تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ئامرازێکی گرنگ لە ویکیپیدیای کرمانجی

khabatj

Khabatj

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

نازانم ئەم ئامرازە نوێیە یان نا بەڵام من تازە بینیومە.

لە [url=www.ku.wikipedia.org]ویکیپیدای کرمانجی[/url] و بەشەکانی تری ویکیمیدیا کە زمانی کوردی کرمانجیان بۆ زیاد کراوە ئامرازێک زیادکراوە کە دەقەکان لە لاپەڕەکاندا بە شیوەیەکی خۆکاری لە پیتی لاتینیەوە دەگۆڕێت بۆ پیتی ئارامی (عەرەبی).
هەرچەند لە زۆر شوینیشدا هەڵە دەکات بەڵام هەر ئامرازێکی بەسودە و سودی زۆری هەیە.
وەک لەوم دوو وێنەکەدا دەردەکەوێت

سڵاو داوام لە بەڕێوبەری ویکی سۆرانیش کردبوو هەمان شت ساز بکەن کە ئەم کارە جگە لە کورمانجی لەچەندین ویکی تر دا هەن لەوێنەی ئازەری وەهەروەها ئەوان ڕەتییان کردەوە بەوەی کۆمەڵگای ویکی جارێ ئەو کارەی لە تاقیکردنەوە داناوە بەڵام بۆ کورمانجییەک زۆر ئاسان دەبوو کەبێتە ویکی سۆرانی و دەیتوانیت لە گەڵ سۆرانییەکان وتووێژیشی بکردبا وێڕای بەشداریکردنییشیان

بەڵی ئەو کارە زۆر گرنگە و پێویستیە چونکە لەم کاتەدا لەبەر نەبوونی شێوازی نوسینی ستانداردی کوردی بەو شێوەیە نەبێت بە دەگمەن کۆدەبینەو بەژداری بە یەکەوە دەکەین لە نێت هیوادارم بۆ ویکی سۆرانیشی زیادبکرێت.