تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن فۆنتێك بگۆڕم به فۆنتێكی دیكه؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

برایان
پاش سڵاو
من چەند فلۆبی دیسكێتێكیان له كوردستانەوه بۆ ناردووم نووسینی تێدایه، به فۆنتی عەلی - ك - سلێمانی نووسراون، منیش ئەو فۆنتەم نی‌یه و كه فایلەكان دەكەمەوه نیوەی زۆری نووسینەكان دەبنه عەرەبی، تكایه چی بكەم؟ هەوڵمدا فۆنتەكه بگۆڕم بەڵام چەندەها پیت دەبنه ڕەمز و نووسینەكه ناخوێندرێنەوه، ئەمه چارەی چی‌یه؟

كاكه هۆژان گیان
پاش سڵاو
زۆرم هەوڵدا ئەو فایلانەت بۆ بنێرم، نازانم ئەدرەسەكەت هەڵه نووسیوه یان چی ؟ چونكه چەند جارێكم بۆ ناردیت هەر دەگەڕێتەوه.. دواجار ئەدرەسێكی ترم هەیه ‌‌‌‌Hotmail بەودا بۆم ناردیت و تۆ كۆتایی ئەدرەسەكەت نووسیوه cm منیش كردم به com بەو شێوەیەش تاقیمكردۆتەوه و هیوادارم پێت گەیشتبێ..
لەگەڵ ڕێزمدا..

دیسان سڵاو
برام ئەوەیه ئەو كێشەیەی كە من پێشتر ئیشارەم پێدا لەبەرئەوەی ئەو فۆنتانە Unicode نین تا فۆنتی دروست
واتە ئەو فۆنتەی كە ئەو نووسراوەی پێنووسراوه دانەبەزێنیت ناتوانی بیخوێنیتەوه. بەڵام هەوڵ بده جارێكی كە فۆنتەكانی
عەلی داگره.

كاكه هێمن گیان
پاش سڵاو
كاكه گیان فۆنتەكانی كاك عەلیم دابەزاندووه، بەخوا دامبەزاندووه ، بەڵام ئەو 5 فۆنتەی من هەمه ئەو فۆنتەی تیانی‌یه و كه بەو 5 فۆنتەش دەنووسم پیته كوردیەكانی وەك: ۆ ، ێ ، ژ ، گ ، چ ، ڵ ، ڕ ... نانووسێ ، ئەی هاوار چی بكەم ، خەریكه پەتی سەبرم دەپچڕێ ، هەرچەنده زوو زوو ئاوی سارد دەخۆمەوه ..

كاك یاسین بەخوا ئاوی سارد چارەی ناكات ..
بەڵام تۆ شتێكی كەت پێ نەووتین ئایا پێشتریش وا بووه؟ یا ئەمە یەكەم تازه وای لێ هاتووه.
وە شتێكی كەشمان بیر نەچێت ئایا تۆ (كی بۆرد) ی عەرەبیت داناوه.
لەكۆتایدا به بۆچونی من دیسان ئەلێم كێشە بۆ خۆت درووست مەكە ئەگەر زۆر بەئیشوو كاری نووسین
خەریكی تەنها فۆنتی unicode بەكار بهێنه . چونكه ئەم فۆنته لە هەر جێگایەك و هەر كۆمپیوتەرێكدا بەبێ داگرتنی
هیچ جۆره فۆنتێك ئەتوانی نووسینەكانی بخوێنیتەووه ( لە ویندۆزەكانی سەرەوەی 2000 )

كاك هێمن گیان
پاش سڵاو
من بۆ خۆم تەنها فۆنتەكانی ئونیكۆد بەكاردەهێنم، بەڵام وەك عەرزمكردیت دەبێ ئەو نووسینانەی لەو دیسكێتەدا بۆم هاتووه بخوێنمەوه .
من كیبۆردی هۆڵندی و كوردی سۆرانی‌بادینی و عەرەبیشم هەیه ، ئەوەی تێ‌ی ناگەم كوردی نەنووسینی فۆنتەكانی عەلی و دیلانه، جگەلەمانەش دیارە هەڵەیەكم له شوێنێكدا هەیه، چونكه بۆ نموونه، لەم نووسینەدا گەر بمەوێ ووشەیەك به ئینگلیزی بنووسم لای خوارەوەی دەسته ڕاستی شاشەكه ، تەنیشت سەعاتەكه، كلیك دەكەم و زمانەكه دەگۆڕم به هۆڵندی كەچی هەر به كوردی دەنووسێ؟ تۆ شتی وات بینیوه؟ یان كوردی نانووسێ یان كه نووسی ئیتر هۆڵندی‌یەكه نانووسێ.. كاكه گیان فریام كەون، وویستم لەم ویكێندەدا كەمێك كار بۆ ماڵپەڕەكەم بكەم كەچی هەر له شوێنی خۆم راوەح ئەكەم..
به سوپاسەوە

برام كاك یاسین
1- بۆ خوێندنەوەی ئەو دیسكانه سەیرێكی ئەم بەستەره بكە http://www.kurditgroup.org/nuser.php
2- بۆ نووسین بە فۆنتەكانی عەلی و دیلان لە پرۆگرامەكانی office .... هتد دا ئەبێ (كی بۆرد) ی عەرەبی هەڵ بژێری پاشان فۆنتاكان هەڵبژێری
3- بۆ نووسین بە لاتین لێره ئەبێ Alt+Ctrl دابگریت ئەبێ بە ئینگلیزی وه بەپێچەوانەوه.

کاک یاسین
لیره http://www.kurditgroup.org/convert/ali.html دەتوانیت کونورتی بکەیت بۆ یونیکۆد.

برایانی بەڕێز و خۆشەویستم كاک ‌‌هێمن و كاك ئەردەوان
زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان
ئەو بەستەرانەم تاقی‌كردەوە، بەڵام نەمتوانی فایلەكەم پاش كۆپی كردن بگوێزمەوه بۆ ئەو بۆشایی‌یەی كه دانراوه ، هەرچیمكرد بۆم نەكرا، دەتوانن هەنگاو به هەنگاو بۆم بنووسن چی‌بكەم؟ من نووسینەكانم به فۆنتی عەلی هەمووی لەناو فلۆپی دیسكدایه، نازانم چۆن بیانهێنمه ناو ئینتەرنێتەكەوه..
چارەسەری نووسینم به فۆنتی عەلی كرد و كیبۆردە عەرەبی‌یەكەم ڕێكخست و ئێستا پێ‌ی دەنووسم، بەڵام جگه لەو 5 فۆنتە ئایا فۆنتەكانی‌تری كاك عەلی له كوێوه دەتوانم دایانگرم؟
شەو درەنگه و بەحاڵ چاوم حوكمی ماوە ، بزانین به هیممەتی ئێوه بەیانی چۆن دەبێ
سوپاس و ڕێزی بێ‌پایانم

كاك یاسین!
گەر نوسینەكان شتی تایبەتی نیە بە مائیل بۆ منی بنێرە مەبەستم بە File بۆم ڕەوان كە من هەوڵێكت بۆ ئەدەم چونكە Win Server 2003 بەكار دێنم وە win XP بە هەر2كیان هەوڵێك ئەدەم بەڵكو دری نەرم بێت ،گەر توانیت لۆم ڕەوان بكە من هەوڵ ئەدەم لۆت چاكەم وە بیكەم بە فۆنتی ئونیكۆد.

گەر فایلەكە لەسەر Disk یان CD بوو تەنها كۆپیان كە بۆ Hardisk وەك لەم شوێنە C:\My Privat Doc لە شوێنێك داینێ كە پێبزانیەوە دوای مائیل بكەوە لە ئەتاش فایلەكە هەر بژێرە لۆم بنێرە.

تێبینی* ئەمەش مائیلەكەمە.

فەرموو.....

hozhan@worldmusic.cm

كاك یاسین گیان من ئەم فۆنتانەی كاك عەلیم هەیە بزانە سودی لێنابینیت
http://www.geocities.com/azadyiraq/Font.zip

كاك هۆژان كۆیی بەڕێز
كاك دیلانی خۆشەویست
سوپاس بۆ هاوكاریتان، كاكه هۆژان تكایه زیاتر بۆم ڕوونبكەرەوه چۆن له فلۆپی دیسكێتەكەوه فایلەكان له هارددیسكدا خەزن بكەم، تكایه خاڵ به خاڵ بۆ بنووسه ، نووسینەكان هەمووی شیعره و تایبەتی نی‌یه و بۆت دەنێرم.
كاكه دیلان گیان .. ئەو سایتەی نووسیوته هیچم بۆ ناكاتەوه، دەچێته گۆگڵ و تەواو ، تكایه باشتر ڕوونیكەرەوه چۆن بگەمه ئەو فۆنتانه؟
دوباره سوپاس بۆ هاوكاریتان
هەربژین

كاك یاسین برام بڕۆ مائیل بكەوە لەوێ مائیلەكەی من بنوسە دوای لە ئەتاش داگرە فایلەكان لەدیسكەوە هەڵبژێرە دانە دانە بیان نێرە!

وەلاه ڕاست ئەكەی ببورە خارە یاسین ئەوە مائیلمە!

hozhan@worldmusic.cn
hozhan@kurdmirc.com

بەڵام ئەوەی سەرەوە cm نیە خۆی cn بەڵام من بەهەڵەم نوسیبو ببورە كەسی خارەی....