بابەتی ئاینی و نەتەوەپەرستی و ..هتد!
سڵاو،
دواهەمین هەواڵم لابرد، دیارە زۆر داخەکەم کە ماندووبوونێک یان نیەتێکی پاکی هەواڵ نوسین لە چالاکترین هەواڵنووسەوە بنێری بۆ سڕینەوە. تکا دەکەم ئێوەش تێگەشتنتان هەبێت کە ئەو هەواڵانەی مشتومڕی ئاینی و نەتەوەیی دەنێنەوە لێرە بەدوور بگرن. یان هیچ نەبێت بۆچوون ناچالاک بکەن.
یەک دنیا ڕێزی دووبارەم بۆتان
سیا
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئەگەر هەر بابەتێک گۆڕێنەوەى بیر و ڕاکان و گفتوگۆکردن لەسەرى لە سنورى خۆى دەرنەچێت ئەوا ئاساییە و بەسودیش دەبێت
باشت کرد، بەڕێز (
ڕێزم
وا باشترە لە یاساکان زیاد بکرێت کە هەموو باسێکی ئایینی و سیاسی بڤەیە.
دەست خۆش کاک سیا سەرئێشەیەکی گەورەت لە کۆڵ کوردئایتی گروپ کردەوە.
ئەمن لەوە سەرم سوور ماوە بەرێزتان چۆن ئەو پشیلەو كۆترانەت جووت كردوە وەڵاهی ئەوە كاری بەشەر نیە!.١٠٠٠+پێغەمبەر هاتنەتە خوارەوە ئێستا ئەم مرۆڤە یەك نەكوتن ئەتۆ چۆن ئەو ئاژەڵەو باڵەندەت یەك خستوە هەر تێناگەیێم ئینجا جەنابت ئەو هێزە گەورت هەیە خۆشەویستیت لای ئێمەش ودەیسڕیوە ، دەیچرێنیت، دەیپسێنیت ،دەیتەقێنیت مولكی خۆتە هیچ زیز بوونی ناوێت ئێمە عادەتمان كردوە.
دەستخۆش کاک سیا، لە گەڵ ڕێزیشیم بۆ کاک قەزوان، ئازیز گیان ئێرە کوردئایتی گروپە، باخچەی ئاژەڵان نیە تا کۆتر و ئاژەڵی لێ بەند بکەیت!!
لە هەموو شتێک شتێک بزانە و لە شتێکیش هەمووى بزانە
كاك سیای هێژە ئەو قسانە چیە جا! رێزداری لای مه .كاتێك لە فەیسبوك فەرمووت مافی نووسەر بپارێزە ئیتر كتێبم زیاد نەكرد بە كتێبخانه كم.ئەڵێن قسێی حسێبی ئاو رادەوستێنێت.
برا گەورەی ولای مە خۆشەویست.