تکایه ئەم بۆکسه چیه
بەریزان ائەم بۆکسه
بەڵێ ڕەتی کەرەوە واتا ڕێگەی پێ مەدە
سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان
سڵاو.
من وا لە پەیامی ئەم لاپەڕەیە دەگەم کە: دەیانەوێت لە ڕێگەی ڕێبەرەکەیانەوە
چوستی کۆمپیوتەرەکەت و تواناکەی تاقی بکەنەوە و، لە هەڵە و کێشە پاکی بکەنەوە، تاوەکوو سیستەمەکە ئەوپەڕی چالاکی خۆی بنوێنێت.
پاش سڵاو
قسەکەی کاک کاوە تەواوە، دەم خۆش
بەڵام نازەنین خان ئەو پەیامە بۆ زۆرکەس دێت دەڵیت تۆ کۆمپیوتەرەکەت توش بووە بەم پرۆگرامە چارەسەری کە، نەکەی دای نەگری ئەوە خۆی ترۆجانە وکێشەت بۆ دروست ئەکات.
کاک کاوە دیارە نوسینەکانی بۆت وەرگێڕاوە سەر زمانی کوردی منیش بوومایە هەر وام دەووت بەڵام من خۆم توشی شتی وابووم دوای خوێندنەوە لەسەری بۆم دەرکەوت ڕاستیەکە چی یە
دووبارە سوپاسم بۆ کاک کاوەی بەڕێز
سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان