ئایە کۆمپیوتەری ئەپڵ باشە واتا سیستەمی ماکنتۆش ئەمەوێت بکڕم
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 117.78 ک.ب. |
[color=#222222; font-family: Tahoma, Arial, 'DejaVu Sans', serif; line-height: 19.5px; background-color: #fafafa]بەڕێزانم من لە هەولێرم لە ساڵی ١٩٩٩ کە کۆمپیوتەرم کڕی یەکەم جارم بوو مەبەستم ئەوەیە هەر سیستەمی ویندۆسم بەکار هێناوە هیچ نەچومەتە سەر سیستەمی ماکنتۆش ئەمە ٢ و ٣ رۆژەم کۆمپیوتەریکم دیت لە بازار لاپتۆپ بو Apple بەڕاستی دڵم چوێ بەنیازم بیکڕم ئایە بۆ کەسێکی نۆڕماڵ باشە کۆمپیوتەری APPLE بکڕیت ؟ چونکە ئەم کۆمپیوتەرە بۆ ئیشم نیە بەس تەنها بۆ خۆم کاری پێبکەم یان هەرشتێک ئایا سیستەمی ماک باشە یان ویندۆس ؟ ئەگەر ویندۆس باشە با نەیکڕم ئەم پارە زۆرە پێبدەم و دوایش فڕەی بدەم ؟[/color]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بێگومان بەرهەمەکانی ماک کەم وێنەن و سیستەمەکەشی زۆر بێ کێشەیە، بەڵام زۆر گرانن، خاڵی لاوازی ماک پرۆ، زۆر بەئاسانی شوختی تێ ئەکەوێت.
ئەگەر پارەداری ئەوە لێی مەوەستە، ئەگەرنا ئەتوانی مارکەیەکی تر بەهەمان تایبەتمەندییەوە بکرێت زۆر لەو هەرزانتر، بەڵام سیستەمی کاگێڕی ئەبێت یا ویندۆز یا لینکوس بەکاربەریت.
بەچەندە لەکورستان؟
هەر وەک کاک زەندی وتی ماکینتاش بێ وێنەیە و لێی ڕامەوەستە ... ماکینتاش کار پێ کردنی زۆر ئاسانە و زۆر لە ویندۆز ئاسایش و سێکوریتی لە سەرێیە .
هەروەها با ئەوەش بزانی کە بە شێوەی فەرمی ماکینتاش رێگەی دابەزاندنی ویندۆز هاوکات لەگەڵ ماکەکەت پێ دەدا و تۆ بە کۆمپیتەرێکی ماک دەتوانی بێجگەلە ماکەکە ویندۆزیش هەبێ بەڵام بە پێچەوانەوە ناکرێ : واتە ماک بە فەرمی ناتوانی لە سەر کۆمپیتەری دیکە دابەزێنی
کاک زەندی وتەنی : پاڕەت هەیە لێی ڕامەوەستە ... من ماک بوک ئایەرێکم هەیە ... شەوانەش لەگەڵ خۆم ئەیخەوێنم ئەوەندەم خۆش دەوێ
بەڵام شەرت ئەوەیە وەک هەندێ کەس زوو بڕیار نەدەی و وازی لێ بێنی .. دەبێ تۆزێک دەستت لێی ڕا بێ ،، ئینجا قەت ناچیتەوە سەر ویندۆز
پیرۆزە
ماک سیستەمی کارگێڕیەکی تایبەتە کە رەواڵەت و کار پێ کردنی تایبەت بە خۆی هەیە ... بۆیە ئەگەر بە ڕوانگەی ویندۆز کە ئێمە زۆربەمان لەگەڵ ویندۆز فێری کۆمپیتەر دەبین بەراوردی کەی و وەک ویندۆز چاوی لێبکەی ئەوا زوو لە بەر چاوت دەکەوێ ... دەبێ لە ماک وەک ماک سەیر کەی و کاری پێ بکە ماوەیەک تا دەستت لێی ڕا دێت .. کە فێری بووی مەحاڵە بڕۆیەوە سەر ویندۆز
پەیوەندی بەوە هەیە کە بۆ چ مەبەستێک زیاتر بە کاری دەهێنی .
ئەگەر زۆر لەگەڵ خۆتی دەگێڕی و کاری زۆر قورسی ئەنیمەیشن و رەندەری پێ ناکەی ئەوا رێتینا بکڕە ، زۆر موهیمە ( خۆم ئەوەم هەیە ) و لە بەر ئەوەی هاردەکەی SSD ە زۆر خێرایە بە تایبەت لە کردنەوەی پڕۆگرامەکان دا.
بە پێچەوانەوە ماک بوک پرۆ بکرە کە قورستر و ئەستورترە بەڵام سی دی رامیشی هەیە ، بەڵام چونکە هاردی HHD هەیە لە کردنەوەی پرۆگرامەکان و فایلەکان دا خاوترە .
ئەگەر بایەخ زۆر کوالیتی شاشە دەدەی و پاڕەی باشت هەیە ، ئەوا MACBook pro Retina بکرە ، خێراترین و بە کاولیتی ترین لاپتۆپە کە تا ئێستا مرۆڤ دروستی کردووە.
نەخێر بەڕێزم .. ماک بوک ئایر و ماک بوک پرۆ رێتینا هەر شوێنی نیە کە سی دی یا دی ڤی دی پێ دا کەی ... ئەپڵ خەریکە بە گشتی سی دی ڕام لە ماکینتاشەکان هەڵدەگرێتەوە