بەکوردی کردنی 4k Download
4K Download پرۆگرامێکی سەرچاوە کراوەیە بەکاردێت بۆ داگرتنی ڤیدیۆ لە یوتوب و فەیسبوک و ڤیمیو ... چەند ماڵپەرێکی دیکە ، بەهەر جۆرایەتیەک کە بەردەست بێت و لەسەر هەریەک لە لینوکس و ماک و ویندۆز کاردەکات و بەتەواوی بەخۆراییە
تیمی بەرنامەکە دەیانەوێ وەشانی داهاتوو زۆرترین زمانی تێدا بێت ، من زمانی کوردیم تێیدا زیاد کردوە و بەشێکیشم لێی وەرگێڕاوەو تەنها چەند شتێکی کەمی ماوە کە ئەویش نەزانی چی دانێم بە کوردیەکەی
بۆ نمونە
High Definition
High Quality
Low Resolution
Extract Audio
.... چەند وشەیەکی دیکەش
لە بەستەری خوارەوە دەتوانن بەشدار بن لەوەرگێرانەکە
https://docs.google.com/spreadsheet/ccc?key=0Aktzv7q1uTWLdG51Z1hmb2RENU84OVJxaWg3Ukg5UHc#gid=0
ماڵپەڕی فەرمی [url=http://www.4kdownload.com/]http://www.4kdownload.com/[/url]
داگرتنی بەرنامەکە
http://sourceforge.net/projects/four-k-download/?source=directory
هەربژین
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بەڕای من بۆ High Definition های دیفینیشن و بۆ High Quality های کوالیتی وە بۆLow Resolution لۆڕێسولەیشن دابنێ! ئەزانی بۆ؟ چونکە هەر ووشەیەکی تری بۆ دابنێی منێک کە کەمێک سەرم لەئایتی دەرئەچێ تێناگەم، ئینجا وەرە ئەو خەڵکەی کە فڕیان بەئایتیەوە نیە چۆن تێی بگەن؟ دوایی ئەگەر ووشەمان نەبێ بۆیان ئەوا ئەبێ بۆی داتاشین، ئێ بەخوا کەکەوتە داتاشین هەرکەسە ئاوزاێکی پێیە!! کاکە ڕێبین ئەگەر هەر ئەتەوێ بەردەوام بیت [url=http://dictio.kurditgroup.org/]لێرە[/url] و [url=%20http://zkurd.org]لەوێ[/url] کەڵک وەرگرە!!
کاک هێمن چۆن شتی وا دەبێ؟ :) جا کەوابێ بۆ پیتەکان بکاتە کوردی با هەر ئینگلیزییەکە بێت.
منیش هەر وائەڵێم! کاک کوردش.
ئەوکات گاڵتەکردنە بە خودی ئەو کەسەی کارەکەی کردووە! نا کاک ڕێبین چاو لە فەرهەنگی زکورد و ئێرە بکە و وشەکان جودان و یەک بڕگەیی نین وەکو ئینگلزیەکە کوردیەکەش دەبێت وابێت.
بڕۆ یوتوب بگەڕێ لە سەرەتای هاتنی ئەپڵ و ئایفۆن و بلاکبێری، ئینگلیز چۆن قەشمەریان دەکرد بە ناو و وشەکان و بەرهەمەکان. بە میوە و سەوزە دەیانخوێندەوە. هەموو شت کاتی گەرەک.
بژین