تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێواناكان له ئینترنێت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/06/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سلاو به رێزان هیوادارم هه رشاره زاو سه ركه وتوبن ----------
به رێزان به لكوو به رێزێ هه بێ بتوانێ ئه و ئه ركه بكێشێ .......
.(رونی بكاته وه به نموونه وه )
1. كێش له دابه زاندن دا ئا یا 1. میگابایت چه نده وه .. كا بێ .. یان بایت..... ورد تری یان گه وره تر هه یه . وه ك سانیه چركه كات ژمێر ......................................
2. وه ئه و رۆژنامانه ی به ئه كرۆ باد ئه كرێنه وه ئه وانه ش ‌‌ به دابه زاندن ده ژمێرێ .............
پرسیارم بۆ ئه وه یه هه موومانگێ زیاد له 80 ێرۆم بۆ دێته وه زیاده ئه وانه هی داونلۆنده ............................................................................................................................................................. وه هیچ پرۆگرامێ هه یه چاره ی ئه وه بكات ..‌‌‌‌بتوانی له وه زیاتر داگری له سه ر موولكی ئه وان نه بێ

دوباره سه ركه وتوبن به هیوای وه لامتانم ........ وه هیوادارم كاك به رده قانیش وه لامی هه بێ
هێر‌ش ،،، ‌ئه لمانیا ،

بایت كورت كراوەی ((binary digit))ە كە 1000 دانەی دەكاتە كیلوبایتێك (kilobyte) و میلیۆن دانەش دەبێتە مێگابایت (megabit). ئیتر وەك كابرای كرماشانی وتی ئەگەر لە سەری بڕۆی دەگاتە خودا بایت، و هەر بەرزتر دەبێتەوە، دەتوانی چاو لەم شوێنانە بكەی Kibi, mebi, gibi, tebi, pebi, and all that.
بۆ وەڵامی دووهەم: زۆر شت دەور دەبینێ، لەوانە مودێم و كامپیۆتەر و هێڵی ئینترنێتی ئەو شیركەتەی كە تۆ هێڵەكەت لێ بە كرێ گرتووە. بۆ وێنە ئێمە كە لە سوێد دەژین، بەهێزترین و خێراترین هێڵ شیرەكتی "برێدباند بولاگت"ە و پاشانیش زیاتر لە 30 شیركەت هەن كە مرۆڤ دەتوانێ ئینترنێتیان لێ بەكرێ بگرێ. دیارە رۆژ بە رۆژ شیركەتەكان بۆ راكێشانی مشتەری هێڵەكانی خۆیان بەهێزتر و سرڤیسەكانیان باشتر دەكەن. بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین بە هۆی ADSLەوە لە سانیەیەك كاتت پێویستە بۆ ئەوەی كامپیۆترەكەت بە ئینترنێتەوە گرێ بدەی، ISDN ئەم كارەت بە 9 سانیە و مۆدێمی ئاساییش هەمان كارت بە 37 سانیە بۆ دەكەن.
كە خۆت گرێ دا بە ئینترنێتەوە ئیتر لە سەر تۆ حەسێب دەبێ و تۆش كەیفی خۆتە سەیری چی دەكەی. بەڵام متۆدی باش هەیە بۆ ئەوەی خەرجێكی لە خۆڕاییت بۆ بگەڕێتەوە. ئەگەر لە هێڵی تەلەفوونەوە چاو لە ئیترنێت دەكەی، پرۆگرامێك هەیە كە لە چەند چركەدا ئەو ماڵپەڕەی تۆ دەتهەوێ بۆت دادەبەزێنێ، تۆش لە ئینتر نێت دێتە دەرەوە و بە كاوەخۆ لە كامپیۆترەكەتدا رۆژنامەكانت دەخوێنیەوە. پرۆگرامێكیش بۆ ئەوە هەیە كە كێشی مۆدێم و هێڵی ئینترنێتەكەت بپێوی. دەتوانی چاو لە بەشی هەمەجۆر لە بابەتەكانی ئەم ماڵپەڕەدا بكەی. سەركەوتوو بی.

هەرچەنده زۆریش له پرسیارەكه دڵنیانیم، بەڵام با منیش بەڕێك باوێمه ئەو مزگەوته:

1.

بایت، وشەیەكی عەرەبییه، واتا؛ خانه.

هەر یەك بایت دەكاته هەشت بیت.
یەك كیلۆبایت = 8.192 بیت = 1.024 بایت.
یەك مێگابایت = 8.388.608 بیت = 1.048.576 بایت = 1.024 كیلۆبایت.

2.

هەموو شتێك كه تۆ سەیری دەكەیت به داونلۆود دادەنرێت، كه سەیری وێنەیەك دەكەیت، یان تێكست، یان موزیك، یان پدف یان هەر شتێكی تر، هەموویان به داگرتن دادەنرێن. كەواته؛ پێویستناكات تۆ فایلەكه لای خۆت هەڵگریت تاوەكوو به داگرتن دابنرێت. چاولێكردنیش داگرتنه.
ئاگاداربه؛ ئەپلۆدكردنیش گرنگه، كاتێ تۆ سەیری سایتێك دەكەیت، لەهەمان كاتدا زانیاری دەربارەی كۆمپیتەرەكەی خۆت ئەبلۆوددەكەیت.

دەربارەی 80€ ، بەڕاستی نازانم هی چییه؟ یانی ئەم كۆمپانیایه، سنووری داگرتنیان بۆ داناویت؟ ئەگەر وابێت، و هەر مانگی 80 ئێورۆ زیاتر له ئابوونه دێتەوه، باشتروایه كۆمپانیاكه بگۆڕیت، هەروەك هاوڕێم كاك حامید باسی كردووه. لەئەلمانیا، هەرچەنده خۆم لەوێ ناژیم، بەڵام adsl به خێرایی 768kbps بێسنوور، له 50 ئێورۆ تێپەڕنابێت.

كاكه ئه وه كه ی وه زئه برۆ بێگۆره هه تا نه ها‌‌‌تو م بوت

كاك هێرش..
سەبارەت بە پرسیاری دووەم :
كاكه گیان تۆ بە دەقە و سەعات لەگەڵ مۆڵەت بەخشی ئینتەرنێتەكەت رێك كەوتویت.. بۆیه تا زۆر بەكاری بهێنیت زیاتر لەسەرت دەكەوێت.
باشتر وایە بەشێوەی تر عەقد بكەی.. flatrate هەیە مانگی بە 34.95 ئۆیرۆ.. واتە 24 سەعاتە لەمانگەكەدا ئینتەرنێت بەكاربهێنه و هەر ئەوەندەش ئەدەیت.
ئاركۆر، تیسكالی، فرینێت...هتد زۆر شوێنی تر هەن ئەم خزمەتە ئەبەخشن..

سڵاوم.