تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فۆنت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2002/08/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

mn , fontekeshm download krd, bellam charasir her nekrd
ew fontaney ewe be kari dehenn . cor nashirine, tkay fontekani bgorrn

بەڵێ كاك خەتاب: تۆ وتووته فۆنتەكەشم داونلۆدكرد بەڵام چارەی نەكرد.
چارەی چی‌نەكرد ؟ ئەگەر بتوانی ڕوونی‌بكەیتەوه.
ئەگەر فۆنتەكانی ئێمەت پێ‌جواننین، ئەوا دەتوانی فۆنتی تر بەكاربهێنیت.
http://www.kurdwomen.net فۆنتی ئونیكۆد بەكاردێنێت كه هیچ گیروگرفتی نی‌یه. ئێمەش خۆمان دەزانین كەی فۆنتی نوێ درووستدەكەین.

کاک خەبات
ئەو فۆنتەی ئيمه چەند شتی تيدایه:
١. له سەر بناغەی دروستی کۆده جیهانیەکانی یۆنیکۆد دانراوه.
٢. له فۆنته عەرەبیەکان ندزراوه.
٣. شکلی پیته عەربیەکانی که له ستانداری کومپیوتر بۆ ئەو پیته عەربیانه ترخان کراون نەگرویه و به ناو پیتی کوردی بیداته قەلەم.
٤. تەنیا فۆنتی کوردیه که "Hint" کراوه و له سایزی بچوکی کمتر له ١٤ دەخۆينديتەوه.
جا بۆیه راسته ئەو فونته چارەسەری ئەو بوچوون و بیره ناکات که هیچ بایخ و گرینگیک بەوه نادات که زمانی کوردیش وەکو هەموو زمانەکانی‌تری دونیا ستانداردی خۆی هەبيت.
ئەو فۆنتەی ئیمه هەروەها چارەسەری ئەو کەسەیش ناکات که یا خۆی به زانسته شتی نادروست بڵاودەکاتەوه و یا یارمەتی بڵاو‌کردنەوەی ئەکات.
بۆ جوانی یا ناشیرینی فۆنتەکەش دابنريت بۆ رای هەرکەس.

كاك خەتاب سابیر ئەم كاتەت باش.

1- ئەو فۆنتەی كه Kurd IT Group بۆ پیشاندانی سایتەكەی بەكاری دەبا، له كۆمپیۆتەرەكەوه زۆر ساده دیاره، بەڵام ئەگەر به چاپگەرەكەت بینووسیته دەرەوە دەبینی كه لەسەر كاغەز شێوازەكەی زۆر جوانتره.

2- Kurd IT Group كۆمەڵێكی‌تر فۆنتی چێكردووه كه له بەشی (داگرتن) دەتوانی دایانگری و پاش خستنەناو باقیی فۆنتەكانتەوه دەتوانی بۆ نموونه له Microsoft word 2000 شتیان پێ بنووسی، ئەو كاته دەبینی كه ئەو فۆنتانه زۆر زۆر شێوازی جۆربەجۆر و جوانتریان هەیه، بەڵام لەبیرت بێ كه دەبێ كێبۆردی كوردی داگری بۆ ئەوەی بتوانی ئەو فۆنتانه بەكار بێنی بۆ نووسین، ئەویش هەر لە بەشی (داگرتن) دەتوانی دایگری.

3- ئەم فۆنتانه لەسەر بناغەیەك دروست كراون كه ڕەچاوی یاسا و ڕێساكانی Microsoft ی كردووه. ئەگەر بێت و له داهاتووداMicrosoft دان به بوونی فۆنتی كوردیدا بنێ ئەمانه تەنها كۆمەڵە فۆنتێكن كه تا ئێستا لەسەر ڕێبازی ئەوان چێكراون، بۆیه ئەو كاتەش نووسینەكانی ئەمڕۆت تێك ناچێ. ئەگینا ئەگەر ئەمڕۆ به فۆنتی‌تر بنووسی ئەو كاته نووسینەكانت تێك دەچن.

سەركەوتوو بی!