تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گۆڕانكاری له هۆتمایل

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2007/05/11

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

هــــەواڵنێر زەنـــدیمایكرۆسۆفت دەیەوێت وەشانێكی نوێی هۆتمایل بخاتە دەست بەكارهێنەرانی نامەی ئەلكترۆنی هۆتمایل. ئەمەش باشترین بەرزكردنەوه یه(Upgrade) مایكرۆسۆفت بیكات لە دوای ساڵی ١٩٩٦ وە. ویندۆس لایف هۆتمایلی نوێ كەپێش دووساڵ دەرچوو تائێستا لەلایەن ٢٠ ملیۆن بەكارهێنەری تایبەت‌ تاقی كراوەتەوە. بەپێی ووتەی مایكرۆسۆفت ئەم هۆتمایلە نوێی یە زۆر باشتر دەبێت لەرووی پاراستن و ئاسانی بەكارهێنان و وە بەرزكردنەوه. بەكارهێنەرانی هۆتمایل ئاگاداردەكرێنەوە لەم خزمەت گوزاریە نوێی یە( ویندۆس لایف هۆتمایل). بەڵام دەبێت بەڕەزامەندی خۆیان هەڵیبژێرن هۆتمایلی كلاسیك یا خود هۆتمایلی سنورداریان دەوێت ،ئەم سنوردارە نوێ یە لە پرۆگرامی ئاوتلوك( Outlook) دەچێت. بەپێی سەرچاوەی ئەم هەواڵە دەبێت لەكۆتایی ئەم مانگەدا پرۆگرامێكی خۆڕایی دەربچێت كه ویندۆس لایف‌ هۆتمایل وOutlook بەیەكەوە ببەستێتەوه، بۆ ئەوەی بەكارهێنه ر بتوانێت نامەئەلكترۆنیەكانی دابەزێنێتە ناو پرۆگرامی Outlook. هەروەها لەویندۆس لایف هۆتمایلدا بەشێك زیادكراوە كە پیشانی دەدات ئەو نامەیە لەكەسی ناسراو یا لەشوێنی گومانلێكراوە هاتووە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر پێش كردنەوەیان بتوانێت بیان سڕێتەوە.وە سیستەمی ئێمەیلی نەخوازراو ( Junk) دەبێت باشتركرابێت. سەرچاوه

پاشکۆقەبارە
Image icon hotmail.jpg4.87 ک.ب.