەکە) پێکهاتوین بەلام فەرمانگەکە زیاد لە 109 فەرمانبەری هەیە و ئەوەندەش کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تری سەر بە ئایتی کە هەربەوا ڕادەگەین کێشەکانیان چارە بکەین.
لەبواری وێب یەک فەرمانبەرمان هەبوو ماوەی ساڵێکە مۆڵەتی خوێندنە! لەبواری پرۆگرامین کە لەڕاستیدا ئیشی منە، وابزانم لە 10 دێڕ تێناپەڕیت کۆدەکانی کە نوسیومە لە 8 ساڵی ڕابردوودا ئەویش جەند ماکرۆیەک بوون بۆ پڕۆژەیەکی ئەکسێس کە خۆم پێشنیارم کرد و بە ساوایی لەناو چوو کەس نەبوو بەردەوامبێت لەسەر تازەکردنەوەی داتاکانی لەبەشی خۆیی. بواری نێتوۆرکینگ هەرسیکمان بەردەوام خەریکی سێرڤەرەکانمانین و هەڕۆژەو شتێکی لێوە فێردەبین!
ئینجا پرسیاری من لە ئێوە:
1. سەبارەت بە وەرگێڕانی پرۆگرامەکان مەبەست چییە؟ لەکوێ دەتوانم نموونەیەک ببینم کە ئەوکارە چۆن دەکرێت؟ تەنها گۆڕینی زاراوەکانە؟ یان چۆن چۆنییە؟
2. سەبارەت بە دیکتۆ، بۆ نمونە هیچ سودی هەیە ئەگەر من 5 کەس تەرخانبکەم ڕۆژی یەکی 20 وشە لە فەرهەنگی کەمالنامە وە داخڵ بکەن بۆ دیکتۆ؟ ئەمە دەتوانم بڵێم کارێکە کە دەکریت بەڵام لەهەمان کاتدا ئەوفەرمانبەرانە دەبێت بە فەرمی تەرخانبکرێن و بۆ ئەوەی پەیوەست بکرێن بە کارەکەوە ئایا هیچ پێشنیارێکی ئامادەتان هەیە من بەرزی بکەمەوە؟ کاک هیوا باسی بڕی 15000 دۆلاری کرد، تێنەگەیشتم ئەو تێچونە بۆ چییە!
3. سەبارەت بە پرۆژەی فێرکردنی مناڵان بۆ کۆد کردن لەبەرئەوەی لێرە بەڕێوبەرایەتی پەروەردە هەموو کارێک دەکات و ئێمە سەربەوان نین نازانم چۆن مرۆڤ هەنگاوی بۆ بنێت بەڵام ئەوەنەی ئاگاداربم پەیمانگایەکی کۆمپیوتەر هەیە سەر بە وەزارەتی پەوەردەیە، نازانم بەڕیزتان ئاگادارن یان نا، چەند بەشێکی هەیە لەوانە پرۆگرامسازی من بیرۆکەی ئەوەم بۆهات گروپێک لەخوێندکارانی ئەوان پێکبهێنرێت، وەک پڕۆژەی دپلۆمەکەیان لە قوتابخانەیەک یان چەند قوتابخانەیەکدا ئەو پڕۆژەیە تاقی بکەنەوە! حەزم دەکرد خۆم یەکەم کەسبم ئەو کارە بکەم لە قوتابخانەیەکدا بەڵام بەداخەوە ئەو سەربەستییەم نییە و ئەوەی ڕاسیش بێت حەزم لە تێکەڵ بوون بە خەڵک نییە. (وابزانم سیفەتێکی نامۆ نییە لەناو ئایتی دۆستاندا:)
چاوەڕێی پێشنیارتانم بە هیوام لەکاتم زۆر نەبردبن!

سڵاو.
تەماشای پرۆژەکان بکە. گووگل ماپ، گووگل، هاوکات ویکیپیدیا، ئوبوونتوو، ...هتد ئەوانە نموونەی وەرگێڕانن
١. وەرگێڕان:
ئەلف. دروپاڵ ([url=http://localize.drupal.org/translate/languages/ku]کوردی سۆرانی[/url])
بێ. وۆردپرێس ([url=http://ku.wordpress.org/]ku.wordpress.org[/url])
جیم. مودڵ ([url=http://kurditgroup.org/node/13856]http://kurditgroup.org/node/13856[/url])
دال. ئوبونتوو - سۆرانی ([url=https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb]https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb[/url])
٢. بۆ دیکتیۆ ، پرۆژەکە لەبەرچاوە. دەتوانم دەقی ئەو پێشنیارەت بۆ بنێرم کە ئارستەی شوێنی ترمان کردوە، با پرس و ڕایەکی هاوڕێیان بکەم.
ڕێزم.

‏کاکە ئاراس با بۆ خاتوو دایکێکی ئاسان بکەین.
تەنھا یەک پرۆژە بۆ ئێستا

‏‏تکایە ھاوڕێیان ڕاتان

‏‏‏‏‏

سلاو بەریزان!
زۆر سوپاس بۆ ئەو ڕاست گۆیەیی بەڕێز دایکێک. پێشنیارەکەی تۆشم پێگەیشت کاک ئاراس هەوڵ ئەدەم پەیوەندی بە بەرێز دایکێکەوە بکەم بزانم ئەتوانین چی بکەین؟
بەڕێز دایکێک من وەک بەریوەبەری بەشی پەیوەندیەکانی کوردئایتی ئەگەر ئەگەر کرا بە تێل یا مەیڵ پەوەندی بکەین.
0046702645355
hemen7@gmail.com
لەگەڵ ڕێزم

بەڕێزان سوپاس بۆ وەڵامتان.
@کاک ئاراس، یەک یەک سەیریان دەکەم سوپاس بۆ لینکەکان.
@کاک هیوا بە بۆچونی من لە سەرەتادا هەر یەک پرۆژە دەگرینە دەست، بەلام بۆ ئەوەش بێویستم بە ڕەزامەندی لیپرسراوەکەم هەیە
@کاک هێمن، ئینشائەلا دوای جەژن پەیوەندیت پێوە دەکەین
@کاک قەزوان، بەڕێزم لەوانەیە پرۆژەکان بەلای بەرێزتانەوە دیار بن چونکە خۆتان کاری تیادا دەکەن بەڵام باوەڕت بێت بۆ کەسێک لەدەرەوە بێت بەو شێوەیە نییە. جگەلەوە من دەمەویت زانیاری تەواو بزانم بۆئەوەی قەناعەت بەسەرو خۆم بکەم! بەشی دیکتۆ من چەند وشەیەکم داخڵ کرد و وەستام چونکە (Feedback) ێک نەبوو کە بزانم ئایا وشەکان داخل بوون؟ باش بوون؟ وتم با لییان تێک نەیەم!
من دەمەوێت ئیش بڕوات بەڵام لەسەر ئەو بنەمایەش کار دەکەم دایمە، کارێك بە باشی نەکرێت هەر نەکرێت باشترە! نامەویت وەعدی زل زل بەم و دوایی هیچیشم دیارنەبێت...
هەر شاد بن

دەست خۆش بەڕێز دایکێک!
بە ڕاستگۆیەکانی بەڕێزتان سەرسامم، چونکە ئەم جۆرە ئاخاوتنە کەمتر لە کەسایەتیەکانی ناخۆدا بەدی ئەکرێت. بێگومان ڕاسستە ئێمە نابێ وابزانین کە خەڵک ئەبێ وەک ئێمە ئاگاداری پرۆژەو کارەکانی ئێرە بێت. چونکە ئێمە لەسەرتاوە لەگەڵ بنەمای پرۆژەکاندا ئەژین و کاری فکری و پراکتیکی بۆ ئەکەین. هەر لەبەر ئەوەشە من بە بەڕێز دایکێک ئەڵیم بەم شێوە بیرکردنەوەیەت بەرەوپێش ئەچیت و سەرکەوتو ئەبیت. نەک وەک ئەو کەسانەی کە من و کاک بەردەقانی لەسەردانەکەماندا بۆ کوردستان باسی پرۆژەکانی کوردئایتی گروپمان بۆ ئەکردن و هەوڵمان ئەدا تێیان بگەیەنین. بەڵام بە پێجەوانەوە ئەو کەسانە نەک هەر نەیان ئەویست تێمان بگەن بەڵکو بونی ئەم جۆرە پرۆژانەش بەلایەنەوە شتێکی بێ بەها بوو. هیوام وایە ئێمە بگەینە ئەنجامێکی باش کە بتوانین بەیەکەوە هەنگاوێک ئایتی کورد بەرەو پێش بەرین.
لەگەڵ ریزم

هەلێکی باشە