تەکنیکێکی نوێ بۆ پاشەکەوت لەسەر هاردیسک
پاشەکەوت (سەیڤ) لەسەر هاردیسک بەتەکنیکی ئەمڕۆ نزیکەی 421 گیگایە لە هەر ینج چوارگۆشەیەکدا، بەڵام فویوتسی سیمنس بەتەکنیکێکی نوێوە لە ژێر ناوی HARM کە کورتکراوەی Heat assisted recording method ئەتوانێ ئەو پاشەکەوتە بە زیارتر لە 2 بەرامبەر زیاد بکات، واتە بۆ هەر ئینج چوارگۆشەیەک 1 تێڕابیت ئەتوانێ لەسەر هارد پاشەکەوت بکەی، وردبونەوە لە تەکنیکی ناو براو ئەوەیە کە هەوڵ بدرێ پانتایی موگناتیزی کەم بکرێتەوەو لە جێی ئەوە داتا یا زانیاری لەسەر تۆمار بکرێ. لەبەر ئەوەی ئەبێ هەندێ گۆڕانکاری تری بنەڕەتی بکرێ لەسەر هاردەکە ئەم کارە پێویستی بە 3 تا 5 ساڵی دی ئەبێ تا بکەوێتە بەر دەستی بەکارهێنەران.