تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

پرۆژەی بە کوردیکردنی ئوبونتوو

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔51۔ )

 

دابەشکرنی ئوبونتو یەکێکە لە دابەشکردنەکانى لینوکس لە ژێر مافى سەرچاوەى کراوەدایە،هەموو کەس ئەتوانى ئەم سیستەمە بەکاربهێنیت،وە زۆر شیاوە بۆ لاپتۆپ،ڕوومێز یان ڕاژە بێت،لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو هەموو پڕۆگرامەکان هەیە ئەوەى کە پێویستت پێ هەیە،بۆ نموونە پڕۆگرامى نوسین،پۆستى ئەلەکترۆنى...هتد،ئوبونتوی هەمیشە بە خۆڕایییە هیچ کات پێویست ناکات پارە بەدەیت بەم سیستەمە،ئەتوانى دایبگریت وە بەکارى بهێنیت , بۆیە بە پێویستی دەزانم کو ئەم پرۆژەیەش کە بە رای یەکێکە لەو هەرە گرنگترین پرۆژەکان کە ئێستا وا کاریان لەسەر دەکرێت، پرۆسەی بە کوردی کردنەکە لە ماڵپەڕی [url=https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb]Launchpad[/url] ئەنجام دەدرێن ، ئەم پرۆژەیە لە 2007 ـەوە کاری تیا دەکرێت بەڵام بە هۆی پێویست بوون بە چەند کەسانێک و بوونی ڕێکخراوێک،دەزگایەک،حکومەت بۆیە نەتوانرا هەموو کارەکان تەواو بکرێن تا ئێستا ، بە خۆشحاڵیەوە ئەوە چەند ساڵێکە زمانی کوردی کرمانجی تێدا بوونی هەیە و پشتگیری دەکرێت .ئەم پرۆژەیە بە شێوەیەکی سەرەکی کاک ئاراس و کاک سیا کاریان تێکردووە پێشتر بۆیە ئەگەر شتێکیان هەیە با بۆمان دابنێن.
بۆ ئەوەی بتوانی وەرگێڕان دەستپیبکەیت دەبێ هەژمارێک لەو ماڵپەڕەی کە لەسەرەوە باسم کرد دروست بکەیت و دووای خۆت بکەی بە گرووپی کوردی وەرگێڕان کە [url=https://launchpad.net/~ubuntu-l10n-ckb]لێرەوە[/url] دەتوانی داوابکەی زیاد بکەن،[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/raring/+lang/ckb]لێرەشەوە[/url] دەتوانی دەس بکەی بە وەرگێڕان ، چۆنیەتی بە کوردی کردنەکە زۆر ئاسان و ساکارە لەم ماڵپەڕە ئەگەر بێت و ئەو ووشەیە لە هەر پرۆژەیەکی تریش کرابێتە کوردی لێرە بۆت پێشنیار دەکات و پێویست بە دووبارە نووسینەوە ناکات.

هیوادارم هەموو تێیدا بەشداری بکەن ، بەلای منەوە لە هەموو پرۆژەیەک گرنگترە .
بژین.

بۆچوونەکان

ئایا کەسانێک لە وێبچنیش بەشدار نەبوون تێیدا؟
مەبەستم ئەوەیە ئەگەر پڕۆژەکە لەوێوە دەستی پێکردبێت و وەرگێڕەکانی وێبچن تێیدا بەشدار بن، ئەوکات پڕۆژەکە ئەگەر ئێمە لێرە تەواویشی بکەین نابێتە پڕۆژەی کوردئایتیگرووپ.

[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]+ پرسیارێک [/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]زمانى کوردى تێدایە بەڵام کە هەڵمبژارد هیچ نەگۆڕا هەر بە ئینگلیزى لەلاى من مایەوە ئایە ئەو کوردییەى تێیدایە دروست نیە؟[/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6](ئەگەر ئێمە لێرە تەواویشی بکەین نابێتە پڕۆژەی کوردئایتیگرووپ ) گرنگ ئەوەیە بکرێتە کوردى و هەموو سودمەند بن پرۆژەى ئێرە بێت یاخود وێبچین یاخود چاوگ هیچ جیاوازییەکى نیە [/size]
[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]سەرکەوتوو بن[/size]

بۆ تێکستەکانم بەو شێوەیەى سەرەوە دەردەچێت؟ خۆ دەستکارى هیچم نەکردووە

چەند کەسێکی تریش هەیە بەشداریان کردووە نە لە وێبچنن نە لە کورد ئای تی گروپن ، بەڵام هەر کەسێکیش هەوڵ ئەدا هەموومان مەمنونینن ئیتر گرنگ نیە کێ ئەیکا و کێ نایکا بە کوردی ، پێم وابێ پرۆژەکە کاک ئاراس و کاک سیا دەسیان پێکردووە و ئێستا لە کورد ئای تی گروپن، من گرنگ نیە بەلامەوە کی ئەیکات گرنگ ئەوەیە چۆن تەواو ئەبێت .

بژین،

دەستت خۆش کاک جوتیار ڕاستی من تاوەکو ئێستا بەکارم نەهێناوە و ئەوەنەش شارەزاییم لێ نییە
پێش ماوەیەک ویستم ئەو ویندۆز7 بخەمە تەنەکەی خۆڵەوە و ئوبونتوو بەکار بهێنم پرسیارم لە هاوڕێیەکم کرد چەن زانیارییەکم لێ وەرگرت بەڵام شتێکی پێ وتم کە هەندێک نەرمەواڵە ناتوانیت لەسەری دابگریت وەکو فۆتۆشۆپ
لەبەر ئەوە لێی ساردەوە بووم چونکە کاری ڕۆژانەم پەیوەستە بە فۆتۆشۆپ و هەندێک پڕۆگرامی تری ئەدۆبی
ئیتر نازانم !
وەکو بەکوردیکردن ئامادەم بەڵام دوای 5 مانگی تر...
تۆش شتێک بڵێ

کاک دیلان ئەوە کێشە نیە ، لە جیاتی فۆتۆشۆپ ئەتوانی Gimp بەکار بێنی ئەگەر زیاتر نەبێ کەمتر نیە لە فۆتۆشۆپ.

بژین،

کاکە جوتیار کێشەیە چۆن کێشە نییە لەوانەیە بۆ هەندێک کەس کێشە نەبێت دوای ئەوە Gimp ئەو کارەی فۆتۆشۆپ Cs5 و Cs6 ئەیکات ئەو نایکات و تۆزێکیش ناخۆش دیارە لە ڕووی کارکردنەوە.
سوپاس بوار هەبوو دەستی پێ ئەکەین بەس ئێستا نا چونکە پێویستمان بەکەسانی ترە و ئێستاش پڕۆژەی تویتەر لە ئارایە...

نمونەیەک کارەکانی خۆتمان نیشان بدە یان لە کوردستان کە بە فۆتۆشۆپ CS6 -5 نەبێ ناکرێ!؟؟

https://www.facebook.com/Dilankurd - زۆری تیایە هەمووی ناڵێم هەندێکی
لەوانەشە بکرێت بەڵام بۆ من نا چونکە من لەگەڵ فۆتۆشۆپ ڕاهاتووم هەرکەسێکیش لەگەڵ شتێک ڕابێت ناخۆشە بیگۆڕێت.

لەو وێنانەی داتناوە بە paint ی مایکرۆسۆفتیش دەکرێت، بەڵام لینوکس بۆ ئێوە مانان ناشێ.
[youtube]F4Jz7hZQQWQ[/youtube]

لەوانەیە وابێت کاک سیا
بۆ ئێمە مانان ناشێ
هەوڵ ئەدەم لە چەن ڕۆژی داهاتوو بەکاری ببەم بزانم بۆ ئێمەمانانیش ئەشێت بەشکو ئێمە مانانیش فێربین وابزانم هەر مرۆڤین.

بەڵێ کاک دانیاڵ دەتوانی بەو تەختەکلیلە کار بکەی.

بژین،

برادەران ئەم وەرگێڕانە بەکار بهێنن زۆر باشن
[url=http://www.mediafire.com/?68z2371jek9uh84]ئەورۆ[/url] , [url=http://dictio.kurditgroup.org/]دیکتیۆ[/url] , [url=http://zkurd.org/?Besh=Ferheng]زانست پەروەران[/url]
---------
شوکر بۆ خودا تا ئێستا کارێکی باشمان کردووە
[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+lang/ckb]وەرگێڕان[/url]

کاک جوتیار ئەم نیشانانەش (^)یان (%) بنوسینەوە لەکاتی وەرگێڕان ؟؟؟؟؟

بەڵێ وەک خۆیان بینوسەرەوە.

بژین.

تکایە کە لە شتێ دڵنیا نەبووی لە خوار وەرگێڕاەکەوە هێمایەک لەمە بدە کە نووسراوە Someone should review this translation ، بۆ ئەوەی کەسێ تر پیداچوونەوەی بۆ بکات.

بژین،

برادەران ئایا کامیان ڕاستە
applications=داواکاری؟
applications=نەرمەکاڵا؟

برادەران بۆ "window" "پەنجەرە" بەکاربهێنین ئاخود "شاشە"
[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/gnome-games/+pots/gnome-games/ckb/+translate?start=0&batch=10&show=untranslated&field.alternative_language=ckb&field.alternative_language-empty-marker=1&old_show=all]https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/gnome-games/+pots/gnome-games/ckb/+translate?start=0&batch=10&show=untranslated&field.alternative_language=ckb&field.alternative_language-empty-marker=1&old_show=all[/url]

بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/daniel]Daniel[/url]
لە جیاتى کاک جوتیار:
بەڕێزم بۆ وەرگێران ئێمە پەشت بە دوو فەرهەنگ دەبەستین [url=http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng]ز.کورد[/url] هەروەها [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio]دیکتیۆ[/url]،لەوێ بە دواى وشەکەت بگەڕێ ئەگەر نەبوو پرسیار بکە،بۆ وشەى window = پەنجەرە دروستە،
*بۆ ئەوەى کامیان ڕاست بێت ئەو کاتى پێداچوونەوەى بۆ دەکرێت وشەى ڕاست دیارى دەکرێت.
*کەى تەواو بێت ئەو کاتە بە شێوەێکە خودکار لەگەڵ وەشانى نوێی ئوبونتو دەبێت زمانى کوردى.ئەگەر هەڵە نەبم :(


هەر پرسیارێکت هەبوو فەرموو،بە هیواى ئەوەى بەردەوام بیت بەڕێزم

کاک دانێاڵ بۆ Application داوانامە بەکاربێنە ، بەڵێ ئەم کارە زۆر گەورەیە بۆیە دەبێت زۆرترین کەس بەشداری تێدا بکات ، کاک ئامانج ڕاستی فەرموو کە وەرگێڕان تەواو بوو ئەوا لە وەشانی داهاتویی ئوبونتو دەیبینین.

بژین.

دەستتان خۆش بێت زۆر سوپاس کاک ئامانج و کاک جوتیار .
ئەگەر هەڵە نەبم ئەوبەڕێزانەی کە بەردەوام هێڵی ئینتەرنێتیان لەبەردەست نییە ئەتوانن بە شێوەی (offline) وەرگێڕان بکەن [url=http://www.mediafire.com/?0h0ly4pzx49q8cg]ئەمانە دابگرن[/url] چەند دانەیەکە هەریەکەیان بۆ سیستەمێکە (64,32) پاشان وەک لە وێنەکەدا دیارە بچنە ئەو بەشەی کە ئەتانەوێت وەریبگێڕن پاشان [url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/app-install-data-ubuntu/+pots/app-install-data/ckb/+export]Download translation[/url] بکەن و پاشان بە فایلێکی (PO) داونلۆدی بکەن و لە پڕۆگرامەکە (open)ی بکەن پاشان دەست بە وەرگێڕان بکەن , وە کە تەواوتان کرد[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/app-install-data-ubuntu/+pots/app-install-data/ckb/+upload]Upload translation[/url] بکەن پاشان فایلەکە هەڵبژێرن و ئیتر خۆی ئەپلۆد دەبێت.

سڵاو
دەستخۆش کاک جوتیار، کاتی هاتبوو کە پرۆژەکە تاوی پێ بدرێتەوە و لە وەشانی داهاتوودا پێ بگات..
گرنگە؛ یەکەم بەشی ویکی ئوبونتوو بکرێتە سۆرانی، دووەم local infoی سۆرانی هێشتا هەڵەی تیایە چاک بکرێت، سێیەم لە وەرگێڕان دڵنیا نەبوویت مەیکە یان ئەو هەلبژاردنە دیاری بکە کە کەسی تر پێداچوونەوەی لەسەر بکەن. خاڵی دووەم بە ئەنجام بگەیەنرێت ئەتوانرێت سۆرانی بخرێتە سەر کتێبخانەی زمانەکانی تر و لە گورزەی داهاتوودا چالاک بکرێت.
http://sourceware.org/bugzilla/show_bug.cgi?id=9809

Her Bmenit Mamosta Aras Hewl w Mandw Bwni To w Kesani Lem Projeye Beshdarn Qet Wn Nabet.

ئەی بۆ چی ناکا لە ئوبونتو؟
لە دیکیۆ و زکورد هەمان شتە، داوانامە نە شاز نیە لەوەتەی فەرهەنگی زکورد هەیە ئەوە بەکاردەهنرێت ، چی بەکاربێنین؟

بژین،

کاک ئاراس ئەوەی LocalInfo من نازانم چۆن هەڵانە چاک دەکرێن ، بۆیە ئەگەر خۆت بتوانی باشترە.چونکە ئەو کوڕە ئەڵی ساڵیکە چاوەرێمە نوێبکرێتەوە.

بژین،

کاک ئاراس ویستم Localinfo ـەکە compile بکەم بەم شێوەیە بوو:
jwtiyar@Jwtiyar:~$ localedef -i ./ckb_iq -c -f UTF-8 ./home
LC_NAME: invalid escape sequence in field `name_fmt'
LC_ADDRESS: invalid escape `%I' sequence in field `postal_fmt'
LC_ADDRESS: `lang_ab' value does not match `lang_term' value
LC_ADDRESS: `lang_lib' value does not match `lang_term' value
LC_ADDRESS: `country_ab3' value does not match `country_num' value
jwtiyar@Jwtiyar:~$

بەس نازانم چۆن چاکیان کەم؟

كاك هيوا منیش هەر ئەو پرسیارەی جەنابتم هەبوو ؟
[url=http://kurditgroup.org/t/%DA%A9%D8%A7%D9%85%DB%8C%D8%A7%D9%86-%DA%95%D8%A7%D8%B3%D8%AA%DB%95]http://kurditgroup.org/t/%DA%A9%D8%A7%D9%85%DB%8C%D8%A7%D9%86-%DA%95%D8%A7%D8%B3%D8%AA%DB%95[/url]
ئایا ناتوانین نەرمەکاڵا (پڕۆگرام) بەکاربهێنین؟

برادەران ئەمانە وەرگێڕێ تایبەت بە تەکنەلۆژیای زانیارییە :
[url=http://www.itdictionary.org/]http://www.itdictionary.org/[/url]
[url=http://www.computer-dictionary-online.org/]http://www.computer-dictionary-online.org/[/url]
[url=http://foldoc.org/]http://foldoc.org/[/url]
ئەمەش مەسئەلەی (application)ـە کەیە:
[url=http://www.computer-dictionary-online.org/index.asp?q=application%20program]http://www.computer-dictionary-online.org/index.asp?q=application%20program[/url]
[url=http://www.computer-dictionary-online.org/index.asp?q=function%20application]http://www.computer-dictionary-online.org/index.asp?q=function%20application[/url]

برادەران ئائەمە چۆن چاک بکەین ؟
چۆن (copyright)ـە کە ڕووەکەی بە عەکسەوە بێت ؟ وەک خۆی دایبنێمەوە یان ....هەیە بە عەکسەوە ؟
[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/gnome-games/+pots/gnome-games/ckb/+translate?field.alternative_language=ckb&field.alternative_language-empty-marker=1&show=untranslated&direction=backwards&start=880]https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/gnome-games/+pots/gnome-games/ckb/+translate?field.alternative_language=ckb&field.alternative_language-empty-marker=1&show=untranslated&direction=backwards&start=880[/url]

برادەران هەڵە نەبم ئەمە نابێت بنووسین خاڵەکان کۆی خاڵ
لەبەر ئەوەی ئەمە بۆ ئەوەیە کە لە کۆتایی یاریەکەدا دەڵێت ئەوەندەت هەیە ئاوا دەردەچێت!
10خاڵ
10خاڵ
20خاڵەکان !!
ئایا ئەمە ڕاستە ؟
[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/gnome-games/+pots/gnome-games/ckb/+translate?field.alternative_language=ckb&field.alternative_language-empty-marker=1&show=untranslated&direction=backwards&memo=880&start=870]https://translations.launchpad.net/ubuntu/quantal/+source/gnome-games/+pots/gnome-games/ckb/+translate?field.alternative_language=ckb&field.alternative_language-empty-marker=1&show=untranslated&direction=backwards&memo=880&start=870[/url]

mn bawerrm bewe nye chwnke bername wsheyeky erebye dwem sht nermewallesh bekarnahenm chwnke nermewalle wate software .

bjyn,

نازانم بۆ تێناگەم؟
ئەی بۆ Software چی بنوسین؟ بۆ نموونەubuntu Software Center ؟ ئەویش هەر نەرمەواڵە؟

بژین

بەرنامە وشەیەکی لە سەداسەد کوردییە و دەگەڵ فارسی هاوبەشە. عەرب نەک هەر بەرنامە بەڵكوو زۆر وشەی دیکەشیان لە ئێمە وەرگرتووە

کاک ئاراس پێم وابێت لەم وەشانە تازەیە Localinfo گۆڕاوە :
سەیریکی بکە:
http://bazaar.launchpad.net/~ubuntu-branches/ubuntu/quantal/eglibc/quantal/view/head:/locale/programs/ld-address.c

بژیت کاک جوتیار چاوی لێدەکەم.

تا چەند رۆژی کە ، فەرهەنگێک ئەپلۆد دەکەین ، دەتوانن سوودی لێ وەرگرن

لە کوێ ئەپلۆدی دەکەن و چییە؟

ئەپلۆد کرا
http://pointsoft.biz/online_dic.point
[size= 13px]ئەجەکسیە[/size]

لێرەش بە تەنیا فەرهەنگەکەیە

http://pointsoft.biz/dictionary/

فەرهەنگەکەتان بە پارەیە؟
سەیرێکم کرد کارەکانتان جوانە بەڵام تەنها یەک ووشەم لە فەرهەنگەکە نوسى بەم شێوەیە هێنایى

1

School = خوێندنگەیى بە عەرەبیەکەش نوسیوتانە مدرسي
خوێندنگا ڕاستیەکەیەتى و مدرسة عەرەبیەکەیەتى

english -> kurdish & arabic

زۆر باشە، بەڵام کامە فەرهەنگ و سەرچاوە بەکاردەبەن؟

نازانەم! دو دیتابیسم وشە لە کۆمپانیای پۆینت وەرگرت، تێکەلم کرد و سازم کرد

هاوڕێ بەڕێزیشت نازانیت چ سەرچاوەیەک بە کار دەبەیت؟ ئەو پرسیارەى من کردوومە مەبەستم ئەوەیە ماناکەى هەڵەیە

لە ئایەندەیەکی نزیک، بەشی ئیدیت ئۆنلاین دا دەنیم

کۆمپانیای پۆینت چییە؟

companyaya :)

Ok, ishiyan u ferhengeke?
Mallper?

[size= 15px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]پۆینت چییە؟[/size]

http://www.youtube.com/watch?v=ZWHniNh0aqw

era porozhay ba kurdi krdna kak ahmed nak install krdn lasar wahme
lagal rezm