تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ئەلفوبێی ئاڤێستایی !

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

ئەمە شیکردنەوەیەکی سادەی ئەلفوبێی ئاڤێستایی، کە لەلایەن ڕێزدار "کوردۆڤان ئیفتەخاری" ئەو ئەرکە کێشراوە. [url=http://ge.tt/59wvV4J/v/0]لێرەوە[/url] دەتوانن گورزەی وێنەی شیکردنەوەکان داگرن.


نازانم تێبینی و بۆچوونی زمانەوانەکانمان چییە لەسەر ئەمە؟ ئایا لە سەدا چەند ئاڤێستایی بۆ کوردی دەگەڕێتەوە؟ ئارامی؟ لوڕی؟!!


بژین.

کێشە ئەوەیە لەسەر هەر بۆچوونێک چەندین لێکدانەوە هەیە، زۆر دەگمەن کەسەکان کوردن ئەگەر لەو بوارەشدا شتێکیان نوسیبێت. بۆیە وەڵامێکی کۆنکرێتی بۆ ئەو پرسیارە نییە.
لەم ڕۆژانەدا لە نێتدا بەشی یەکەمی پەرتووکی " بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین" ــی نەوشیروان مستەفام خوێندەوە. ئەو هۆقەیەکی تر بیرۆکەی تری لە بارەی کورد و بنەڕەتی کورد بە پشبەستن بە شوێنەوارناسان نوسیوە و لەسەر چەمکی کورد وەکو نەتەوە بۆچوونی دروستر یان نزیکتر لە ڕاستیەوە وتووە.
هەمان کات بۆ ئێمە (ئایتیچی) مامەڵە لەگەڵ زانیاری دراوە/وەرگرتنەوە دەکەین، ئەستەمە بتوانین هەندێک شت کە خۆمان پێمانوایە بەوانی تری بسەلمێنین.
بمانەوێت و نەمانەوێت:
هەرچی زانست هەیە لە بیرکارییەوە سەرچاوەی گرتووە، لەمەشدا ژمارەکان عەرەبین(1 2 3 4 5 ....) وە عەرەب ئەلفوبێیکە تازە موڵکی ئەوە و چەسپیوە. بۆیە گەڕانەوەی ئەلف و بێی کوردی (کە ڕاستە هەندێک پیتی ناعەرەبی تێدایە) بۆ هەر بنەمایەکی تر، کات بە فیڕۆدانە.

ڕێزی دووبارەم

کاک سیا، کاک دیاکۆ و ئەو بەڕێزانەی تریش هەمان بۆچوونی تۆیان هەبوو، زۆر بەداخەوە بەڕاستی!

ئەو ڕۆژە لە کۆمەڵێکی نزیکەی ٤٠٠ کەسیدا لە کەناڵی ئۆپۆزسیۆن هەمان قسەم کرد، ئێمە مامەڵە لەگەڵ دراوەکاندا دەکەین. ئەوە باسی مێژووناسان و دەمێکی دەوێ بۆ ساغکردنەوەی. هەنووکە ئەوە گرنگە ئەمە هەیە جێگیری بکەین.

بژین