تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

بوون بە هاککەر !

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

پەرتووکی : فێربوونی بنەماکانی کۆمپیوتەر تا بوون بە هاککەر
لەلایەن گرووپی پەپولە.
نرخی لە بازاڕ ٨٠٠٠ دیناری ئێراقی و لە زانکۆ و پەیمانگاکان ٧٠٠٠ دینار.
ئەمە پەیجیان لە فەیسبووک: http://goo.gl/xfSdq
ئەمە ماڵپەریان: http://pepulegroup.com/

ئینجا من ئەڵێم، باشە کوردئایتیگرووپ خەتای کردووە تا ئێستا کتێبێکی نییە وا کەسانێک ئایتییان کردووە بە سۆزانی لە کوردستان و بەمجۆرەی سەرەوەیە؟!

بەرێز هەڵۆی ئازیز ئەمە ڕای منە : رێزم بوو هەمووان هەیە: ئێمە بە گشتی بە تایبەت ئەوەی كە لە هەندەرانە ئەم وشەمان بۆ دابین بكەن ([url=http://en.wikipedia.org/wiki/Slacktivism]Slacktivism[/url]) بە واتایێكی تر تاقمەیێك یان كەسایەتیێك كە خەریكی چالاكیێكی كۆمەڵایەتیە كە بێجگە لە رەزامەندی خۆی شتێكی تری بەدوادا نیە بەو مانایە هیچ ئامانجێكی لە دەست نیە!بۆ نمونە ئەوانەی كە هەمیشە خەریك رخنە گرتنن و لە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان چالاكیان هەیە تەنانەت بۆ ئەمەش نرخێكی كەم ئەدەن یان كۆ كردنی واژوو بۆ لابردنی دەسەڵات یان ئازادكردنی كابرایێك لە بندیخانە بێ ئەوەی كە ئامانجێكی بێت تەنانەت بۆ ئەوە كە بڵێن ئەمنیش هەم لە (جیهان واقیعیش هیچ نین) وە هەر وا كە ئاماژەم پێكرد رەزامەندی و دڵخۆشكەری كەسایەتی خۆیان بە داخەوە ئێمە واین !
بۆ كتێبیش ئەمن بۆ خۆم خەریكم و كاك ئاراسیش كتێبەكەی بە چاپ گەیشتوە ئەو كارەشم پێ باشە هەموو ئەشێ چالاكیان هەبێت .
لەگەڵ رێزمدا

من لەگەڵ کتێب نوسین نیم تا کەسێک مەقالە/ئارتیکڵ/هەرچیەکی تری نەنوسیبێت کە نزیک ۱٠ کەسێک جگە لە دەستخۆشی دوو ڕەخنەیان لێ نەگرتبێت!
من لێرە شتێکم نوسی سڕیمەوە، ویستم بێژم:
تخوا ئەگەر کتێب (خۆ لەکوردستان نامیلکەو لیفلێت و برۆشەریش بەخوا) ناوی کتێبیان وەرگرتەوە، ئەگەر ئاوا کتێب ئەنوسین دەخیلتان بم کەس نەینوسێت!
بمبەخشە کاکە هەڵۆ، تۆش کاکە قەزوان

برایان مەسەلەکە هەر کتێب نییە، من نموونەی خودی گرووپەکەم هێنایەوە، مەبەستم ئەمە گرووپی ئایتییە لە کوردستان بەرهەمیشیان بریتییە لەو کتێبە، باکگراوێندێکی ماترێکسی داناوە و ناونیشانی لە سەرەتاوە تا بوون بە هاککەر! ئەمە هەزار نەگبەت کە تازە کۆمپیوتەر دەکرێ دەچێ ئەو کتێبە دەبینێ دەڵێ دەبێ هی چ حەکیمێک بێت.

ڕوونتر بڵێم، ئێمە لەمەودوا هەر کارێک/پرۆژەیەک/فێرکارییەک کرد وەکو کوردئایتیگرووپ، ڕێک بە دەموقەپۆزی ئەو خەڵکەی دادەین و بیخەنە نێویانەوە.

ئەزانی چۆنە كاك هەڵۆی خۆشەویست كاتێك ئەمن بە ئایسكریم ئەڵێم سماق و ترشی ئەو نوسەرەش شتی وا دەنووسێت كە دەبێ ماتریكسی لە باكگراوندەكەی تێخزێنێت.
قسەكانت جوانە كاك هیوای خۆشەویست،رێزداریت

دیعایەکیش بۆ کتێبەکەی من بکە.

کاک ئاراس کتێبەکەت هەر کاتێ گەیشتە ئاستی ئەوان دیعایەت بۆ دەکەین :D

گروپی کوللە نەک پەپولە

کاک ئاراس کتێبی جەنابت کامەیە؟ من نەمدیوە . چۆن دەتوانم چاوم پێی بکەوێ و سەبارەت بە چی نووسیوتە؟
سپاس

باشە بەڕێزم من لە کوردیستان نیم قوری کوێ بکەم بەسەری خۆما :( ئەم کتێبەم چۆن دەسبکەوێت ؟ ئەگەر بکرێت جوابێکمان بدەیتەوە مەمنون ئەبین ئەگەر ناشکرێت هەر مەمنون ئەبین!!!

بەڕێز کورد-داتا [url=http://arasn.blogspot.de/2012/03/blog-post.html]لێرە باس کراوە[/url]